له بابه‌تێكی مێدیا نیوزدا سه‌باره‌ت به‌و زنجیره کۆنفڕانسه که حه‌وتووی رابردوو بۆ له‌قاودانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان به‌ڕێوه چوو، کۆمه‌ڵێک درۆ و ده‌له‌سه بڵاو کراوه‌ته‌وه که لێره‌دا ناچارم به وردی و‌ڵامیان بده‌مه‌وه :
1. پێش هه‌موو شتێک مێدیا نیوز ئیدعا ده‌كا که ئه‌و به ناو زانیاری‌یانه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌ک له نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حدک را به ده‌ست وان گه‌یشتووه. به ناسیارییه‌ک که له حیزبه‌که‌ی خۆم و له هاوڕێیانی حیزبیمم هه‌یه، که‌مترین گومانم نیه که ئه‌و قسه‌یه له شوێنه‌ونکه‌یه‌کی ناشیانه زیاتر نیه و نووسه‌ر یا نووسه‌رانی بابه‌ته‌که بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن ئادره‌سی خۆیان داوه. من له خۆڕا ناتوانم که‌سی دیاریکراو به نووسینی ئه‌و تۆمه‌ت و بوختانانه تاوانبار بکه‌م. ته‌نیا بۆ ئاگاداریی خوێنه‌ران ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که چه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی حدکا که به ناوی "ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران" بۆ کۆبوونه‌وه‌ی شووڕای مافی مرۆڤ هاتبوون، له‌سه‌ر ئاگادار کردنه‌وه و بانگهێشتنی خۆم له به‌شێک له زنجیره کۆنفڕانسه‌که‌ی ئێمه‌ش‌دا حزووریان هه‌بوو. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک پێش د‌ه‌سپێکردنی کۆنفڕانسی رۆژی سێهه‌م که بۆ باس له وه‌زعییه‌تی گه‌لانی ئێران و که‌مایه‌تی‌یه‌کانی ئه‌و وڵاته ته‌رخان کرابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیاریکردنی وتاربێژانی کۆنفڕانسی ئه‌و رۆژه له عۆده‌ی من بوو، به‌رپرسی رێکخراوی "سوود ویند" داوای ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی حدکا بۆ به‌شداری له پانێله‌که‌ی به من گه‌یاند. ئه‌منیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شدارانی پانێلی ئه‌و رۆژه زۆر بوون و دوو که‌س له وتاربێژانیش کورد بووین، ئه‌و داوا ئاخر له‌حزه‌ییه‌م قبووڵ نه‌کرد. هیوادارم ئه‌وه که ئێستا کردوویانمه "عامیلی موجاهیدین"، هیچ پێوه‌ندیی به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه نه‌بێ.
2. له‌و بابه‌ته‌دا ئیدعا کراوه نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حدک بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پشت به رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق ده‌به‌ستێ. گومانم نیه که نووسه‌رانی بابه‌ته‌که‌ی مێدیا نیوز هه‌م به نه‌زه‌ری شه‌خسیی من له‌سه‌ر موجاهیدین و هه‌م به هه‌ڵوێستی ره‌سمیی حدک له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ئاشنان. جیا له‌وه‌ش که موجاهیدینی خه‌ڵق له دانیشتنه‌که‌ی شووڕادا هیچ چه‌شنه به‌شدارییه‌کیان نه‌بوو و ته‌نیا له ده‌ره‌وه‌ی ساختمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆپێشاندانیان وه‌ڕێ خستبوو، پێویسته بڵێم که من له ساڵی 2007 به‌و لاوه چه‌ندین جار له کۆبوونه‌وه‌کانی شووڕای مافی مرۆڤ له ژنێڤ به‌شدار بووم که دوا جار مانگی نوامبری رابردوو بوو که له کۆبوونه‌وه‌ی شووڕا بۆ باس له‌سه‌ر دۆخی که‌مایه‌تییه‌کان به‌شدار بووین و له‌وێ به‌ر‌ه‌سمییش وتارمان پێشكه‌ش کرد. هه‌موو ئه‌و جارانه‌ش که به‌شدار بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئوسووڵه‌ن شووڕای مافی مرۆڤ ته‌نیا له رێگای ئێن جی ئۆکانه‌وه