ئاماده‌کردنی: ره‌حمان نه‌قشی
1- 1ی مای 2010 سه‌ردانی هه‌یئه‌تێکی حكوومه‌تی و حیزبی شاری كۆیه له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
2- 1ی مای 2010 به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی کومیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌رێوڕه‌سمی رۆژی 1ی ئادار، رۆژی جیهانیی کرێکار له‌شاری سلێمانێ.
3- 1ی مای 2010 دیداری هه‌یئه‌تێكی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی‌كوردستان له‌شاری سلێمانی.
4- 1ی مای 2010 ڕێز لێنان له ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکاران له‌لایان یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی کوردان له شاری لینشۆپینگی سوئید.
5- 1ی مای 2010 کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له وڵاتی دانمارک به‌شداری نوێنه‌ری کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
6- 2ی مای 2010 کۆبوونه‌وه‌یی مانگانه‌ی به‌شیک له‌هیزه سیاسیه‌کانی کوردستان یه‌ک له‌وان حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌شاری کۆلنی ئالمان.
7- 2ی مای 2010 له‌سه‌ر بانگهێشتی بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتيکی یارسان کۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند حیزبی رۆژهه‌ڵاتی کوردستا ن یه‌ک له‌وان حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌شاری تورکوی فینلاند به‌رێوه‌چوو.
8- 3ی مای 2010 کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌تیکی کۆمیته‌ی حێزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بنکه‌ی نۆینه‌رایه‌تی ئه‌نیستیتۆی "فریدریش ئه‌به‌رت"ی سه‌ر به‌حیزبی سوسیال دێموکرات، له شاری برلینی ئاڵمان،
9- 3ی مای 2010 دیداری هه‌یئه‌تێکی پایه‌به‌رزی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران.
10- 3ی مای 2010 کۆبونه‌وه‌ی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ جێگری شاره‌وانی ئۆسلۆ، خاتوو ئاود کواڵبه‌ین‌و بیللی تارانگه‌ر سکرتێری ئۆستانداری‌و که‌سایه‌تی سیاسی له‌حیزبی دێموکرات مه‌سیحی نۆروێژ.
11- 4ی مای 2010 کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی وێست فۆلدی حیزبی دێموکراتی کوردستان له گه‌ل ڕێزدار سڤه‌ین ئۆدوار سکرتێری ئوستانداری بوسکه‌رود له‌شاری دڕامێنی نۆروێژ.
12- 5ی مای 2010 ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 534 ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ژێرچاپ هاته‌ده‌ر.
13- 5ی مای 2010 بەشداریی هەیئەتێک لە کۆمیتەی ئامریکای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئێوارە کۆڕێک به‌بۆنەی کرانەی ئافیسی بۆ BDP و به‌شداری سه‌رۆکی پارتی ئاشتی رێزدار ئەحمەد دەمیرتاش له‌واشینگتۆن.
14- 6ی مای 2010 کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز خالید عه‌زیزی، سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی حیزب له ناوچه‌ی‌بتوێن ، پشده‌ر و كۆیه‌له‌شاری رانیه.
15- 6ی مای 2010 رێوره‌سمی کۆتایی هاتنی ده‌وره‌یه‌کی سیاسیی بۆ پۆلێک له‌کادره‌کانی نێو ریزه‌کانی حیزب له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌و فێر کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
16- 6ی مای 2010 سه‌ردانی به‌رێز د.ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدک له‌بنکه‌ی سکرتاریای یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
17- 8 ی مای 2010 به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێک بۆ به‌ڕێز ئێقبال سه‌فه‌ری ئه‌ندامی کومیته‌ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان له بروکسێلی بلژیک.
18- 8 ی مای 2010 به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی ته‌شکیلاتی کومیته‌ی بلژیک و،یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی بلژیک.
19- 8 ی مای 2010 سەردانی هه‌یئه‌تیکی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی به‌رێز خالید عەزیزی، سكرتێریی حدک ، له‌حیزبی شیوعیی كوردستان له‌شاری هەولێر.
20-8 مای 2010 به‌ڕێوه‌چوونی نۆیه‌مین کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی یه‌کێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌وڵاتی سوئید له‌شاری ڤێسترۆس.
