حه‌سه‌ن حاته‌می
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی
بۆ ئه‌وه‌ی تیشکی پتر بخه‌ینه سه‌ر قه‌ڵه‌مبازی گه‌وره‌یی گه‌ڵاڵه‌ی ئابووری یاسای ئامانجدارکردنی یارانه‌کان، که به‌ستێنی ئابووری ئازاد دروست ده‌کا و کۆنتروڵی ته‌واو عه‌یاری ده‌وڵه‌تی له سه‌ر به‌شی ئابووری که‌م ده‌کاته‌وه؛ پێویسته به‌پێی بۆچوونی داگڵاس نوورس ئه‌و به‌ستێنه‌ی ئه‌حمه‌دی نیژاد و کابینه کوودێتاییه‌که‌ی پشتیان پێبه‌ستوه و هه‌ڵسانگاندنی رێنانی به هێندیک وێنه که زۆربه‌ی ئابووری زانه‌کانی نێوخۆیی و ده‌ره‌و‌ییش به‌شێوه‌ی جۆراوجۆرقسه‌یان لێکردوه، بێنیینه‌وه. هه‌تا زیاتر ده‌ر‌که‌وێ که گه‌ڵاڵه‌ی ناوبراو بۆ له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌وڕوو ده‌بێ.
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعییه‌تی ئابووری له حاڵه‌تی راوستان (رکود)، بێته‌ده‌ر پێویستی به ده‌سمایه، سه‌قامگرتوویی فه‌زای کار و که‌سابه‌ت و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی کرین و فرۆشتن هه‌یه. به‌ڵام چونکه زۆربه‌ری خه‌ڵکانی ئێران ئیمکانی کڕینیان که‌مه و پووڵیان نییه هه‌تا که‌لوپه‌له‌کانی نێوخۆیی بکڕن، به‌رهه‌مهینان که‌م ده‌بێته‌وه. له ته‌واوی کارخانه‌کانی که‌لوپه‌لی نێوماڵ دروستکردن له ئێران دا، بارستایی کۆمپانی(شیرکه‌ت) ی سامسۆنگ یه‌خچال و فریزێر به‌رهه‌م ناهێنن. جگه له‌وه‌ش ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی بازاری نێوخۆییان که‌مه، پێویسته له شوێنه‌کانی دیکه‌ی دنیا، بازارای بۆ ببیندرێته‌وه. به‌وشێوه سیاسه‌ته بازرگانییه‌ی رێژیم و روون نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌قامگرتوو و جێ متمانه و ئه‌ندام نه‌بوون له "رێکخراوی بازرگانی جیهان" دا، ئیمکانی دیتنه‌وه‌ی بازاری جێ متمانه و به‌رده‌وام زۆر که‌مه.
ده‌سمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئه‌مڕۆ یه‌کێک له کارامه‌ترین که‌ره‌سه‌یه له گه‌شه‌کردنی ئابووری دا. که‌وابوو بارته‌قای پووڵ و سه‌روه‌ت، ده‌سمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی که خه‌ڵکن، ده‌توانێ یارمه‌تیی به پێشکه‌وتنی ئابووری بکا. ئه‌گه‌ر له‌نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات دا، متمانه و باوه‌ڕ هه‌بێ و حاکمییه‌ت خه‌ڵک به‌هێند بگرێ و خۆی له‌به‌رانبه‌ری دا به وڵامده‌ر بزانێ؛ خه‌ڵکیش متمانه‌ی پێده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵات به هی خۆیان ده‌زانن وله قازانج و زه‌ره‌ری دا، خۆیان به به‌شدار ده‌زانن. به‌تایبه‌تی توێژی شاره‌زا و لێزان و خوێنده‌وار که ده‌سماییه‌کی زۆر هه‌ڵده‌گرن هه‌تا ده‌بنه پسپۆڕ(متخصص).