رێگای به‌شداری به نوێنه‌رانی گه‌لانی بێده‌وڵه‌ت ده‌دا، یا به ناوی "ئالیانسی چلچرا" که رێکخراوێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه له فه‌ڕانسه دامه‌زراوه، یا به‌ناوی "فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دیفاع له مافی که‌مایه‌تییه‌کان" به سه‌رۆکایه‌تیی دۆستی یوونانیم "دامیانۆس سه‌ره‌فیدیس" به‌شدار بووین. به‌و حاڵه‌ش ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر چه‌شنه گوومانێکیان سه‌باره‌ت به سیغه‌ی به‌شداریی ئێمه له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا هه‌یه، ده‌توانن له رێگای ئه‌م ئیمه‌یله‌وه پێوه‌ندی به خانمی "ژولیا بێژێ" له سکرتاریای شووڕای مافی مرۆڤه‌وه بگر‌ن و لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن که داخوا من و هاوڕێیانم به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن کامه رێکخراوانه‌وه له‌و دانیشتنانه‌دا به‌شدار بووین : hrcaccreditation@ohchr.org
3. گرینگ‌ترین تۆمه‌تی بێ بنه‌مای مێدیا نیوز ئه‌وه‌یه که گۆیا ئه‌و زنجیره کۆنفڕانسه کاری موجاهیدینی خه‌ڵق بووه. رێکخراوی "سوود ویند" وه‌ك میوانداری سه‌ره‌کیی ئه‌و کۆنفڕانسانه رێکخراوێکی موعته‌به‌ری ئوتریشی‌یه و دۆستانی سه‌رچاوه‌که‌ی مێدیانیوزیش له ئوتریش چاکی ده‌ناسن. "کارزاری له‌قاودانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له ئێران"یش که به هاوکاریی ئه‌و رێکخراوه ئه‌و کۆنفڕانسانه‌ی به‌ڕێوه برد و ئێمه‌ش وه‌ک "چلچرا" به‌شێک له‌و کارزاره بووین، له‌لایه‌ن به‌ڕێزێک به‌ناوی "حه‌سه‌ن نائب هاشم"ه‌وه سه‌رپه‌رستی ده‌کرێ که ناوبراو هیچ پێوه‌ندی‌یه‌کی به موجاهیدینه‌وه نیه و خۆی و هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌که‌ی واته "شوعله زه‌مینی" له رێبه‌رانی "فه‌دائیانی خه‌ڵکی ئێران – ئه‌کسه‌رییه‌ت"ن که دۆستی هاوبه‌شی هه‌ردوو لای دێموکڕاته. ئه‌گه‌رچی نه حه‌سه‌ن نائب هاشم، نه من و نه هیچ که‌سی دیکه له‌وێ وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌حزاب قسه‌مان نه‌کردووه، به‌ڵام هه‌ر که‌س که‌مترین گوومانی سه‌باره‌ت به ته‌عه‌لوقاتی سیاسیی وتارگێڕانی ئه‌و کۆنفڕانسه هه‌یه، با بچێ لێکۆڵینه‌وه بکا که داخوا له مه‌جمووعی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و زنجیره کۆنفرانسه‌دا وتاریان پێشکه‌ش کردووه (واته شۆعله زه‌مینی، مه‌حبووبه عه‌باسقولی زاده، سووده راد، ره‌زا سه‌بووری، ئیبراهیم مه‌هته‌ری، داود ئازاد فه‌ر، قانع قوبادی، محه‌ممه‌د بێهێشتی، دیان عه‌لایی، ره‌زوان موقه‌ده‌م، هادی قائمی، حه‌سه‌ن نائب هاشم و ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده) تاقه یه‌ک که‌سیشیان تێدایه که که‌مترین پێوه‌ندیی به موجاهیدینه‌وه هه‌بێ؟ ئه‌وانه وتاربێژه‌کانی کۆنفڕانس بوون. ئێستا له‌نێو به‌شداران‌دا کێ سه‌ر به کوێ بووه و چۆنی بیر کردۆته‌وه کارزار لێی به‌رپرسیار نیه (ته‌نانه‌ت له رۆژی یه‌كه‌مدا نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی‌یش له‌نێو خه‌ڵکه‌که بوون و زۆریشیان هه‌وڵ دا کۆنفڕانسه‌که بشێوێنن). له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ئه‌گه‌ر که‌سێکی سه‌ر به موجاهیدین به ناوی خۆیه‌وه هاتبا له‌وێ پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له لایه‌ن رێژیمه‌وه‌ی له قاو دابا، نازانم له‌ژێر چ عینوانێک‌دا ده‌مانتوانی ئه‌و هه‌قه‌ی لێ زه‌وت بکه‌ین.
