لوقمان زه‌هرایی
ئه‌مرۆ رۆژی شه‌ممه 14.6.2010 به‌رامبه‌ر به 22ی جۆزه‌ردانی 1389ی هه‌تاوی سالێک به سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌وری ده‌هه‌می سه‌رۆک کۆماری که به کودتای سپای پاسداران ناسراوه تێپه‌ربوو. له ماوه‌ی ئه‌ویه‌ک ساڵه‌دا که ئه‌حمه‌دی نژاد به زۆره ملی کرایه‌وه به سه‌رۆک کۆماری کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی، توند و تیژی ده‌وڵه‌تی کودتا هه‌موو سنوره‌کانی ئینسانی وئه‌خلاقی به‌زاند وبه ده‌یان که‌س کوژران وبه سه‌دان که‌وتنه ناو زیندان وژێرئه‌شکه‌نجه وئازار وته‌نانه‌ت به‌شێک له زیندانیه‌کان له زیندانی به ناو ''کهریزک'' دا ده‌ستدرێژی سیکسیان کرایه سه‌ر وبه سه‌دان چالاک وانی مه‌ده‌نی و سیاسی ورۆژنامه‌وان له دادگا فه‌رمایشه‌کانی رێژیم دا حوکمی قورسی زیندانیان به سه‌رداسه‌پاوه. کوردستان له‌ویه‌ک ساڵه دا زۆر زیاتر له ساڵانی پێشوو سیاسه‌تی تێرۆر وتۆقاندنی له سه‌ر په‌یره‌و کراوه ودواین تراژیدی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سێداره‌ی درانی چوارتێکۆشه‌ری ئازادیخوازی کورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی کودتا بوو که دژکرده‌وی یه‌کپارچه‌ی گه‌له‌که‌مانی لێکه‌وته‌وه ومانگرتنی یه‌ک رۆژه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاروشارۆچکه‌کانی هه‌رچوارپارێزگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه وکورد به‌و هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نیه ودێموکراتیکه یه‌کگرتوانه‌ی سه‌رانی ده‌وڵه‌تی تێرۆری کودتای تاساند.
له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌دا کۆمه‌لێک رووداوی دیکه له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران هاتۆته پێش وکۆماری ئیسلامی وه‌کوو ساڵانی پێشوو هه‌وڵی داوه به سیاسه‌تی دوو روویانه وفێل بازانه‌ی كڵاو له سه‌ر ئامریکا‌و هاوپه‌یمانانی بنێ وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته له لایه‌ک به درێژه دان به سیاسه‌تی به‌ناو وتووێژه وای نیشان داوه که گۆیا خوازیاری چاره‌سه‌ری کێشه‌که یه له رێگای دیپلۆماسیه‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه به دانانی ژوماره‌یه‌کی زیاتر سانتریفیوژ به‌رده‌وام بووه له پیتاندنی زیاتری یورانیۆم وئاماده نه‌بووه بۆساتێکیش ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌ڵبگرێ. شایانی باسه که ناکۆکی نێوان ئه‌ندامانی دایمی شورای ئه‌منیه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مه‌ڕ چۆنیه‌تی مامله کردن و رووبه‌روو بونه‌وه له گه‌ڵ ئێران ودژایه‌تی به‌رده‌وامی چین وروسیه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له مه‌ڕ په‌سه‌ند نه‌کردنی چواره‌مین بریارنامه بۆ داسه‌پاندنی کۆمه‌لێکی دیکه‌ی گه‌مارۆی ئابوری بۆسه‌ر ئێران بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی مل هورانه درێژه به سیاسه‌ته پاوانخوازه‌کانی بدا. ئاکامی سات وسه‌ودای وڵاتانی رۆژئاوایی له گه‌ڵ چین وروسیه وره‌زامه‌ندی ئه‌و دوووڵاته بۆ په‌سه‌ند کرانی چواره‌مین بڕیارنامه له دژی ئێران به‌وشه‌رته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری وسیاسیه‌کانی ئه‌وان نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و بڕیارنامه‌یه له دایک بێ وئێران له گه‌ڵ کۆمه‌لێک گه‌مارۆی تازه‌ی به‌ره‌و روو بێته‌وه که یه‌کێک له‌وانه نه‌فرۆشتنی چه‌ک وچۆڵی قورسه به ئێرانه. کۆماری ئیسلامی پێش په‌سه‌ند کرانی ئه‌و بڕیارنامه وکاتێک له‌وه به ته‌واوی دڵنیا بوو که چین وروسیه‌ش دژایه‌تی ئه‌و بڕیارنامه‌یه ناکه‌ن که‌وته خۆ وشانۆگه‌رێکی مه‌سخه‌ره‌ی له تاران رێک خست وبه هاوکاری وڵاتانی تورکیه وبرازیل که‌وتنه دانوستاندن و به قه‌ولی خۆیان په‌یماننامه‌یه‌کی سێ قۆڵیان په‌سه‌ند کرد که له‌ودا ئێران ده‌با ڕاده‌ی 1200 کیلۆ یورانیۆمی 3 ده‌رسه‌د پیتێندراوی بۆ تورکیه ڕه‌وانه کردبا وله جیاتیشی 120 کیلۆ یورانیۆمی پیتێندراوی 20 ده‌رسه‌د وه‌ده‌ست هێنابا. هه‌ر دوا به دوای ئه‌و هات وهاواره‌ی که کۆماری ئیسلامی وتورکیه وبرازیل وه‌رێیان خست ئامریکا و هاوپه‌یمانانی ده‌ستی ڕه‌دیان به‌و رێکه‌وتنامه‌یه نا وئاوێکی ساردیان به سه‌ر ده‌ستی کۆماری ئیسلامی دا کرد وئاکامه‌که‌شی دیتمان که چواره‌مین بڕیارنامه له دژی کۆماری ئیسلامی رۆژی چوارشه‌ممه 19ی جۆزه‌ردان چه‌ند رۆژ پێش یه‌که‌مین سالڕۆژی کودتای ده‌وڵه‌تی کودتا به زۆربه‌ی ده‌نگی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی دایمی وکاتی شورای ئه‌منیه‌ت له دژی ئێران ده‌رچوو. کاردانه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی وه‌کوو جارانی پێشوو بوو، گرینگی نه‌دان به‌و بڕیارنامه‌یه وهێرش کردنی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ سه‌ر ئامریکا وبه تایبه‌ت بۆ سه‌ر پرێزدێنت ئۆباما و ته‌وسیف کردنی ئه‌و بڕیارنامه یه بۆ جارێکی دیکه له لایه‌ن ناوبراوه‌وه به '' کوته کاغه‌زێکی دڕا‌و وبێ ئه‌رزیش''.
به باوه‌ری من ده‌رچوونی ئه‌و بڕیارنامه‌یه چه‌ند رۆژ پێش ساڵوه‌گه‌ری کودتای سپای پاسداران به هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو و ده‌کرێ به‌و مانایه لێک بدرێته‌وه که ئامریکا وهاوپه‌یمانانی به‌و هه‌ڵوێسته‌یان هه‌ویستیان کۆماری ئیسلامی هه‌م له ده‌ره‌وه بخنه ژێر زه‌خته‌وه وهه‌میش له ناوخۆ که چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرا که خۆپێشاندانی به‌رین له تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران بیته ئاراوه وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌ک پێشترسه‌رانی ناسراوی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز وه‌کوو موسه‌وی وکه‌روبی وژوماره‌یه‌ک حیزب ورێکخراوی دیکه‌ی به ناو'' ریفورم خواز'' به فه‌رمی داوایان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی رێژیم کردبوو که ئیزنی خۆپێشاندانیان پێ بدا. ئه‌وه‌ی جێگای سرنج وهه‌ڵوێسته کردنه له سه‌ری ،ده‌رچونی به‌یاننامه‌ی دوو قۆلی موسه‌وی وکه‌روبی له رۆژی پێنج شه‌ممه 20ی جۆزه‌ردان رۆژێک دوای ده‌رچونی چواره‌مین بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان بوو که به خه‌ڵکیان کوتبوو که'' ئه‌و خۆپێشاندانه که پێشتر قه‌رار بوو له 22ی جۆزه‌ردان ساڵوه‌گه‌ری کودتای سپای پاسداران دا به‌رێوه بچێ به‌رێوه ناچێ''. دیاره به‌هانه‌ی موسه‌وی وکه‌روبی له