كوردستان وكوردنیوز: لە بەرەبەری نزیك بوونەوە لە 22ی پووشپەڕ بیست ویەكەمین ساڵرۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو بە دەستی تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامی هێزە ئەمنیەتیەكان و بەرپرسانی رژیم لە كوردستان هەڕشە لە
خەڵك و بەتایبەتی لە بازاڕییان دەكەن كە لە رۆژی 22ی پووشپەڕدا بە هیچ شێوەیەك بۆیان نیە دوكانەكانیان دابخەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە كوردستان وكوردنیوز بەرپرسانی رژیم لە شارەكانی كوردستان بەنیۆ بازارییان و دوكاندارەكاندا دەگەڕێن و پێیان دەڵین ئەگەر لە رۆژی 22ی پووشپەڕدا دوكانەكانیان دابخەن تووشی لێپرسینەوە دەبن و تەنانەت درگای دوكانەكانیان پلۆم دەكرێ.
لە هەندێ شوێنێش بۆ پێش گرتن بە داخستنی دوكان و بازاڕ هەڕەشەی ئەوە كراوە كە "جەوازكەسبەكانیان " لێ وەردەگرنەوە.
شیاوی ئاماژەیە كە لە شارەكانی سەقز وبۆكان وسنە جیا لە هەڕەشە لە خەڵك و بەتایبەتی بازاڕییەكان چەندین كەسیش لەو پێوەندیەدا دەسبەسەر كراون كە هێشتا لە ناوەكانیان زانیاریەك لەبەر دەستدا نیە.