21- 9ی مای 2010 به‌یاننامه ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه ی ئیعدامی 5 تیکۆشه‌ری سیاسیی مه‌ده‌نی کورد.
22- 9ی مای 2010 راگه‌یاندراوی کومیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات،( له‌سێداره‌دانی چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد مه‌حکوم ده‌که‌ین).
23- 9ی مای 2010 به‌شداری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌خۆپێشاندانی سه‌دان که‌س له‌دانیشتوانی ئێرانی و کوردی له‌به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ڕیژیمی ئاخوندی،ئیدانه‌ی ئیعدامی ناجوامێرانه‌ی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌وێێه‌ن وڵاتی ئوتریش.
24- 9ی مای 2010 کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان ، به به‌شداری زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌کیه‌تیه‌له‌شاری ئۆرێبروو له‌سۆئید .
25- 9ی مای 2010 به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكڕاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان- به‌بۆنه‌ی له‌سێداره‌درانی تێكۆشه‌ری سیاسی و مه‌ده‌نیه‌وه.
26- 10ی مای 2010 ڕاگه‌یێندراوی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستان به بۆنه ی ئیعدامی 5 تیکۆشه‌ری سیاسیی مه‌ده‌نی کورد.
27- 10ی مای 2010 بانگەوازی کۆمیتەکانی پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان یه‌ک له‌وان حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ خۆپیشاندان لە شاری هێلسینکی فینلاند.
28- 11ی مای 2010 کۆبوونه‌وه‌ی کاک خالید عه‌زیزی له گه‌ڵ به‌شێک له‌کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی.
29-11ی مای 2010 به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له‌خۆپیشاندانی رۆژانی ١٠ و ١١ی مانگی مای بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی رۆژهەڵات و ئێرانیانی نیشتەجێی دەڤەری واشنگتۆن .
30- 11ی مای 2010 به‌شداری کۆمیته‌ی ئالمانی حیزب له‌خۆپێشاندان کورده‌کانی شاری فرانکفۆرت و ده‌ورووبه‌ر، سەبارەت بە ئیعدامی پێنج تیکۆشه‌ری سیاسی و مه‌ده‌نی .
31- 12ی مای 2010 پشتیوانی له‌بانگه‌وازی مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌فته‌ری سیاسی.
32- 12ی مای 2010 کۆبوونه‌وه‌ی مسته‌فا شڵماشی به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ سکرتێری نێونه‌ته‌وه‌یی حیزبی لیبڕال دێموکڕات وڕاوێژکاری سیاسی فڕاکسیۆنی ئه‌وحیزبه‌له‌پاڕله‌مان هوله‌ند.
33- 12ی مای 2010 نوێنەرانی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کومیته‌ی کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان قوڵایی کارەساتی ئیعدامی تێکۆشەرانی کوردیان بە پارلمانی سویس گەیاند.
34- 12ی مای 2010 لە شاری کۆپنهاگ ئیعدامی بە کۆمەڵی لاوانی کورد بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کورده‌کان و زۆربه‌ی حیزبه‌کانی کوردستانی یه‌ک له‌وان حدک نیشته‌جێ ئه‌م ولاته شەرمەزار کرا.
35- 12ی مای 2010 به‌شداری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌به‌رێوه‌چوونی خۆپێشاندانی کورد و ئێرانییه‌کانی دانیشتووی ستۆکهۆڵم دژی له سێداره‌درانی، شه‌هیدانی 19ی بانه‌مه‌ڕی 1389ی هه‌تاویی.
36 - 12ی مای 2010 به‌رێوه‌چوونی خۆپێشانادن دژی له‌سێداره‌دانی تێکۆشه‌رانی کورد و ئێرانی له‌لایه‌ن کۆماری دژی گه‌لی ئیسلامی ئێران ،به‌به‌شداری حدک و کۆمه‌لیک حیزب و ریکخراوی سیاسی له‌وییه‌ن وڵاتی ئوتریش
37- 13ی مای 2010 کۆبوونه‌وه‌ی سکرتێری گشتیی حیزب دێموکراتی کورستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حیزب له‌سلێمانی، كەلار، خانەقین، دەربەندیخان، شێرەوەن و كەمپی بایكە.
