ئازاد بانه‌یی
به هۆی ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی که چه‌ند حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به سه‌ر ڕژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سه‌پێندرا، تا دێت به‌رته‌سک تر ده‌بێته‌وه. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه دا ڕۆژی ڕابردوو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له به‌ر ڕووناکایی بڕیارنامه‌ی ژماره ١٩٢٩ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران و وه‌زیری به‌رگری ڕژیمی ئیسلامی خسته نێو ڕه‌شنووسی ئه‌و که‌س و لایانانه‌وه که ئه‌و سزایانه ده‌یانگرێته‌وه. به گویره‌ی ئه‌و بڕیاره هه‌ر چه‌شنه ئاڵوگۆڕیکی بازرگانی له لایه‌ن دانیشتووانی ئه‌مریکا چ به شیوه‌ی تاک و چ به شیوه‌ی شیرکه‌ت و بنیاتی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ٢ که‌س و ئۆرگان و بنیات و ڕێکخراوه‌کانی گرێدراوی ئه‌وان به ته‌واوی قه‌ده‌غه کراوه و سه‌رپێچی کاران تووشی سزای توند ده‌بنه‌وه.
جگه له‌و ٢ که‌سه چه‌ندین ڕێکخراو و شیرکه‌تی بارزگانی ئێرانیش که په‌یوه‌ندییان به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ڕژیمی تارانه‌وه هه‌یه ئه‌و سزایانه ده‌یانگرێته‌وه و گشت دارایی و پاشه‌که‌وته‌کانیان له بانکه‌کانی ئه‌مریکا و ئوروپا دا ده‌ستی به سه‌ردا ده‌گیرێت. ئه‌وه جگه له‌و پارت و ڕێکخراوه چه‌کدارییانه‌ی وه‌ک حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین و حیزبوڵای لوبنان که وه‌ک به‌شێک له ڕێکخستنی چه‌کداری سپای پاسداران دێنه ئه‌ژمار، که ئه‌وانیش به نۆبه‌ی خۆیان تووشی ئه‌و لێپرسینه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه ده‌بن که به‌رۆکی ڕژیمی تارانی گرتووه.
گرنگی سزادانی سپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران له‌وه دایه که به ئابڵوقه دانان له سه‌ر ئه‌و دوو ده‌زگا سه‌رکوته‌ی ڕژیمی ئیسلامی چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش ده‌پێکرێن.
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ڕاسته‌وه‌خۆ قه‌یرانه‌که به‌رده‌رگا به باڵی سه‌ربازی و سه‌رکوتی ڕژیم ده‌گرێت و لاواز بوونی ئه‌و ده‌زگا گرینه‌گه سه‌ربازییه به مانای لاواز بوونی جوڵه‌ی سه‌ربازی و ئامرازی سه‌رکوتی ڕژیمی تاران به حیساب دێت.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی که به ئابڵووقه دانان له سه‌ر سپا و وه‌زاره‌تی به‌رگری، زه‌برێکی کوشنده له په‌یکه‌ری به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ڕژیم ده‌وه‌شیندریت، چونکه ئه‌وه ئه‌و دوو ئۆرگانه‌ی ڕژیمن که له هه‌وڵی به‌رده‌وام دان بۆ دابین کردنی که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ڕژیم و ئه‌وانن که به تێوه‌ردانی ئۆرگان و بنیاته سه‌ربازییه‌کانیان ره‌وڕه‌وه‌ی به ئه‌تۆمی کردنی حکومه‌تی مه‌لاکانیان خستووه‌ته گه‌ڕ و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌به‌ن.
سێهه‌م خاڵی گرینگ له ئابڵووقه‌ی ئه‌و دوو ئۆرگانه‌ی حکومه‌تی ئێران‌دا ئه‌وه‌یه که به سزادانی سپا و وه‌زاره‌تی دیفاعی ئیران، زه‌برێکی کوشنده له که‌رتی نه‌وت و گازی ئێران ده‌دریت، چونکه ئه‌وه ماوه‌یه کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له ڕێبه‌ره‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌ندامانی مه‌جلیسی ڕژیم، له هه‌وڵی ئه‌وه دان که هه‌موو ڕێکه‌وتننامه نه‌وتییه‌کان که له‌گه‌ڵ وڵاتان و شیرکه‌ته بێگانه‌کاندا واژوویان کردووه هه‌ڵوه‌شیننه‌وه و بیده‌ن به سپا و وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داهات و ده‌رکه‌وته‌کانی ڕژیم که له ڕێگه‌ی بانکه ناوخۆییه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن له ژێر چاوه‌دیری راسته‌وخۆی سپای پاسداران دایه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سزا زیادییه‌کانی وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئوروپا و ئوسترالیا که هاوکات له‌گه‌ڵ سزاکانی ئه‌مریکا دا که‌وتوونه‌ته واری جیبه‌جێ کردنه‌وه، هێنده‌ی دیکه به‌ربینی به حکومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی کۆماری ئیسلامی گرتووه و تا دێت زیاتر مه‌یدانی مانۆڕ لێدانی پێ ته‌نگ ده‌کاته‌وه، هه‌ر بۆیه ڕۆژ نیه چ مه‌جلیس و چ حکومه‌تی ئێران ده‌ست نه‌ده‌نه کارێکی ناعاقلانه و هه‌ڕه‌شه له‌م و له‌و نه‌که‌ن، که ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات دوور نیه بۆ ڕزگار کردنی خۆیان له مه‌رگی بێ ئه‌م لاو لا، ده‌ست بده‌نه کارێکی ناشیاو و نانه‌وه‌ی شه‌ڕێکی ماڵ‌وێران که‌ری دیکه له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا که به دڵنیاییه‌وه سه‌رئه‌نجام دۆکه‌ڵه‌که‌ی ده‌چێته‌وه چاوی خۆیان.