به‌رێوه نه‌چوونی ئه‌و خۆپێشاندانه ئه‌وه بۆ که گۆیا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئیزنیان پێ نه‌دراوه وبۆ ئه‌وه‌ی ''ماڵ وگیانی خه‌ڵک پارێزراوبێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان گرتووه''. به باوه‌ری من پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یه موسه‌وی وکه‌روبی له به‌رێوه نه‌چوونی خۆپێشاندان له دژی رێژیم له ساڵرۆژی کودتای سپای پاسداران زه‌ربه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره‌یه له جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز وئه‌وان به‌و کاره‌یان ده‌ستی کۆماری ئیسلامیان له سه‌رکوت وکوشتن وزیندانی کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوو ئاواڵه‌تر کرده‌وه وبه‌و هه‌ڵوێسته هه‌ڵه‌یان مه‌شروعیه‌تی زۆر زۆرتریان به ده‌وڵه‌تی کودتایی ئه‌حمه‌دی نژاد به‌خشی وده‌کرێ بکوترێ که له باری سایکۆلۆژیه‌وه‌ش زه‌ربه‌یه‌کی ره‌وانی بوو له خه‌باتی دێموکراسی خوازی گه‌لانی ئێران درا. موسه‌وی وکه‌روبی که وه‌کوو رێبه‌رانی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وزده‌رکه‌وتوون و زوو زوو به ناوی خه‌ڵکی ئێران به‌یاننامه ده‌رده‌ن، ده‌با بۆپاشه کشه کردن به کۆماری ئیسلامی ونیشاندانی هێزوتوانای جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز به دونیای ده‌ره‌وه‌ش بایه له به‌رێوه چوونی ئه‌و خۆپێشاندانه پاشگه‌ز نه‌ببانه وه ومادام که خه‌ڵکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده کردبوو ده‌با به بێ دوو دڵی ئه‌و کاره‌یان کردبا. به ڵام ئه‌وه‌ی که بۆ‌من بۆته پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا به‌راستی ئه‌وان هه‌ربه نیازی به‌رێوه چوونی خۆپێشاندان بوون یان ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه به‌ر ره‌خنه و لۆمه‌ی خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوو داوای ئیجازه‌ی فه‌رمیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی رێژیم کرد. ئه‌وه له کاتێکدایه که باش ده‌یان نازانی که وه‌کوو جارانی پێشوو وڵامی ڕه‌د وه‌رده‌گرنه‌وه. پارێزگاری تاران له وڵامی داخوازی خۆپێشاندانی ئه‌وان دا ده‌لێ '' ئه‌و داوایه زۆر داوایه‌کی بێ جێ یه وبۆ پێکه‌نین ده‌بێ''. پرسیارێکی گرینگی دیکه که به مێشکی من وڕه‌نگ بێ به مێشکی زۆر که‌سی دیکه‌ش دا بێ ئه‌وه‌یه که به‌راستی موسه‌وی وکه‌روبی که خۆیان به قوتابی خومه‌ینی ده‌زانن وله گه‌ڵ گۆرانی سیستمی کۆماری ئیسلامی نین تاکه‌ی ده‌یانهه‌وێ ئاوا به ئێحساساتی گه‌لانی وه‌زاڵه هاتووی ئێران کایه بکه‌ن وتاکه‌ی دڵیان به ئاڵ وگۆر له ناو سیستمی کۆماری ئیسلامی خۆشه؟ باشه به‌راستی سه‌رانی جوڵانه‌وه‌ی سه‌وز بۆچی مانگرتنی خه‌ڵکی کوردستانیان که زۆر سه‌رکه‌وتوانه به‌رێوه چوو نه‌کرده سه‌رمه‌شقی سیاسه‌تیان وداوایان له خه‌ڵکی ئێران نه‌کرد که بۆ دژایه‌تی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کودتا رۆژێک یان دوو رۆژ مانگرتنی سه‌راسه‌ری به‌رێوه ببن؟
