سه‌رچاوه- ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات تایمز
هه‌ڤپه‌یڤین: سابیر قادری
کوێستان گادانی: بزوتنەوەی دوای ٢٢ی جۆزەردان به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یهه‌وێ نۆرمی دیموکراتیک له‌ئێراندا حاکم بێت
لە یەکەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی بزوتنەوەی نارەزایەتی خەڵکی ئێران بەرامبەر بە چەواشەکردنی ئاکامی دەنگەکانی خولی دەهەمی سەرکۆماری کە بە بزوتنەوەی سەوز ناسراوە، کوێستان گادانی، ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که په‌یوه‌ست بوون به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به واته‌ی قه‌بووڵکردنی رێبه‌رایه‌تی که‌سانێک نیه که له دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی و سه‌رکوتی خه‌ڵکی کورد رۆڵیان هه‌بووه و به‌پێچه‌وانه‌وە پێیوایه که ئه‌و شێوه روانینه ماوه‌ی به‌سه‌رچووه‌و هی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ره. گادانی دانوستانی حیزبی کوردیش ده گه‌ل کۆماری ئیسلامی له‌م هەلومەرجەدا به هه‌ڵه ده‌زانێ.
دوای تێپه‌ربوونی یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز، ئایا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه که بزوتنه‌ویه‌کی پێی ده‌ناسرێته‌وه؟
ئێستا کەم کەم دەکرێ‌بلێین کە ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه خاوه‌نی رابردوویه، واته خاوه‌نی چه‌ندین قۆناغه که ده‌کرێ قۆناغه‌کان پۆلێن بکرێت، که‌سایه‌تیی ناسراوی له‌پشته، خاوه‌نی هه‌ندێک ئامانجه و له قۆناخی جیاجیادا خۆی ده‌رخستووه و خۆی سه‌لماندووه و به‌رێوبه‌رێکی ناسراوی هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که دیسانیش خاوه‌نی ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه نییه که بزوتنه‌وه‌یه‌کی پێی پێناسه ده‌کرێ و مه‌رجیش نیه هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک خاوه‌نی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بزوتنه‌وه بێت.
له‌بواری "خاستگاه طبقاتی"یه‌وه ئه‌و بزوتنه‌وه زیاتر توانیویه‌تی نوێنه‌رایه‌تی کام چین یان توێژی کۆمه‌لایه‌تی یا گرووپی سیاسی بکات؟
هه‌رچه‌نده ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ره‌تادا توانی له‌ناو توێژی روناکبیر و خوێندکاردا خۆی ده‌ربخات، به‌ڵام به‌تێپه‌ربوونی کات، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه توانی له‌ناو چین وتوێژه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگا (ژنان، لاوان، مامۆستایان و..) جه‌ماوه‌ر بۆلای خۆی رابکێشێت و له‌درێژه‌ی خه‌باتی خۆێدا ببێته بزوتنه‌وه‌یه‌کی فره‌چه‌شن، به‌ڵام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تا ئێستاش نه‌یتوانیوه به ته‌واوی مه‌تمانه و پشتیوانی گه‌لانی بنده‌ست وه‌ده‌ست بهێنێت.
هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا گه‌لانی ئێران به‌شێوه‌ی کاریگه‌ر په‌یوه‌ستی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نه‌بوون بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و که‌شه میلیتاریستییه‌ی که به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا زاڵه و به‌شێکیشی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی پلاتفۆرمێکی روون له‌لایه‌ن ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌ش نه‌بوونی به‌رنامه، کۆده‌نگی و هاوئاهه‌نگی له‌نێوان ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌ت ئۆپۆزسێۆنی کورد، وایکردووه که گه‌لانی بنده‌ست به شێوه‌ی کارا و کاریگه‌ر به‌شداری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه نه‌بن.که به خۆشییه‌وه هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له‌و چه‌ند رۆژانه‌دا هه‌نگاوێکی گرینگ چووینه‌ته پێش به نیزیک بوونه‌وه‌ی چوار لایه‌نی سیاسی کوردستانی،به‌م هیوایه که ئه‌م هاوکارییه درێژه‌ی هه‌بێت و باقی لایه‌نه‌کانیش په‌یوه‌ست بن.
