به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازی له ئێران و هه‌ر وه‌ها تاوتوێی بارودۆخی كوردستان به‌دوای مانگرتنی گشتیی سه‌ركه‌وتووانه‌ی 23ی بانه‌مه‌ڕ، چوار حیزب و رێكخراو: پارتی ئازادیی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆكراتی كوردستان،رۆژی 17ی جۆزه‌ردان له باره‌گای ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان پێكهێنا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌دوای گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا، هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئیعتیرازیی دوای 22ی جۆزه‌ردانی ئێران ، كه به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ناسراوه و به دوای هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌ركۆماری به دژی ساخته‌كاری و دیكتاتوری سه‌ری هه‌ڵدا، سه‌ره‌ڕای كه‌م و كورتییه‌كانی، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر له بزووتنه‌وه‌یه‌كی به ناوه‌رۆك به‌رته‌سكه‌وه به‌ره‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی دێمۆكراسیخوازانه‌ی فره‌چه‌شن په‌ره‌ی سه‌ندوه و قووڵتر بۆته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش له‌لایه‌ن هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌كانی ئێران و كوردستانه‌وه شیاوی پشتیوانی و هاوكارییه. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه دابوون كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێویسته وێڕای سنووربه‌ندیی هه‌رچی زیاتر له‌گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه و رۆیشتن به‌ره‌و ناوه‌رۆكێكی به‌ته‌واوی دێمۆكراتیك، به‌روونی و شه‌فافییه‌تێكی زۆرتره‌وه له‌سه‌ر مافی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد له داهاتووی ئێران‌دا پێداگری بكات.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستانیان كه له ئیعتیراز به ئیعدامی تێكۆشه‌رانی ئازادیخواز و به هاوده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان هاتبووه دی، به به‌رز نرخاند و به نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له كۆده‌نگی و هاوخه‌باتی له‌نێو ریزه‌كانی گه‌لی كورد له قه‌ڵه‌م دا كه رۆڵێكی به‌رچاوی له به‌رز كردنه‌وه‌ی ناوی كورد و سه‌ربه‌رزیی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دا گێڕاوه. به‌شداربووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كۆك بوون كه له داهاتووشدا ئه‌و شێوازه له كۆده‌نگی و هاوكاریی عه‌مه‌لی ره‌چاو بكری و په‌ره‌ی پێ بدرێت. لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌روه‌ها به‌پێویستیشیان زانی كه سپاس و پیزانینی خۆیان بۆ ئه‌و هاخه‌می و هاوپشتییه گه‌رم و گوڕه كه هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران له‌م قۆناغه‌دا له حاست بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و به‌گشتی له حاست خه‌باتی خه‌لكی كوردستان نواندیان، ده‌رببڕن.
كۆبوونه‌وه‌كه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا به‌ڕێوه چوو و به‌دوای لێكدانه‌وه و تاوتوێ كردنی تێروته‌سه‌لدا كۆتایی پێهات.
17ی جۆزه‌ردانی 1389ی هه‌تاوی
( 7ی ژوئه‌نی 2010ی زایینی)


