سه‌رچاوه- هرانا
و: ئازاد بانه‌یی
موحاره‌به، ئه‌ندامه‌تی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه‌کانی دژ به حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی، تاوان گه‌لێکی هاوشیوه‌ن که له دۆسییه‌ی ١٥ به‌ندکراوی کوردی مه‌حکوم به ئێعدام دا به‌دیی ده‌کرێن. پاش تێپه‌ڕێنی ٣ حه‌فته به سه‌ر له سێداره‌دانی فه‌رزادی که‌مانگه‌ر و هاوڕێیانی دا، مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه که ئێعدامی دژبه‌رانی حکومه‌ت له کوردستان دا هه‌روا دریژه‌ی هه‌بێ.
ئێعدامی سیاسی له کوردستان دا ته‌نیا تایبه‌ت به ده‌ورانی ده‌سه‌ڵات داریه‌تی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نیه، به‌ڵکوو ئه‌و کرده‌وه دزیوه له ده‌ورانی حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی پێشووش دا هه‌روا به‌رده‌وام بووه و هه‌موو کاتێک وه‌ک ئامرازیکی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له گه‌لی کورد به کاریان هێناوه. به‌ڵام زۆرترین ڕێژه‌ی ئێعدامه‌کان له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی ئیسلامی دا بووه. یه‌که‌مین سزای سێداره له کوردستان دا له دوای هاتنه سه‌ر حکومی کۆماری ئیسلامییه‌وه، له ڕۆژی ٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٨ دا جێبه‌جی کرا و له‌و ڕێکه‌وته به‌دواوه تا ساڵی ١٣٧٠ هه‌تاوی ٨٣٢ که‌س له کوردستان گولله باران کراون.
ئێستا و پاش تێپه‌ڕینی٣٠ له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی، سیاسه‌تی ده‌سه‌لات دارانی حاکم، دژ به گه‌لی کوردستان هیج گۆڕانێکی به سه‌ر دا نه‌هاتووه و سزای سێداره هه‌ر وا له جێی خۆیدا ماوه‌ته‌وه.
سه‌یر له‌وه دایه که له‌و ماوه‌یه دا ناوه‌رۆکی دۆسیه و په‌روه‌نده‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به هۆی سیاسییه‌وه له سێداره دراون وه‌ک یه‌ک بوون و ته‌نانه‌ت ئه‌و ١٥ که‌سه‌ی دیکه‌ش که ئێستا له نۆبه دان بۆ ئێعدام کردن به یه‌ک تاوان و له چوارچێوه‌ی یه‌ک یاسا دا سزای سێداره‌یان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه.
له دوایین راپۆرتی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، ناوی ئه‌و ١٥ که‌سه به‌و شیوه‌یه‌ی خواره‌وه هاتووه:
١-حه‌بیبوڵا له‌تیفی خوێندکاری به‌شی ئه‌ندازیاری ساڵی ١٣٨٦ له شاری سنه ده‌ستگیر کرا. ساڵێک دواتر له دادگایه‌کی سه‌رپێی دا سزای سێداره‌ی به سه‌ر دا سه‌پیندار، به‌ڵام به هۆی ناره‌زایه‌تی ناوبراو به‌رامبه‌ر به‌و حوکمه، په‌روه‌نده‌که‌ی هه‌نارده‌ی دادگای پێداچوونه‌وه کرا و له‌و دادگایه‌ش دا بۆ جاری دووهه‌م سزای سێداره‌ی به سه‌ر دا سه‌پێندرایه‌وه. تاوانی ناو براو ئه‌ندامه‌تی له پژاک دا و هه‌وڵ دا بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاته. به گوێره‌ی هه‌واڵ ڕۆژی ١٧ جۆزه‌ردان بۆ له سێداره دانی دیاری کراوه.
زێنه‌ب جه‌لالیان له دایکبووی ١٣٦١ی هه‌تاوی له ماکۆ. ساڵی ١٣٨٨ به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌ژاک دا سزای سێداره‌ی بۆ دیاری کرا. ئه‌و سزایه له لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه پشتڕاست کرایه‌وه.