رێبه‌رانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی یه‌کساڵی رابڕدوو ده‌یانتوانی چی بکه‌ن که نه‌یانکردووه؟
هه‌رچه‌نده هه‌ر یه‌که له که‌روبی و موسه‌وی له‌ململانێی هه‌ڵبژادنی خولی ده‌یه‌می سه‌رکۆماریدا به‌شێوه‌یه‌ک و له‌چه‌ند خاڵێکدا باسیان له‌کێشه‌ی گه‌لانی بنده‌ست کردبوو، به‌ڵام ئه‌وه له‌دوای ناره‌زایه‌تییه‌کان هیچ باسێکی لێوه‌نه‌کراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و بزوتنه ده‌یتوانی له‌حاڵه‌تی شوعاردان بێته ده‌رێ و به‌روونی هه‌ندێک ئامانجی گشتیی بۆخۆی دیاری بکا و له‌و حاله‌ته به‌ستراوییه بێته ده‌رێ. هه‌روه‌ها ده‌یتوانی له‌ماوه‌ی یه‌کسالی رابڕدوودا و به مه‌به‌ستی پێکهاتنی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و، لقی کوردستانی، ئازه‌ربایجانی یا به‌لووچستانی ئه‌و بزوتنه‌یه دروست بکردایه.هه‌رچه‌نده ناکرێ به‌ره‌وپێشچونه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها که‌شی ئه‌منییه‌تی زال له‌ئێران له‌به‌رچاو نه‌گرین.
ئایا ئه‌و بزوتنه‌یه ستراتیژییه‌کی روونی هه‌یه؟
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به چه‌ند قۆناخ‌دا تێپه‌ربووه، باسی له‌کێشه‌ی گه‌لانی بنده‌ست کردووه، باسی له‌گۆرینی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران کردووه و باسی له‌رێفراندۆم کردووه، ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو قۆناخه‌کاندا ده‌رکه‌وتووه ئه‌وه‌یه که ئه‌و بزوتنه‌یه‌وه به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یهه‌وێ نۆرمی دیموکراتیک له‌ئێراندا حاکم بێت که له‌ودا ده‌سه‌ڵات پابه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، ئازادی به‌یان و .. بێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا کۆماری ئیسلامی ئه‌و "پتانسیل"ی هه‌یه که ده‌رفه‌تی ئه‌وه بدات بایه‌خه‌کانی حکومه‌تێكێ دیموکرات له‌ودا جێگیر ببێت. به باوه‌ری من کۆماری ئیسلامی له‌مێژه نیشانی داوه که هه‌ڵگری ئه‌و بایه‌خانه نیه.
واته ئه‌و ستراتیژییه، ستراتیژییه‌کی نادروسته؟
ئه‌وه‌ی که بتهه‌وێ ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک حاکم بێت له‌خوێدا باشه، به‌ڵام ره‌نگه مێتۆدی گه‌یشتن به ئه‌و ئامانجه گونجاو نه‌بی، به‌ڵام له‌هه‌ر حاڵه‌تێکدا ئه‌و بزوتنه‌ویه سه‌رده‌که‌وێ، به‌ڵام مه‌رج نیه به ناوی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وه بێت.
کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی، ناره‌زایه‌تییه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن له خانه‌ی "براندازی نرم"دا پۆلێن به‌ندی ده‌که‌ن، ئه‌وه چه‌نده راسته؟
بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵکی ئێران خوازیاری گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تییه و بۆ ئه‌وه‌ش مێتودێکی دوور له‌توندووتیژیان هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام گرێدانی ئه‌و ناره‌زایه‌تییه به ده‌ستی ده‌ره‌کی یا چه‌مکی له‌وشێوه‌یه بۆ سه‌رکوتی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵکه، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له سه‌ره‌تادا "خودجوش"بووه به‌لام ئێستا تا راده‌یه‌ک رێکخراوه که ئامانجی هاتنه ئارای سیسته‌مێکی دیموکراتیکه له‌ئێراندا.