سندووقی دراوی نیونه‌ته‌ویی(صندووق بین المللی پول)، حیسێبی کردوه که ساڵانه 50 میلیاد دۆڵار- به‌هۆی کۆچی خوێنده‌واران-، له ئێرانێ ده‌چێته ده‌ره‌وه؟! چونکه ئێران له نێو 91 وڵاتی ناسراو به "جیهانی سێیه‌م" دا، پله‌ی یه‌که‌می له هه‌ڵاتنی مێشکه‌کان دا هه‌یه. ئه‌و پێوانه دراویه به هه‌ڵسه‌نگادن له‌گه‌ڵ ولاتانی دیکه‌ی دنیا دا، نزیکه‌ی 300 میلیارد دۆڵاره.
ئامریکا بۆ که‌سێکی له منداڵی را گه‌ورێ بێ و ئامووزش ببێنێ و ببێته پسپۆڕ، 2میلیۆن و 600 هه‌زار دۆڵاری، خه‌رجی بۆ داده‌نێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه له ئێران دا، 1 میلیۆن دۆڵاری بۆ دابندرێ، ئێستا ساڵانه 150 میلیارد دوڵار خه‌ساره‌تی هێزی پسۆڕ و لێزانه؟! چونکه ساڵانه 150 هه‌زار که‌س که زۆربه‌یان پسپۆڕن له چوارچێوه‌ی " هه‌ڵاتنی مێشکه‌کان" دا، به‌هۆی زه‌خت و فشار و نه‌بوونی کار و هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی دژی مرڤانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ‌ی رێژیم، ئێران به‌جێ دێڵن.
له خۆلێکدانی ماشێنه‌کان (تصادفات) و مه‌رگ و مردن ریگا و بانه‌کان، ئێران له دنیا دا یه‌که‌مه؟! ساڵانه 25 هه‌زار که‌س له‌و رووداوه‌نه‌دا گیانیان له‌ده‌سده‌ده‌ن.- به‌ڕاده‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز.- زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ساره‌ش، ده‌کرێ وه‌ک ده‌سماییه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی چاوی لێبکرێ و زه‌ره‌ره‌کانی دیکه‌ش، وه‌ک له نێوچوونی ماشێنه‌کان و برینداره‌کان و ناره‌حه‌تییه ده‌روونییه‌کانیشیان پێویسته لێ‌زیاد کرێ.
له فه‌زایی که‌سب و کار دا، ئێران له ره‌ده‌ی 144م دایه و 10 وڵاتی ماوه بۆ دوایین په‌له‌ی ئابووری. له‌حاڵێکدا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو دا، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بایی 300 میلیارد دۆڵاری داهاتی نه‌وتی هه‌بوه. به‌ڵام بۆته قه‌رزدارترین ده‌وڵه‌تی مێژووی ئێران!؟ کۆمه‌ڵگای ئێران له ماوه‌ی 30 ساڵ دا، حه‌شیمه‌ته‌که‌ی بۆته دوو به‌رانبه‌ر و زیندانه‌کانیشی 20 به‌رانبه‌ر زیادیان کردوه؟!
گرووپی شه‌فافییه‌تی نێونه‌ته‌ویی که سه‌باره‌ت به فسادی ماڵی و سیاسیی وڵاتان له جیهان دا، لێکۆلینه‌وه و چاوپێداخشان ده‌کا، ده‌نووسێ: ئێران له ساڵی 2009 دا، له بواری گه‌ندڵی ماڵی دا، له‌چاو ساڵی پێشتر، 27 پله دابه‌زیوه و بۆته 168م. ئه‌وه له حالێکدایه که له‌گه‌ڵ فاسیدترین وڵاتی دنیا ( سۆمالی)، ته‌نیا 15 پله‌ی مه‌ودا هه‌یه.