4. مێدیانیوز ئیدعا ده‌کا که له‌و کۆنفرانسانه‌دا ته‌نیا باسی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسیی موجاهیدین له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه کراوه. ئه‌گه‌ر چاو له پوخته‌ی سه‌رنجه‌كانی کارزار له ئیجلاسی شوورا له‌سه‌ر سایتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ده‌قی ته‌واوی وتاره‌کانی زنجیره کۆنفڕانس له فه‌یسبووکی کارزار‌دا بکه‌ین، و به شاهیدیی هه‌موو ئه‌و ویژدانانه‌ی که له‌و زنجیره کۆنفرانسه‌دا به‌شدار بوون، سه‌رنج ده‌ده‌ین که له‌و چوار رۆژه‌دا باسی زۆر چین و توێژ له قوربانیانی سه‌رکوتی رێژیم و یه‌ک له‌وان کورده‌كان کرا و چه‌ندین جار به‌تایبه‌تی ئیشاره به فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی ئیعدامکراوی کرا. له عه‌وه‌زدا هیچ پانێلگێرێک بۆ تاقه جارێکیش ئیشاره‌ی به موجاهیدینی خه‌لق نه‌کرد. ته‌نیا له رۆژی دووهه‌می کۆنفڕانس‌دا که سه‌رچاوه‌کانی مێدیا نیوزیش له‌وێ ته‌شریفیان هه‌بوو، کاتێک ئاغای "پرانتنێر" میکرۆفۆنی بۆ پرسیار و تێبینیی به‌شداران ئازاد کرد، چالاکێکی ئێرانی به ناوی سادق که به پێی ناسیارییه‌كی له‌وم هه‌یه زۆریش موخالفی موجاهیدینه، له کاتی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی گیرانی خۆی له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا ئیشاره‌ی به ئازار و شکه‌نجه‌یه‌ک کرد که مه‌ئموورانی رێژیم به‌سه‌ر دوو هاوسلوولیی که‌م ته‌مه‌نی خۆی که ئه‌وان سه‌ر به موجاهیدین بوون کرد.
له‌گه‌ڵ هه‌موو رێزم بۆ نیشتمانپه‌روه‌ریی مێدیا نیوز و سه‌رچاوه‌کانی، پێم خۆشه ئاگادار بن که هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئاغای نایب هاشمه‌وه به من راگه‌یاندراوه که له چه‌ندین شوێنی دیکه‌شه‌وه هه‌واڵیان پێ گه‌یشتووه که دار و ده‌سته‌ی کۆماری ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و کارزاره‌یان به موجاهیدین نیسبه‌ت داوه.