ناره‌زاییه‌تیی دوای هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌م ئۆپۆزسیۆنی کوردیشی تووشی "شوک" کرد، دوای تێپه‌ربوونی یه‌کسال، چه‌نده ئۆپۆزسیۆنی کورد توانیوێتی خۆی له‌و شوکه رزگار بکات و به‌پلانه‌وه مامڵه له‌گه‌ل ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بکات؟
زۆر راسته، خویندنه‌وه‌که ئه‌وه بوو که به ئه‌گه‌ری زۆر موسه‌وی سه‌ربکه‌وی یا ئه‌گه‌ر ساخته‌کاریش بکرێ، ناره‌زایه‌تییه‌ک روو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و ناره‌زایه‌تییه به‌ر‌بلاوه حاڵه‌تێکی چاوه‌رواننه‌کراو بوو و بۆیه زۆر لایه‌نی تووشی شوک کرد، ده‌توانم بڵێم که ئه‌وه حاڵه‌ته زۆرتر به هۆی ئه‌وه ناهاوئاهه‌نگییه‌ی که له ئاست هیزه سیاسیه‌کانی کورددا هه‌یه هاته ئاراوه.به‌لام روون و ئاشکرا بوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که داوای به‌شداری کردنیان کردبوو واته هه‌لبژاردنه‌که‌یان ته‌حریم نه‌کردبوو که متر له لایه‌نه‌کانی دیکه تووشی شوک بوون.
پرسیار: ئایا ئه‌وه به‌شێکیشی ناگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و حیزبانه خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردیان له که‌شی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و کوردستان نیه؟
به‌شێکیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌زموونی یه‌کساڵی رابڕدوو ئه‌وه‌ی سه‌ڵماند که قورسایی کورد له‌یه‌کگرتوویی و کۆده‌نگی دایه و ئه‌وه کۆده‌نگییه به‌دوای ناره‌زایه‌تییه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌م به‌ره‌به‌ره له‌ناو ئۆپۆزسیؤنی کورددا ده‌بینرێ، نموونه‌که‌شی هه‌ڵوێستی حیزبه‌کان له 23ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌وساڵه که نیشانی‌دا ئه‌گه‌ر هێز و لایه‌نه‌کانی کوردی هاوهه‌ڵویست بن چه‌نده ده‌توانن کاریگه‌ر بن.
بۆچونێک له‌ناو به‌شێک له‌ئۆپۆزسینی کوردی‌دا هه‌یه که په‌یوه‌ست بوون به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به واته‌ی قه‌بوڵکردنی رێبه‌رایه‌تیی که‌سانێک ده‌زانێ که له دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی و سه‌رکوتی خه‌ڵکی کورد رۆڵیان هه‌بووه، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه چه‌نده راسته؟
من ئه‌وه به دروست نازانم، سیاسه‌ت به عه‌قلییه‌تی و روانینی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناکرێ و له‌کاتی ئێستادا که له‌مپه‌رێک له‌ئاستی ناوخویی کۆماری ئیسلامی‌دا زه‌ق بووه‌ته‌وه، ئێمه وه‌ک ئۆپۆزسیۆنی کورد ده‌بێ ئه‌و هه‌له بقۆزینه‌وه، له‌پاشان هه‌ر ئه‌و که‌سانه که ئه‌مرۆ نوێنه‌رایه‌تیی به‌شیک له خه‌ڵکانی نارازی ده‌که‌ن خۆیان باسی پێشێلکارییه‌کانی ئه‌و نیزامه ده‌که‌ن، خۆیان له‌سێداره‌دانی چالاکڤانان مه‌حکوم ده‌که‌ن، ئیتر به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه له‌خوێدا واته‌یه‌کی نامێنێ.