له‌نێو داموده‌زگای ده‌سه‌ڵاتیش دا، به‌م شێوه‌یه باسی گه‌نده‌ڵی ژماره‌یه‌ک له‌و کاربه‌ده‌ستانه ده‌کرێ که ئیزن دراوه لێکۆلینه‌ویان له‌گه‌ڵ بکرێ. له‌سه‌رتای رۆژه‌کانی مانگی سه‌رماه‌زی ساڵی 1388 ی هه‌تاوی، "عبدالرضا رحمانی فضل"- سه‌رۆکی دیوانی محاسباتی گشتی رێژیم کوتی: ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ 4500 په‌روه‌نده که پێوه‌ندی به 13500 مو‌دیری زیانیخورۆ (متخلف) هه‌یه، خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وین!؟. رێکخراوی بازره‌سی رێژیمیش له 21 ی سه‌رماوزی 88 دا له تلویزیۆنی رێژیم رایگه‌یاند: که ته‌نیا ئه‌و رێکخراوه 9 هه‌زار و 831 که‌سی ده‌سنیشان کردوه که پتر له یه‌ک میلیارد تمه‌نیان خورادوه و ئاماده نیین بیده‌نه‌وه. "علیرضا علی احمدی" - وه‌زیری پێشووی فێرکردن و بارهێنانی کابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نیژاد-، ئیزنی وه‌ڕێخستنی 200 قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و غه‌یره ده‌وڵه‌تی له‌نێوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه واژۆ کردبوو که نایاسایی بوون!؟
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌جۆرێک له گه‌ندڵی دا نه‌قم بوون که ئه‌حمه‌د ته‌وه‌کولی- سه‌رۆکی لێکۆڵینه‌وه‌کانی مه‌جلیسی هه‌شته‌م، له تازه‌ترین لێدوانه‌کانی دا ده‌ڵێ: ئێمه گه‌یشتووینه په‌له‌یه‌ک، که گه‌ندڵی سیاسیی بوونی هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ده‌درێ، هه‌تا به‌رپرسانی بڕیار به‌ده‌ست، به‌هۆی پووڵ ته‌ماحیان وه‌به‌رده‌نرێ یا بۆچۆنییه‌تی کارپێکردنیان، که ده‌بێته هۆی زه‌خت و فشا بۆ سه‌ریان!؟
ئێران هه‌تا نه‌بێته ئه‌ندام له "رێکخراوی بازرگانی جیهانی" دا، وه‌زعی ئابووریه‌که‌ی له بنبه‌ست دا ده‌مینێته‌وه و ئاسۆیه‌کی روونی نابێ. چونکه ده‌بێ ئێران بۆ ئه‌ندامبوون له‌و شوێنه، کێشه ده‌ره‌وییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی خاریجی و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا حه‌ل کا و له نێوخۆش دا، ته‌ناهی(ئه‌منییه‌ت) ی ده‌سمایه بپارێزێ.
بۆ په‌یوه‌ستبوون به‌و رێکخراوه جیهانییه، ئێران 14 ساڵ له‌وه‌پێش به‌نهێنی داخوازی ئه‌ندامبوونی کردوه. ده(10) ساڵی کێشاوه هه‌تا، داخوازیه‌که‌یان وه‌رگرت و رایانگه‌یاند، نامه‌ی ئێوه سه‌بت کراوه؟! دوای ئه‌وکات ئیزن درابوو له‌کۆبوونه‌وه‌کان دا به‌شدار بن و ته‌نیا گوێگر بن. له‌وماوه‌یه‌دا، 21 جار بۆ ئه‌ندامی چاوه‌دێری ئێران، هه‌ڵبژاردن کرا و ئه‌مریکا ڤێتۆی کرد.
