ئه‌م سیمیناره که له‌لایه‌ن به‌ڕێز لۆرد ئێریک ئهیڤبری ئه‌ندامی پارلمانی ئینگلستان و جێگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی مافی مرۆڤ له پارلمانی ئینگلستان به‌ڕێوه ده‌برا، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئینگلستان و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئینگلیسی و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه کورد و ئێرانییه‌کان تێیدا به‌شدار بوون.
مه‌به‌ست له پێکهینانی ئه‌م سیمیناره له‌لایه‌ک ناساندنی چاپی ئینگلیسیی کتێبی "خولیا و مه‌رگی قاسملووی کورد" و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه لێکدانه‌وه‌ی پرسی کورد له ئێران له‌به‌ر رووناکایی رووداوه‌کانی ئه‌م دوایییانهی نێوخۆی ئێران بوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خانمی کارۆل پرۆنهووبێر رۆژنامه‌وانی ڤنێزوێللایی نووسه‌ری کتێبه‌که و د. ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونهتهوهیییهکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگهێشتن کرابوون.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که‌دا لۆرد ئێریک ئهیڤبری وێڕای به‌خێرهێنانی به‌شداران و ناساندنی پانێل، مه‌به‌ست له پێکهێنانی ئه‌م سیمیناره‌ی شی کرده‌وه. ناوبراو وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی کار و هه‌وڵه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی و هاوکارانی له پارلمانی ئینگلستان له‌بواری مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له جیهاندا به‌گشتی و له ئێران‌دا به‌تایبه‌تی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی سه‌رنجدانی چڕ و پڕتر به دۆخی ئێستای ئێران به‌تایبه‌تی وه‌زعییه‌تی کورده‌کان له‌و وڵاته‌دا کرده‌وه.
ئینجا خانمی کارۆڵ پرۆنهووبێر نووسه‌ری کتێبی "خولیا و مه‌رگی قاسملووی کورد" وتاره‌که‌ی خۆی که بۆ باسی رابردووی دۆستایه‌تیی ناوبراو له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملووی نه‌مر و بیره‌وه‌ری و تێگه‌یشتنی وی له که‌سایه‌تیی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه ته‌رخان کرابوو پێشکه‌ش کرد. له وتاره‌که‌یدا کارۆڵ پرۆنهووبێر پاش ئیشاره به سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تیی له‌گه‌ڵ دوکتور قاسملوو که له رێگای فیلمسازی کوردی تورکیه یۆڵماز گوونهییهوه ببوو، کۆمه‌ڵێک له تایبه‌تمه‌ندییه ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه دیار و دره‌وشاوه‌کانی دوکتور قاسملوو و هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی قاسملوو له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و شوێندانانی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه باس کرد. له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا کارۆڵ پرۆنهووبێر کۆمه‌ڵێک فاکت و پرسی پێوه‌ندیدار به ده‌ورانی پاش ئینقلاب و خه‌باتی حیزبی دێموکڕات له ژێر رێبه‌رایه‌تیی د. قاسملووی هێنایه به‌ر باس که هه‌موویان نیشانده‌ری ژیری و واقعبینی و سه‌رده‌می بوونی کاراکتێری دوکتور قاسملوو و هه‌ر له‌و کاته‌دا جه‌وهه‌ری دژه دێموکراتیک و کۆنه‌په‌رستانه‌ی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی و شه‌خسی خومه‌ینی بوون. دواتر کارۆڵ پرۆنهووبێر باسی جینایه‌تی تێرۆری دوکتور قاسملوو له کاتی هه‌وڵی ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی پرسی کورد له ئێران‌دا و ئاکام و شوێنه‌واره‌کانی ئه‌م جینایه‌ته کرد. له کۆتایی قسه‌کانیدا ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌گه‌رچی کتێبه‌كه‌ی ساڵه‌ها پێش ئێستا نووسیبوو به‌ڵام به هۆی دۆخی ناله‌باری نێونه‌ته‌وه‌یی تا ئه‌م دوایییانه نه‌یتوانیبوو سه‌رنجی ناوه‌نده‌کانی چاپ و بڵاو کردنه‌وه بۆ لای کتێبێکی له‌م چه‌شنه رابکێشێ. کتێبێک که به وته‌ی پرۆنهووبێر به‌رهه‌می به‌ڵێنێکه که ناوبراو به دوکتور قاسملووی دابوو.
