ئا: ئازاد بانه‌یی
دادگایه‌کی سه‌ربازی ڕژیمی ئیسلامی ئێران ٢ که‌س له تاوانبارانی ڕووداوه‌کانی به‌ندیخانه‌ی که‌هریزه‌کی به تاوانی ده‌ستدرێژی سکسی و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی له ڕاده به‌ده‌ری گیراوه‌کانی ئه‌و به‌ندیخانه‌ی له ڕۆژانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ساڵی ڕابردوو له تاران، به ئێعدام سزا دا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کانی ناوخۆی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌ک دا که له لایه‌ن دادگای هێزه چه‌کداره‌کانی ئیرانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاشکرا کراوه که ٢ که‌س له‌و به‌کرێگیراوانه‌ی ڕژیمی مرۆڤ کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران که له زیندانی که‌هریزه‌ک ئه‌زیه‌ت و ئازاری به‌ندکراوه‌کانیان له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵ ڕابردوو دا دابوو و به هۆیه‌وه چه‌ندین که‌س گیانیان له ده‌ست، سزای سێداره‌یان بۆ براوه‌ته‌ه و ٩ که‌سی دیکه‌ش له‌و تاوانبارانه سزای زیندانی، یان سزای مالییان به سه‌ر دا بڕاوه. له به‌یاننامه‌که دا هاتووه که ئه‌و سزایانه بڕیاری کۆتای‌یان له سه‌ر نه‌دراوه و ده‌کرێ گۆڕانکارییان به سه‌ر دابێت.
هه‌رچه‌نده ناو و پله‌ی ئه‌و تاوانبارانه ئاشکرا نه‌کراوه به‌ڵام له به‌یاننامه‌که‌ی ده‌زگای دادوه‌ری هێزه چه‌کداره‌کانی ڕژیم دا هاتوو که له ناو تاوانباره‌کاندا که‌سانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی سه‌ربازیش به دیی ده‌کرێن. سه‌یر له‌وه دایه که تاکوو ئێستا هیچ باسێک له تاوانبارانی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه نه‌هاتووه‌ته به‌رباس و هه‌م ده‌زگای داوه‌ری ئێران و هه‌م کاربه‌ده‌ستانی به ناو چاوه‌دیری هێزه چه‌کداره‌کانی ڕژیم، خۆیان له‌و ڕاستییانه لائه‌ده‌ن. له ڕاپۆرتی کومیته‌ی لیکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی که‌هریزه‌ک که ساڵی رابردوو له لایه‌ن ڕێبه‌ڕی ڕژیم ئاخوند عه‌لی خامنیه‌ییه‌وه ده‌ستنیشان کرا و تاقمێک له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیمی تێدا بوون، ڕاسته‌خۆ په‌نجه‌ی تاوان بۆ لای " سه‌عید مورته‌زه‌وی و سه‌رتیپی پاسدار ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌دم " درێژ کرابوو. ئه‌و دوو تاوانباره له‌و سه‌رده‌مه دا یه‌کیان به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له تاران و ئه‌وی دیکه‌یان لێپرسراوی هێزه به‌ناو ئینتزامییه‌کانی ڕژیم له تارانی گه‌وره دا بوو. ئه‌و ٢ که‌سه که جگه له ڕووداوه‌کانی که‌هریزه‌ک له گرتن، کوشتن، ئه‌شکه‌نجه، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر که‌رامه‌ت و گه‌وره‌یی و ئێعدامی لاوانی ئێران‌دا ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه و به تایبه‌ت سه‌عیدی مورته‌زه‌وی یه‌کێک له‌و جه‌للادانه‌ی ڕژیمه که تاکوو سه‌ر ئێسقان له خیانه‌ت و جه‌نایه‌ت دا نوقم بووه، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی که له بری ئه‌و خیانه‌ت و جه‌نایه‌ته که کردوویه‌تی سزا بدرێت، ئێستا له جێگه‌یه‌کی باشتر و به پله‌یه‌کی به‌رزتر له جاران خزمه‌تی ئیمامی ئۆمه‌تیو دینی نه‌به‌وی شه‌ریف ده‌کات.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که پاش سه‌رهه‌ڵدانه به‌رینه‌کانی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو له تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران، که دژی دیسانه‌وه سه‌پاندنه‌وه‌ی پاسدار ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ری هه‌ڵدا، به‌کرێگیراوانی ڕژیم پێک هاتوو له پاسدار، به‌سیجی، هێزه ئینتزامییه‌کان، هێزه به‌رگ شه‌خسییه‌کان و ته‌نانه‌ت خودی مه‌لا و ئاخونده‌کان، بۆ سه‌رکوتی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه هاتنه مه‌یدان و به شێوه‌یه‌کی زۆر وه‌حشیانه و دوور له هه‌رچه‌شنه ڕه‌فتارێکی مرۆڤانه که‌وتنه گیانی خه‌ڵکی بێ تاوانی ئه‌و شارانه و سه‌دان که‌س کوژران و بریندار بوون و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش خرانه به‌ندیخانه‌وه.