ئایا ده‌کرێ مه‌حکوم کردن یا به "ناعادلانه" وه‌سفکردنی له‌سێداره‌دانی چالاکڤانانی کورد له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌که له‌که‌رووبی و موسه‌وی به"نقطه عطف"ێک بزانین؟
ده‌کرێ بڵێین له‌ماوه‌ی یه‌کساڵی رابردوودا ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو که که‌رووبی و مووسه‌وی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵوێست ده‌گرن، ئۆپۆزسیۆنی کورد ده‌بێ ته‌شویق و پاڵپشتی هه‌ڵوێستی له‌و چه‌شنه بکات. به‌لام نابێ هه‌ر به‌وه رازی بین،نابێ که‌رووبی و موسه‌وی ته‌نیا چۆنیه‌تی دادگایی و چۆنیه‌تی ئێعدامه‌کان مه‌حکوم بکه‌ن، به‌لکو ده‌بێ نه‌فسی دادگائی و ئێعدامی چالاکانی سیاسی و مافخواز مه‌حکووم بکردرێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌لایه‌ن به‌شێک له‌ئۆپۆزسیۆنی کورد بایه‌خی شیاوی خۆی پێنه‌درا؟
پێموایه ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و به‌کگراونده‌ی که ئه‌و دوو که‌سانه هه‌یانه، به‌ڵام دیسانیش ده‌ڵیم سیاسه‌ت به روانینی کۆن و عه‌قلییه‌تی رابردوو ناکرێ، من خۆم ئه‌وه به سیاسه‌تیکی گونجاو نازانم. ده‌کرێ ئه‌و هه‌لوێستانه به هێند وه‌ربگیرێ و هاوکات رابگه‌یه‌ندرێت که چاوه‌روانی ئێمه زۆر له‌وه زیاتره.
پێتوایه ئه‌و بزوتنه‌وه فره چه‌شنه له‌ئاکامدا به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی (فره چه‌شنی)، تووشی ئینشقاقێک نابێت؟
من وای نابینم، کۆماری ئیسلامی چ له ئاستی ناوخۆیی و چ له‌ئاستی ده‌ره‌کییدا لاواز بووه، ئۆپۆزسیۆنی سه‌رانسه‌ری و کوردی هاوئاهه‌نگتر له‌رابردوویه و ته‌نانه‌ت ئه‌و قودسییه‌ته‌ی که ولایه‌تی فه‌قیه له‌ناو لایه‌نگرانیدا بووی، نه‌یماوه، ئه‌وه فاکته‌رێکن که پاڵێنه‌ری یه‌کگرتووی و هاوئاهه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئێرانه، بۆیه سه‌ره‌رای ناکۆکی و جیاوازی بیروبۆچوون، من ئه‌گه‌ری روودانی ئینشقاق له‌رێزه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به دوور ده‌بینم.ئه‌وه‌ی که له دوارۆژیشدا بۆچوونی جیاواز یان تازه ده‌سته‌به‌ندییه‌کان لێک دوور یان نیزیک بکاته‌وه ئه‌وه ده‌بێ به سروشتی دیموکراسی بزانین نه‌ک به ئینشقاق.هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه ره‌نگه هه‌ر له رێگای دیموکراسییه‌وه هاوپه‌یمانه‌تی تازه‌ش رووی بدا که ئه‌وه‌ش به مانای به‌ره‌ی سیاسی هه‌تاهه‌تایی حیساب ناکردرێت. له دێموکراسی داهاتووی ئێران‌دا قه‌رار نییه هاوپه‌یمانه‌تی دائمی هه‌بێت!
له‌وکه‌شه‌ی که باستان کرد بیرۆکه‌ی دانوستانی ئۆپۆزسیۆنی کورد له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی تا چه‌نده به دروست ده‌زانن؟
دانوستان له‌کاتی ئێستادا ته‌نیا ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بکرێت به مه‌رجێک که بتوانێ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی بیت، ئه‌گینا من وه‌ک خۆم دانوستانی حیزبی کوردی له‌که‌ش و هه‌وای ئێستادا ده‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی به نادروست ده‌زانم.
ئایا شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که بۆ جارێکی دیکه ئیسلامییه‌کان ببن به دینامیزمی بزوتنه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌گیر و دواجار دیسان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن؟
من پێموا نییه سناریۆی ساڵی 57 دووپاته ببێته‌وه. ئه‌زموونی سی سال ده‌سه‌لاتداری ئایینی له‌ئێران و تێگه‌یشتوویی خه‌ڵک ئه‌و مۆڵه‌ته نادات که‌جاریکی دیکه "تز"ی ولایه‌تی فه‌قیه زیندوو بێته‌وه. ئێستا ته‌نانه‌ت موسه‌وی و که‌روبییش به شێوه‌ی رابردوو باوه‌ریان به ولایه‌تی فه‌قیه نه‌ماوه. مه‌گه‌ر ئێستا هه‌موو نابینین که موسه‌وی و که‌روبی له به‌رامبه‌ر وه‌لی فه‌قیه‌دا راساون!