پاشان نۆره گه‌یشته ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده بۆ پێشکه‌ش کردنی وتاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌مڕۆی ئێران و پرسی کورد له‌م وڵاته‌دا. ناوبراو سه‌ره‌تا وێڕای ئیشاره به بایه‌خی کتێبه‌که‌ی کارۆڵ پرۆنهووبێر، باسی ئه‌وه‌ی کرد که له رێگای ئه‌م کتێبه‌وه خوێنه‌ری بێگانه له بوعده جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌باتی کورده‌کان له ئێران ئاگادار ده‌بێ. له‌نێو ئه‌و بوعدانهشدا حه‌سه‌ن زاده پێوه‌ندیی نێوان دوو بوعدی کوردستانی و ئێرانیی ئه‌م خه‌باته‌ی کردبووه ته‌وه‌ری باسه‌که‌ی. به بڕوای ناوبراو له حاڵێکدا کورده‌کان به درێژایی مێژوو قوربانیی یه‌که‌می سه‌ره‌ڕۆیی له ئێران‌دا بوون و به‌شێک له گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تی جیهانیشن که زۆر سروشتییه داوای دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی تا راده‌ی سه‌ربه‌خۆییش بکا، که‌چی به‌و حاڵه‌ش له مێژووی تازه‌ی خۆیاندا ئه‌وان هه‌رگیز وازیان له گرتنه به‌ری ستراتژیی سیاسیی بنیاتنه‌رانه‌ی وا که پێکه‌وه مانه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران ده‌ستبه‌ر بکا نه‌هێناوه. ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده پاش وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی قۆناغه تازه‌کانی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی کورد له ئێران‌دا، له‌سه‌ر وه‌زعییه‌تی ئێستا هه‌ڵوێسته‌ی کرد و وێڕای باسکردنی دۆخی ئه‌مڕۆی خه‌باتی کورد و سیاسه‌تی ته‌بعیز و سه‌رکوتی رێژیم به‌تایبه‌تی ئیعدامه‌کانی ئه‌م دوایییانه، ئیشاره‌ی به‌وه کرد که له حاڵێکدا که کورده‌کان به هه‌موو رێگایه‌کدا هه‌وڵی جێگیر کردنی شێوه‌ی سیاسی و ئاشتییانه‌ی خه‌باتیان داوه، که‌چی وڵامی ده‌سه‌ڵات هه‌روا شکه‌نجه و ئێعدام ماوه‌ته‌وه و به‌شی به‌رچاوی ئێ‌لیتی سیاسیی ئێرانیش هێشتا به‌و جۆره‌ی پێویسته دان به بوعدی واقعیی ویسته ره‌واکانی کورد و باقیی میللییهتهکانی ئێران دانانێن. له کۆتایی قسه‌کانیدا، ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده نه‌خشی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له درێژه‌کێشانی ئه‌م بارودۆخهیدا شی کرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که له نێوان هێرشی نیزامی‌دا له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌وه درێژه کێشانی وه‌زعییه‌تی مه‌وجوود که ئه‌وه‌نده‌ی بۆ خه‌ڵکی ئێران کاره‌ساتباره ئه‌وه‌نده‌ش بۆ رۆژئاوایییهکان مه‌ترسیداره، رێگایه‌کی سێهه‌م هه‌یه که بریتییه له ئیزۆله کردنی ته‌واوی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و پشتیوانیی به کرده‌وه و بێ په‌رده له ئازادیخوازانی ئێران. ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ش له هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئێران ته‌نیا کاتێک ده‌توانێ له درێژخایه‌ندا به به‌رهه‌م بێ که مه‌سه‌له‌ی فرهنهتهوایهتی وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کیی دیزاینی دێموکڕاتیکی داهاتووی ئێران له‌به‌رچاو بگیرێ.
دواتر لۆرد ئهیڤبری وێڕای خستنه رووی هه‌ست و بۆچوون خۆی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ردووک وتاری پێشکه‌شکراودا، چه‌ند پرسیار و سه‌رنجی به‌شدارانی وه‌رگرت که له‌لایه‌ن به‌شدارانی پانێله‌وه وڵام درانه‌وه.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونهتهوهیییهکانی حیزب و نوێنه‌ری حیزب له بریتانیا مه‌سه‌له‌ی پێکهێنانی گرووپێکی پشتیوانی له کورده‌کانی ئێران له پارلمانی ئینگلستانیان له‌گه‌ڵ لۆرد ئهیڤبری خسته‌وه به‌ر باس و ناوبراویش له‌و باره‌وه سه‌رنج و تێبینییه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته له‌و پێناوه‌دا باویژرێن خسته ڕوو.
سیمیناره‌که پاش دوو کاتژمێر به ئیمزا کردنی چاپی ئینگلیسیی کتێبی خولیا و مه‌رگی قاسملووی کورد له‌لایه‌ن نووسه‌ری کتێبه‌که‌وه کۆتایی هات. شایانی باسه چاپی ئینگلیسیی ئه‌م کتێبه له رووی چاپی کوردیی کتێبه‌كه له وه‌رگێڕانی به‌ڕێز فه‌تاح کاویان و پێداچوونه‌وه‌ی مامۆستا عبدالله حسن زاده‌وه ئاماده کراوه.
ئاڵبۆمی وێنەکان لێرەوە چاو لێبکەن