5. مێدیا نیوز فیلی له حه‌مامدا دیتۆته‌وه و ده‌ڵێ ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده له‌وێ نه‌ک وه‌ک نوێنه‌ری حیزب به‌ڵکوو وه‌ك موته‌رجیم به‌شدار بووه. جارێ له‌لایه‌ک مێدیانیوز ئیدعا ده‌کا که حدک ده‌یه‌وێ له کاناڵی موجاهیدینه‌وه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان به‌شدار بێ، له‌و لاشه‌وه ده‌ڵێ من وه‌ك نوێنه‌ری حدک له‌وێ به‌شدار نه‌بووم! ئه‌گه‌ر چاوێک له‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه بکه‌ن که له مێدیاکان و یه‌ک له‌وان له مێدیاکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا له باره‌ی ئه‌و کۆنفڕانسه بڵاو بوونه‌وه (بڕوانه ئه‌م لینکه . http://kdpmedia.info/more.php?id=2069)، ده‌بینین که هیچ کات و له هیچ کوێ نه‌گوتراوه که من به‌ناوی حدک له‌وێ قسه‌م کردووه که دیاره ئه‌گه‌ر واش با زۆر سروشتی ده‌بوو. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ته‌رجومه‌ی هه‌مزه‌مانیش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ ئینگلیسییه‌که‌ی موته‌رجیمی حیرفه‌ییم بۆ وه‌رگێڕانی وتار و باسه‌كانی ئه‌و کۆنفرانسه بردبوو و هه‌قده‌ستیشمان دایه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه که له وه‌رگێڕانی فارسی‌دا پێویستییه‌که هه‌ر له‌جێی خۆی بوو، بۆخۆم هه‌ر کاتێک پێویست با و به‌بێ موقابیل له وه‌رگێڕانی هاوکات‌دا هاوکارییم ده‌كرد. ئه‌ندامه‌تیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حدک نه‌ک هه‌ر پێشی ئه‌وه‌م پێ ناگرێ که ئه‌گه‌ر پێویست بوو و له ده‌ستم هات، یارمه‌تییش به گه‌یاندنی هاواری قوربانیانی سه‌رکوتی رێژیم به کۆڕ و کۆمه‌ڵه بیانییه‌كان و له قاودانی جینایه‌ته‌کانی ئه‌و رێژیمه بکه‌م (جا ئه‌و جینایه‌تانه ده‌رهه‌ق به هه‌ر که‌س کرابن)، به‌ڵکوو پێم وایه مووه‌زه‌فتریشم ده‌كا. به‌ڵێ، جیا له‌وه که رێکخراوه‌که‌ی ئێمه یه‌كێک له هاوکار و هاوفکره هه‌ره چالاکه‌کانی کارزاره‌که بوو، جیا له‌وه که بۆخۆم به‌رپرسی پانێلی رۆژی سێهه‌م سه‌باره‌ت به وه‌زعییه‌تی نه‌ته‌وه‌کان و که‌مینه‌کانی ئێران بووم و یه‌که‌مین وتاری ئه‌و رۆژه‌شم پێشکه‌ش کرد، له ته‌رجومه‌ی هه‌مزه‌مانیش‌دا هاوکارییم کرد. بۆ من ئه‌و په‌ڕی شانازییه که شایه‌تیدانی چالاکێکی مه‌ده‌نی که چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له زیندانی کۆماری ئیسلامی‌دا ته‌جاوزی پێ کراوه، له رێگای وه‌رگێڕانی منه‌وه به گوێی خاریجییه‌کان گه‌یشتبێ.
له کۆتایی‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که ئه‌گه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی مێدیانیوز هه‌وڵ و ماندوو بوونی ئێمه بۆ له‌قاودانی جینایه‌ته‌کانی رێژیم له‌و زنجیره کۆنفڕانسه‌دا ئه‌وه‌نده کارێکی خراپ بووه، بۆچی هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوانه له سایته‌كانی سه‌ر به حدکادا حزووری خۆیان له کۆنفرانسه‌که‌ی "سوود ویند"دا وه‌ك به‌شێک له چالاکیی خۆیان بڵاو کردۆته‌وه ؟!
پێویسته ئه‌وه‌ش زیاد بکه‌م که خۆم به لایه‌نگری شێلگیری ته‌بایی و یه‌كبوونه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان ده‌زانم، به‌ڵام وه‌ک له سه‌ره‌تادا گوتم ناچار بووم وڵام بده‌مه‌وه.