2 ساڵ له‌وه‌پێش ئه‌مریکا ڤێتۆی به‌کار نه‌هێنا. ئێران جێژنی گرت که بۆته ئه‌ندامی "رێکخراوی بازرگانی جیهانی". به‌ڵام له‌راستی دا ئێران به ئه‌ندامی چاوه‌دێر قبووڵکراوه، به‌ومانه‌یه که له کۆبوو‌نه‌وکان دا به‌شدار و گوێگر و چاوه‌دێریش بێ. دوای ئه‌وکاره ئێران 7 ده‌وره، وتووێژ و هه‌ڵبژاردنی له‌پێشه. ئه‌و کرده‌وه‌یه به‌شێوه‌ی مام ناوه‌ندی بۆ وڵاتانی جۆراوجۆر7 ساڵی ماوه پێویست بوه. ئه‌و ده‌وره‌یه بۆ چین 15 ساڵی ماوه ویستوه. به‌و وه‌زعه‌ی ئێستای سیاسه‌تیی پڕکێشه‌ی ده‌ره‌وه‌یی ئێران و کێشه‌ی ئه‌تۆمی، قه‌یران و ناسه‌قامگیری نێوخۆیی، ئه‌و ده‌وره‌یه بۆ ئه‌و، له‌وانه‌یه 30 ساڵ بکێشێ!؟
ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه گه‌وره‌یه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌حمه‌دی نیژاد، گۆیا درێژه و ته‌واوکه‌ری "گه‌ڵاڵه‌ی هاوسه‌نگی ئابووری"(طرح تعدیل اقتصادی)، ره‌فسه‌نجانییه که دوای 2 تا 3 ساڵ تووشی شکست بوو. گرینگ ئه‌وه‌یه له کاتی گه‌ڵاڵه‌ی ره‌فسه‌نجانی دا، رێژیم به‌گشتی و ئابووریه‌که‌ی به‌تایبه‌تی تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌قامگرتوو بوو. له‌نێوخۆدا، ئاڵوگۆڕیه‌کی تا راده‌یه‌ک مام ناوه‌ندی ده‌ستی پێ‌کرد.- جگه له کوردستان و هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ موخالیفان.- و له ده‌ره‌وه‌ش ره‌فسه‌نجانی، وه‌ک که‌سێکی "پڕاگماتیست" یانی خاوه‌ن کرده‌وه به پێی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان، ناوی ده‌برا. له‌حاڵێک دا گه‌ڵه‌ڵای ئه‌حمه‌دی نێژاد، به‌رفراونتر و خه‌یاڵاوتره و له خرابترین وه‌زعییه‌تیی ئابووری و سیاسیی و قه‌یرانی مه‌شروعییه‌ت و ده‌سه‌ڵات دا، هاتۆته گۆڕێ. ئه‌حمه‌دی نیژادیش وه‌ک باسکرا، به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که و دزینی ده‌نگی زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران، به‌سه‌رکۆمار کراوته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له زه‌مانی ره‌فسه‌نجانی دا بۆ قه‌ربوو کردنه‌وه‌ی شکستی سپای پاسداران، له بواری نیزامی و ده‌روونی، له به‌ره‌کانی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی بێ‌مانا و ماوێرانکه‌ریی ئێران و ئێراق دا، دوای خورادنه‌وه‌ی جامی ژاری ئایه‌تووڵڵا خومه‌ینی، له به‌شێک له مه‌سه‌له‌ی ئابووری و " گه‌ڵاڵه‌ی ئاوه‌دانی" به‌شدار کرا؛ له‌دوای هێنانه سه‌رکاری ئه‌حمه‌دی نیژاد، سپای پاسداران و هیزه نیزامی و ئیتلاعاتییه‌کان، ده‌زگا ئابوورییه‌کانی سه‌ر به به‌یتی رێبه‌ریی، ده‌سه‌ڵاتێکی مافیایی زه‌به‌لاحی ئابووری – رانتی (ئیمتیازاتی تایبه‌تی) یان به‌دست گرت که ئه‌حمه‌دی نیژادیش، ئه‌ندامی ئه‌و بازنه مافیایه‌یه.