به‌شێک له‌و گیراوانه به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌کانیان و ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای داوه‌ری خودی ڕژیمیش له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وینه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌یه‌کی وێرانه و داخراو به ناوی که‌هریزه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی تاران ده‌گوازرێنه‌وه و له‌وێ به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی سه‌عید مورته‌زه‌وی و له ژێر چاوه‌دێری سه‌رتپی پاسدار ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م دا زۆر بێ به‌زه‌ییانه ئه‌و گیراوانه ئه‌شکه‌نجه و ئازاد ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژی جنسیان ده‌کرێته سه‌ر. بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و ڕووداوانه وه‌ک بوومبێک له هه‌موو جیهاندا ته‌قییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ئه‌و هه‌واڵه‌یان نه‌بیست و تا دووایین ساته‌کانیش هه‌ر ئینکاریان کرد، نوێنه‌ری خودا، واته عه‌لی خامنه‌یی و ده‌مڕاسته‌کانی دیکه‌ی ڕژیمی ئیسلامی بوون، به‌ڵام به ئێعدام کردنی ئه‌و ٢ که‌سه هه‌موو ئه‌و فڕوفیشاڵه‌ی که له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕژیمه‌وه سه‌باره‌ت به نه‌بوونی که‌هریزه‌ک و ته‌نانه‌ت مردنی ئه‌و که‌سانه به نه‌خۆشی، بوونه بڵقی سه‌ر ئاو و ئیتر له‌مه‌ودوا هیچ که‌سێك ناتوانێ ئینکاری ئه‌و ڕووداوانه بکات.
هه‌رچه‌نده ئه‌و جه‌نایه‌ته زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و به‌رینتر بوو که له ڕاگه‌یانه‌کاندا بلاو کرایه‌وه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی رێکخراو یان فه‌رمانه‌گه‌یکی سه‌ربه‌خۆی دوور له ده‌سه‌ڵات، لێکۆڵینه‌وه‌کان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و تاوانبارانی سه‌ره‌کی و ئه‌و که‌سانه‌ی که فه‌رمانی ئه‌و کاره‌یان دابوو به سزای جه‌نایه‌ته‌کانیان نه‌گه‌یشتن. له که‌س شاراوه نیه که ڕووداوه‌کانی به‌ندیخانه‌ی که‌هریزه‌ک مشتێک له خه‌رمانی ئه‌و جه‌نایه‌ت و خیانه‌ت و کوشتاره‌ن که ڕژیمی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامی به گشت تاقم و به‌ره‌که و جه‌ناحه‌کانیه‌وه، له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی رابردوو دا دژ به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران ئه‌نجامیان داوه. هه‌ر له کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی ئیندرقاش و سوفیان و قاڕنێ و قه‌لاتانه‌وه بگره تاکوو له سێداره‌دانی ٥٩ لاوی کورد له شاری مه‌هاباد و ئێعدامی که‌سانی بێتاوانی کورد و ئیعدامی به‌کۆمه‌لانی زیندانیانی سیاسی له ده‌یه‌ی ١٣٦٠ی هه‌تاوی دا، هه‌موو ده‌یان و سه‌دان به‌ڵگه‌ی ڕه‌شن له سه‌ر کارنامه‌ی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و حاشا کردن و دیزه به‌ده‌رخۆنه کردن لێیان به خیانه‌ت به خوینی لاوانی وڵات و ئه‌و شه‌هیدانه ده‌ژمێردرێت که بێ تاوان له لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه درانه به‌ر گوله و گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ ئیتر به هۆی ئه‌و کێشه ناوخۆییانه‌ی که به‌بینی به ده‌سه‌ڵاتی نگریسی ئیسلامی ئێران گرتووه، هه‌موو ئه‌وانه‌شی که گوناحی به‌شێک له‌و تاوانانه‌یان له ئه‌ستۆدایه بوونه‌ته دژبه‌ری نیزام و خۆیان خه‌ریکی ئاشکرا کردنی ڕویی دزێوی ئه‌و حکومه‌ته‌ن که خۆیان بنیات نه‌ری بوون.
جێی خۆیه‌تی له‌م ساته وه‌خته که‌سانی زیان لێکه‌وتووی ده‌ستی ئه‌و حکومه‌ته دژی گه‌لییه، به‌ڵگه‌ی ئێعدامی ئه‌و ٢ پاسداره چه‌قۆکێشه‌ی ئیمامی زه‌مان که له لایه‌ن خودی ڕژیمه‌وه سزای سێداره‌یان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه، بگه‌یینه کۆڕ و کۆمه‌له نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بۆ مه‌حکوم کردنی سه‌رتا پێی نیزامی کۆنه‌په‌رست و جه‌نایه‌تکاری ئیسلامی که‌ڵکی لێ وه‌رگرن. با کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ٣٠ ده‌سه‌ڵات داریه‌تی حکومه‌تی ئیسلامی که خۆی به نوێنه‌ری خودا ده‌زانیت له‌وه دڵنیا بن که گڵۆڵه‌ی به‌ختی ڕژیم ڕوو له لێژییه و ڕه‌نگه زۆر نه‌خایه‌نێت که ڕۆژی ده‌سه‌ڵات دارانی چه‌وسێنه‌ری ئێران ئاوا ببێت.