38- 13ی مای 2010 په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی مانگرتنی گشتیی 23ی بانه‌مه‌ڕه‌وه.
39. 13ی مای 2010 به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌خۆپێشاندانی دوو رۆژه‌ی کورده‌کانی
له‌نده‌ن، به‌دژی ئێعدامی تێکۆشه‌رانی کورد.
40 - 14ی مای 2010 به‌شداری حدک و کۆمه‌لیک حیزب و ریکخراوی سیاسی،له‌خۆپیشانده‌ران بۆ مه‌حکووم کردن و ده‌ر بڕینی ناره‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌ئیعدامی بە کۆمەڵی چالاکانی کورد و ئێرانی لە شاری هێلسینکی فینلاند .
41- 14ی مای 2010 به‌شداری کۆمیته‌ی ڕۆژئاوای کانادای حیزبی دێموکراتی کوردستان یه‌کێک له ئه‌ندامانی کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆپێشاندانی کورده‌کانی ڤانکۆڤێری کانادا بۆ مه‌حکوم کردنی ئێعدامه‌کانی 19 ی گوڵان.
42- 14ی مای 2010 به‌شداری کومیتەی هولەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان و زۆربەی حیزب و لایەنە ئێرانی و کوردیەکانی هەڵسوور لە خۆپیشاندانی دژ بە ئیعدامی پۆلێک لە تێکۆشەرانی کورد و ئێرانی له ئامستردام پێتەختی هولەند.
43- 15ی مای 2010 به‌شداریی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له 24مین کۆنگره‌ی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له‌شاری ستۆکهۆڵمی سوئێد.
44- 15ی مای 2010 به‌شداری به‌رچاوی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سۆئێد به مه‌به‌ستی مه‌حکوم کردن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت ئیعدامی تێکۆشه‌رانی کورد له شاری یۆتۆبۆریی سوئید.
45- 15ی مای 2010 له‌سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵەی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، کوردستانیانی سویس بۆ جاری دووهه‌م خۆپیشاندانیان بۆ مه‌حکوم کردنی ئێعدامه‌کانی 19 ی گوڵان له شاری بێڕن سویس..
46- 15ی مای 2010 به‌شداری کۆمیته‌ی ئالمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له خۆپیشاندانی ژمارەیەکی زۆر له کورده کان و ئیرانیەکانی هه‌رریمی نۆرد راین وسڤالن شاری کۆڵن به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و مه‌حکوم کردنی ئێعدامی پێنج چالاکوانی سیاسی ومه‌ده‌نی کورد.
47- 16ی مای 2010 کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی کۆنفرانسی شەهیدانی 19ی بانەمەڕە له وڵاتی سویس به‌به‌شداری ئه‌ندامی کۆمسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
48- 18ی مای 2010 به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی کومیته‌ی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی ڕێکخراو و کۆر و کۆمه‌ڵه‌کان ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت ئێعدامی پێنج چالاکوانی سیاسی ومه‌ده‌نی کورد ده‌کات.
49- 16ی مای 2010 به‌شداری کۆمیته‌ی تۆرۆنتوی حیزبی دێموکراتی کوردستان له خۆ پێشاندانی کورد و ئیرانی دژی به سیداره‌درانی زیندانیانی سیاسی 19 بانه‌مه‌ڕ له شاری تۆڕۆنتۆی کانادا.
50- 18ی مای 2010 وتووێژی هاوڕێ قادر وریا به‌رپرسی کۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه سه‌باره‌ت به‌مانگرتنی گشتی 23ی بانه‌مه‌ڕ.
51- 19ی مای 2010 ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حيزبى ديموكراتى كوردستان سمینارێکی به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی مانگرتنه گشتییه‌که‌ی 23 ی بانه‌مه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک به‌ڕێوه برد.
52- 20ی مای 2010 ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ژماره 535 له ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.
53- 22ی مای 2010 جێژنی كۆتایی دەورەی 192ی سه‌ره‌تایی پێشمەرگە بە بەشداریی كۆمەڵێك لە كادر‌و پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە ساڵۆنی بۆنەو رێوڕەسمەكانی حیزب.