کار گه‌یوه‌ته جێگایه‌ک که "یدالله جوانی"،- به‌رپرسی به‌شی سیاسیی سپای پاسداران-، ده‌ڵێ: سپا ده‌بێ بو سه‌رخستنی ده‌سه‌ڵاتی دینی، سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و ده‌ربازبوون له به‌ستراوه‌یی هه‌وڵ بدا. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه، رێکار به سپا نیشان ده‌دا که چ بکا و وه‌دوای چ بکه‌وێ. که‌سێکی دیکه‌ش له کاربه‌ده‌ستانی رێژیم ده‌ڵێ: به‌سیجییه‌کان له ده‌ورانی خسووسی کردن دا، ده‌بێ کارخانه‌کان بگرن(فتح کنند)!؟
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و ده‌مڕاسته‌کانی رێژیم به‌گشتی و ئه‌حمه‌دی نیژاد به‌تایبه‌تی ته‌بلیغاتی بۆ ده‌که‌ن؛ که له‌داتوو دا "هه‌ژاری له ئێران نامێنێ" یا یارمه‌تییه‌کان به زۆربه‌ی خه‌ڵک ژیانێکی باشیان بۆ دابین ده‌کا. یا له ئافه‌تیی نه‌داریی ده‌یانپارێزن، دوور له راستیین. ئابووریی زانێک ده‌ڵێ: 20 هه‌زار تمه‌ن ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵک، به‌ڵام بایی 40 هه‌زار تمه‌ن، ئاوسان (تورم) دروست ده‌که‌ن.
شک له‌وه‌دا نییه که ئه‌و بڕه یارمه‌تییه‌ی ده‌یده‌ن به‌خه‌ڵک له‌رووی نیاز پاکی و یارمه‌تی کردنی راسته‌قینه نیه و روونیش نییه چۆن و تا چ کاتێک ده‌کرێ. ده‌سه‌ڵاتدارنی رێژیم له پاشگه‌زبوونه‌ی بڕیاراتیان و به‌ڵێنی دایانیان دا، له‌وانه‌یه له له‌دنیا دا یه‌که‌م بن!؟
پێموانییه ئه‌و یارمه‌تییه، به زۆربه‌ی خه‌ڵکی ده‌ستکورت و هه‌ژارکراو بکرێ. به‌ڵکوو مه‌هه‌ندیسی کردنی ژیانی خه‌ڵک و "به‌سیجی ئابووری" دروستکردن- له که‌سانی بیکار و بێده‌ره‌تان-، چاوله‌ده‌ستی خه‌ڵک، له رێژیم به‌رهه‌م دێنێ. ئه‌و کاره ده‌توانی بۆ مانه‌وی پتری ده‌سه‌ڵاتی نه‌گبه‌تی و سه‌ره‌ڕۆیانه و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی هه‌ڵبژاردن و ره‌شایی له‌شکر له کۆماری ئیسلامی دا به‌کار ببرێ؛ که به‌دڵنیاییه‌وه بۆیان ناچێته سه‌رێ.
کاتێک ئه‌وه وه‌زعی ئابووری بێ و دووره‌دیمه‌نی ئه‌و قه‌ڵمبازه‌ش به ده‌ستی سپا و به‌سێج کیسه‌ی بۆ هه‌ڵدروابێ و به‌جێگای کۆمپانییه‌کانی شێلی هوله‌ندی- ئینگلیسی و توتاڵی فه‌ڕانسه‌یی، "قرارگاه خاتم الانبیا" گاز به‌رهه‌م بێنێ، ئه‌حمه‌دی نیژاد و کابیینه‌که‌ی جگه له شکست شتێکی دیکه به‌خۆوه نابینێ.
چه‌نده دروشمی "رێگای قودس له که‌ربه‌لا تێپه‌ڕ ده‌بێ"، له لایه‌ن قه‌رارگای ناوبراو و هێزه توند ئاژۆکانی نیزامی و به‌سیج، سه‌رکه‌وتوو بوو، گه‌ڵاله‌ی نوێی ئابووری ئه‌حمه‌دی نیژاد و کابینه کووده‌تاییه‌که‌ی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی هه‌ر ئه‌وه‌نده سه‌رده‌که‌وێ.
حه‌سه‌ن حاته‌می 15 ی مه‌ی 2010.
سه‌رچاوه‌کان:
"شاخصها و یادداشتهای اقتصادی، مقاله‌ء "نسخه‌ای که درمان رونق نیست" از محسن رنانی- استادیار اقتصاد دانشگاه اصفهان-، سایت ایران امروز.
سایت روز آنلاین.