ئایا پاشگه‌ز بوونه‌وه له خۆپێشاندان و به فه‌رمی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه ی به‌رێوه نه‌چوونی ئه‌و خۆپێشاندانه رۆژێک دوای ده‌رچوونی چواره‌مین بڕیارنامه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان له دژی کۆماری سێداره‌ی ئیسلامی ئێران جۆرێک دژایه‌تی دونیای ده‌ره‌وه له لایه‌ک و وهاودڵی وهاوخه‌می له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی له لایه‌کی دیکه‌وه نیه؟ مه‌سه‌له‌یکی زۆر گرینگ که جێگای هه‌ڵوێسته کردنه له سه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ئازادی خوازی ودێموکراسی خوازی گه‌لانی ئێران که ئه‌مرۆ خۆی به جوڵانه‌وه‌ی سه‌وزپێناسه ده‌کا بیهه‌وێ پاشه‌کشه به کۆماری ئیسلامی بکا ده‌بێ به ته‌واوی خاوه‌نی پلان و سیاسه‌تی شه‌فاف وروونی دێموکراتیک بێ وئامانج وداخوازه‌کانیشی ده‌بێ هه‌ڵگری قه‌بوڵی کردنی جیاوازیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای ئێران بێ وپێویسته که تێکه‌ڵاوی ده‌وڵه‌ت وسیاسه‌ت بۆ هه‌میشه به گۆڕبسپێرێ. ڕه‌نگ بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی که موسه‌وی وکه‌روبی بیانهه‌وێ به چاوێکی دیکه سه‌یری داهاتووی ئێران بکه‌ن وخۆیان له گه‌ڵ ئه‌فکاری ئیسلامیان وخه‌تی ئیمامیان دوور بکه‌نه‌وه چاوه‌ڕوانێکی بێ جێ بێ وئه‌وان ئه‌و مرۆڤانه‌ش نین که پێمان وابێ ده‌توانن موژده ده‌ری ئازادی ودێموکراسی بن بۆ گه‌لانی ئێران. هه‌ربۆیه ئه‌رکی هه‌موو ئه‌و رێکخراوه خوێندکاری وژنان ورێکخراوه سیاسی ومه‌ده‌نیه‌کانی ناوخۆ وده‌ره‌وه که بڕوایان به‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی ئاڵ وگۆڕ هه‌ڵناگرێ وته‌نیا به هێنانه سه‌رکاری ده‌سه‌لاتێکی سێکولارودێموکراتیکه که کۆتایی به دیکتاتۆری وسه‌ره‌رۆیی دێ گه‌لێک قورستروگرینگتره و پێویسته که ئه‌فکارو دروشمی دێموکراسی خوازی ببێته سیاسه‌تی رۆژوبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێکهاتنی به‌ره‌یه‌ک له هه‌موو ئه‌و رێکخراوانه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی زه‌رووره‌تێکی حه‌یاتیه. ئه‌وه‌ی که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لایه‌نی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێگومان له هه‌نگاوی یه‌که‌م دا هاو هه‌ڵوێستی وهاوخه‌باتی وبوونی سیاسه‌تی شه‌فاف وروون به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێرانه وبه ڕیوه بردنی سیاسه‌تێکه که هاوڕا بێ له گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی دێموکراسی خوازی له ئێران‌دا گه‌لێک گرینگه. په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سیاسه‌تێکی گه‌لێک گرینگ وبنه‌ڕه‌تیه و مانگرتنی یه‌کگرتوانه‌ی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکه هێز وتوانا و ده‌نگی کوردی خسته‌وه نێو گۆره‌پانی سیاسی ئێران ونه‌ک کۆماری ئیسلامی به‌ڵکوو ئه‌حزابی سه‌راسه‌ریش له‌و هه‌ڵویسته یه‌کگرتوانه‌ی کورد ترسیان لێ نیشت وبه باوه‌ری من ئه‌وه‌یان به زه‌نگی خه‌ته‌رێکی گه‌وره بۆ سه‌ر داهاتووی ئێران له قه‌ڵه‌م دا. ئه‌ومانگرتنه په‌یامێکی گه‌وره‌شی بۆ حیزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات پێ بوو که کۆک وته‌با بن و ده‌ست له دوژمنایه‌تی یه‌کترهه‌ڵگرن ورووی خه‌باتیان له دوژمنی سه‌ره‌کی که کۆماری ئیسلامیه بێ.
لوقمان زه‌هرایی
12.6.2010


