و: ئازاد بانه‌یی
سه‌رچاوه: تایمزی له‌نده‌ن
ڕۆژنامه‌ی " تایمزی " بریتانی له ڕاپۆرتێکدا باس له ڕیکه‌وتنێکی نێوان حکومه‌تی ئیسرائیل و میرنشینی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌کات.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته وڵاتی عه‌ره‌بستان ڕێگه‌ی به ئیسرائیل داوه که له ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشیکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر پێگه ناوه‌کییه‌کانی ئێران، که‌ڵک له ئاسمانی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرێ. ڵه‌و ڕاپۆرته دا که ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان له پێگه‌ی ئینتێرنێتی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه دا بڵاو کراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌کات که هێزه‌کانی به‌رگری ئاسمانی عه‌ره‌بستان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی دا ده‌ستیان به راهێنانێکی خه‌ست بۆ له‌کار خستنی سیسته‌می موشه‌ک و ئامرازه به‌رگییه ئاسمانییه‌کان کردووه تاکوو له کاتی پێویست دا به‌و هۆیه‌وه ڕێگه بۆ فڕینی فڕۆکه ئیسرائیلییه‌کان و پێکانی مه‌به‌سته‌کانیان له ناو قووڵایی ئێران‌دا خۆش بکه‌ن.
لێدانی گورزێکی سه‌ربازی له ئێران باسێکه که له‌م ڕۆژانه دا بۆ جارێکی دیکه هاتووه‌ته‌وه ڕۆژه‌ڤ و که‌ی و کێ سه‌ره‌تا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ست پێ ده‌کات بووته باسێکی ڕۆژانه لای گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و کاربه‌ده‌سته سه‌ربازییه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا.
ئه‌م ڕاپۆرته له کاتێکدا بڵاو ده‌بیته‌وه که ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر کۆڕی هێمنایه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چواره‌مین بڕیارنامه‌ی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تووند کردنی سزاکانی سه‌ر ئێران په‌سند کرد.
به گویره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته کاربه‌ده‌سته سه‌ربازییه‌کانی ئیسڕائیل و عه‌ره‌بستان له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتوون که له کاتی هێرشی فڕۆکه ئیسڕائیلییه‌کاندا، حکومه‌تی سعودیه ڕێره‌وێکی ئاسمانی بۆ ئه‌و فڕۆکانه بکاته و جگه له‌وه چه‌کی به‌رگیری زه‌مین بۆ هه‌وای سعودیه له‌و ڕێره‌وه دا به ته‌واوی له کار بخرێت تا ئه‌و کاته‌ی فڕۆکه ئیسڕائیلییه‌کان ئه‌رکانیان به ته‌واوی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و له هه‌مان ڕێڕه‌وی هه‌واییه‌وه ده‌گه‌ڕینه‌وه و پاش ئه‌وه ده‌ست به‌جێ چه‌که به‌رگرییه‌کانی سعودیه ده‌خرینه‌وه کار. که‌ڵک وه‌رگرتن له ئاسمانی عه‌ره‌بستان بۆ هێزی هه‌وایی ئیسرائیل کاتیکی که‌متر ده‌گرێت و ڕیگه‌ی گه‌یشتنیان به خاله دیاری کراوه‌کان له ناو ئێران‌دا نزیکتر ده‌کاته‌وه.
له‌و ڕاپۆرته‌ی تایمزی له‌نده‌نی دا پێگه ناوه‌کییه‌کانی " نه‌ته‌نز، قوم، ئیسفه‌هان و راکتۆری ئاوی قورسی ئه‌راک" وه‌ک خاڵه سه‌ره‌کییه بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ئیسرائیل ناو بردووه و ڕاکتۆری ئاوی سووکی بوشه‌هر وه‌ک ئامانجی دووهه‌م باسکراوه.
پێگه ناوه‌کییه‌کانی ئێران ٢٢٥٠ کیلۆمه‌تر له ئیسڕائیله‌وه دووره و که‌ڵک وه‌رگرتن له ئاسمانی عه‌ره‌بستانی سعودی ڕێگه‌ی ئه‌و فڕۆکانه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان زۆر نزیکتر ده‌کاته‌وه.
به پێی نووسینی تایمز له‌وانه‌یه فڕۆکه بۆمب هه‌ڵگره ئیسڕائیلییه‌کان چه‌ندین هێرشی یه‌ک له دوای یه‌ک بکه‌نه سه‌ر ئامانجه‌کانیان و بۆ ڕاپه‌راندنی ئه‌و ئه‌رکه جگه له ئاسمانی سعودیه، ده‌بێ که‌ڵک له ئاسمانی هه‌ر یه‌که له ئوردۆن و عێراقیش وه‌رگرن و ته‌نانه‌ت بۆ پێکانی بنکه‌ی ئاوی سوکی بوشه‌هر ده‌بێ به ئاسمانی میرنشینی کویه‌تیش دا تێبه‌ڕن.
ئه‌و ڕاپۆرته باس له ڕێکه‌وتنێکی نهێنی هه‌ردووک وڵاتی ئیسڕائیل و عه‌ره‌بستان به چاوه‌دێری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات و ده‌نووسێت: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕاسته‌خۆ چاوه‌دێری کۆبوونه‌وه‌ی نیوان ئیسڕائیل و عه‌ره‌بستانی کردووه و سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کانی ٢ وڵات له زۆر بوار دا، به‌ڵام هه‌ردووک لا له‌وه دا هاوڕان که بوونی ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی، مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و هێمنایه‌تی جیهان و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و هه‌ردووک وڵات به تایبه‌تی.
بنیامین ناتانیاهوو،ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل تاکوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت هیچ کات به‌کار هێنانی هێزی سه‌ربازی دژ به پێگه ناوه‌کییه‌کانی ئێران ره‌د نه‌کردووه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاریکاری ٢ وڵاتی ئیسڕائیل و سعودیه‌ش، سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری و هه‌واڵگری ئیسڕائیل، به پاراستنی بێده‌نگی، هه‌واڵه‌که پشت‌راست ده‌کاته‌وه.
ناتانیاهوو له دوایین چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌نووسی خۆی دا سه‌باره‌ت به دڵگرانی وڵاته‌که‌ی و سعودیه ده‌ڵێ: کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان له ئێمه زیاتر له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ترسیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆکاریک بۆ هاریکاری نزیکی هه‌ردوو لامان. له ساته‌وه‌ختێکی وا دا ئیتر هیچ لایه‌کمان بیر له ناکۆکییه‌کانی نێوانمان ناکه‌ینه‌وه و ته‌نیا شتێیه‌ک که بۆ ئێمه مه‌به‌سته پێکانی ئه‌و دوژمنه هاوبه‌شه‌یه که له نێوان ئێمه‌ی جوله‌که و عه‌ره‌بستانی موسڵمان دا هیچ جیاوازییه‌ک ناکات، هه‌ر بۆیه هاوکاری ئێمه ده‌بێته مایه‌ی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌که و گه‌لی هه‌ردووک وڵات به تایبه‌تی.
لینکی ئه‌و ڕاپۆرته له ڕۆژنامه‌ی تایمزه‌وه