54- 22ی مای 2010 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینی سیاسی- ته‌شکیلاتی به به‌شداریی سکرتێری گشتیی حیزب،به‌رپرس و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رپرسی و نوێنه‌ری کۆمیته‌کانی ده‌روه‌ی وه‌ڵات له شاری ئۆسلۆ پێته‌ختی وڵاتی نۆ‌رویژ.
55- 22ی مای 2010 به‌شداری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئوتریش له یادی پینج ساڵه‌ی دامه‌زرانی پارتی ئازادی کورد له سورییه له شاری سه‌نتپۆلتنی وڵاتی ئوتریش.
56 - 23 ی مای 2010 یه‌کێه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان له نۆروێژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌ژێر ناوی " گرێدانی خه‌بات بۆ مافی یه‌کسانی ژنان، به‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان"، بۆ رێزدار مسته‌فا شه‌ڵماشی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی‌و به‌رپرسی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهێنا.
57- 23 ی مای 2010 به‌شداری یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد له‌کۆڕێکی یادکردنه‌وه‌ی رێکخراوە کوردیەکانی ناوچەی ئۆستفۆڵد بۆ شه‌هیدانی 19ی بانه‌مه‌ڕ.
58- 24ی مای 2010 کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی ئوتریش، سه‌یرانێکی بۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی و حیزب و ڕیکخراوه سیاسیه‌کان و دۆستان و لایەنگرانی دۆزی کوردی لەم وڵاته پێک هێنا.
59- 26ی مای 2010 به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی حیزب له بریتانیا ئێواره خوانێک له له‌نده‌ن به بۆنه‌ی هه‌ڵبژێرانی یه‌که‌مین کورد وه‌ک ئه‌ندامی پارلمانی ئینگلستان.
60- 26ی مای 2010 به‌ڕێوه چوونی سیمینارێک به ئیبتکاری هاوڕێ مه‌ولود سواره نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له بریتانیا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران له یه‌کێک له تالاره‌كانی ژووری لۆرده‌کانی پارلمانی ئینگلستان له له‌نده‌ن.
61- 29ی مای 2010 له‌سه‌ر داوای حدک لۆرد ئێریک ئه‌یڤبری له نامه‌یه‌کدا بۆ ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌وه و کۆمۆنوێڵس (و‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئینگلستان) داوای کردووه که حکوومه‌تی ئینگلستان زیندووکردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوودا و هه‌م بۆ رزگار کردنی گیانی ئه‌و 17 چالاکه کورده‌ی هه‌ر ئێستا له‌ژێر مه‌ترسیی ئێعدام‌دان ئیقدام بکا.
62 - 29ی مه‌ی 2010 به‌شداری هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سێیه‌مین کۆنگره‌ی جونبشی دێموکڕاتیکی یارسان له ستۆکهؤڵمی پێته‌ختی سوئێد.
63- 29ی مای 2010 سێمینارێک له لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به هاوکاریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان له‌ئۆسلۆپێته‌ختی نۆروێژ بۆ نووسه‌ری کتێبی "خولیا‌و مه‌رگی قاسملووی کورد"خاتوو کارۆل پروونهووبێر نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی وێنێزۆئێلیایی .
64- 30ی مای 2010 راگه‌یاندراوی ناوه‌ندی هه‌واڵی کدپ مێدیا و راگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی تێکۆشه‌ر دیرێن کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌كانی ستۆکهۆڵمی سوئێد.
65- 30ی مای 2010 به‌شداری وه‌ڤدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان وژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزب له ستۆکهۆڵم له کۆڕیادێک بۆ شه‌هیدانی 19ی بانه‌مه‌ڕ له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوئێد.
66- 30ی مای 2010 به‌شداری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆڕێکی رێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی چالاکانی ئێعدام کراوی کورد لە رۆژی 23ی بانەمەڕ، له شاری ئاڵبۆرگی دانمارک.
67-30ی مای 2010 به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان کومیته‌ی سوئیس لە رێورەسمی 35 ساڵەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەرتی رێکخستنی سویس
68- 30ی مای 2010 به‌رێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌شکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان و کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان به به‌شداریی ژنانی ئه‌ندامی حدک له که‌مپه‌کانی سه‌ر به ده‌فته‌ری سیاسیی حدک .
سه‌رچاوه‌کان: کوردستان و کورد،حدک میدیا و گیاره‌نگ