حه‌بیبوڵا گولپه‌ری پوور: خه‌لکی سنه، به تاوانی موحاره‌به به شێوه‌ی چالاکی ته‌بلیغاتی و ئه‌ندامه‌تی له ڕێکخراوێکی دژ به حکومه‌ت دا، به پێی ماده‌ی ١٨٦ و ١٩٠ی یاسای سزا ئیسلامییه‌کان، له لایه‌ن دادگای مه‌هاباده‌وه سزای ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه. ناوبراو له ڕۆژی ٢٢ی بانه‌مه‌ڕه‌وه ده‌ستی به مانگرتن له خواردن کردووه و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
ره‌شید ئاخکه‌ندی: له مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی دا له شاری ئیسفه‌هان گیرا. ساڵێک دوایی تر له ٢١ی خاکه‌لیوه‌ی ١٣٨٨ دا له دادگای شۆڕش له شاری سنه به تاوانی موحاره‌به سزای سێداره‌ی به سه‌ر دا سه‌پێندرا.
شیرکۆ معارفی: ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، خه‌ڵکی بانه. له ڕۆژی ٩ی سه‌رمازی ١٣٨٧ دا قۆلبه‌ست کرا و له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سه‌قزه‌وه به تاوانی موحاره‌به حوکمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌و سزایه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای کوردستان و دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌شتراست کرایه‌وه.
مسته‌فا سه‌لیمی: خه‌ڵکی ئاوایی ئیلوو ی ناوجه‌ی تیله‌کۆی سه‌قز. ساڵی ١٣٨٠ په‌یوه‌ندی به حیزبیکی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه گرتووه و پاش ٣ ساڵ وازی له کاری سیاسی هێناوه. ناوبراو له شاری نه‌هاوه‌ند به تاوانی موحاره‌به ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و له لایه‌ن دادگای شاری سه‌قزه‌وه سزای سێداره‌ی به سه‌ر داسه‌پێندرا.
ڕۆسته‌م ئه‌رکیا: خه‌ڵکی ماکۆ له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ساڵی ١٣٨٦ به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له په‌ژاک دا سزای سێداره‌ی بۆ برایه‌وه.
حوسه‌ین خزری: له دایکبووی ١٣٦١ی هه‌تاوی. مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٧ به تاوانی هه‌وڵ دان بۆ سێواندنی ئاسایشی ولات و ئه‌ندامه‌تی له په‌ژاک دا له لایه‌ن دادگای شاری ورمێ وه سزای سیداره‌ی به سه‌ردا سه‌پیندرا.
ئه‌نوه‌ر سه‌لیمی: له به‌فرانباری ١٣٨٧ دا له شاری کرماشان گیرا و به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له حیزبیکی کوردی دا سزای سێداره‌ی بۆ دیاری کرا.
سه‌ید جه‌مال موحه‌مه‌دی: ساڵی ١٣٨٧ به تاوانی موحاره‌به و ئه‌ندامه‌تی له پژاک دا ده‌ستگیر کرا و سزای سیداره‌ی بۆ بڕایه‌وه.
سه‌ید سامی حوسه‌ینی: خه‌ڵکی شاری سه‌ڵماس له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.ساڵی ١٣٨٧ هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ید جه‌مال حوسه‌ینی گیرا و به تاوانی موحاره‌به سزای سێداره‌ی بۆ برایه‌وه.
ئیره‌ج مه‌حه‌مه‌دی: ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵه و خه‌ڵکی میاندواو. سزای گوله‌باران کردنی بۆ دیاری کراوه.
موحه‌مه‌دئه‌مین ئاگوشی: ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، مامۆستا خانه‌نشین. ساڵی ١٣٨٦ ده‌ستگیر کرا و له ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٦ دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و سزای گولله باران کردنی بۆ بڕایه‌وه.
ئه‌حمه‌د پولادخانی: ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، ساڵی ١٣٨٦ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و له ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٣٨٨ دا له دادگایه سه‌ربازی شاری ورمێ به تاوانی سیخوڕی و ئه‌ندامه‌تی له په‌ژاک دا سزای سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه.
عه‌زیز موحه‌مه‌دزاده: ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ خه‌ڵکی بانه. به تاوانی موحاره‌به دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات له شاری بانه ده‌ستگیر کرا و له لایه‌ن دادگای شۆڕش له سه‌قز، سزای سێداره‌ی بۆ دیاری کرا.


