ناوه‌ندی هه‌واڵ - نۆروێژ: ڕۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 03/05/2010 كاتژمێری1ی پاشنیوه‌ڕو، شاندێكی یه‌کێتی ژنانی دێموكراتی كوردستان له نۆروێژ كه پێكهاتبوو له به‌رێزان جه‌میله قادری به‌رپرسی یه‌کێتی ژنان‌و مه‌حبوب ره‌حیمی ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ریی ئه‌و کومیته‌یه چاویان به جێگری شاره‌وانی ئۆسلۆ، خاتوو ئاود کواڵبه‌ین‌و بیللی تارانگه‌رسکرتێری ئۆستانداری‌و که‌سایه‌تی سیاسی له حیزبی مه‌سیحی نۆروێژ که‌وت، سه‌ره‌تا له لایه‌ن خاتوو ئاود به‌خێرهاتنی هه‌یئه‌تی یه‌کێتی ژنان کرا، پاشان هه‌یئه‌تی یه‌کێتی ژنان باسێکی تێروته‌سه‌لیان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ژنان له ئێران به‌گشتی‌و کوردستان به‌تایبه‌تی بۆ به‌رێزان ئاودو بیللی باس کرد‌و ئه‌وانیش نیگه‌رانیی خۆیان له‌سه‌ر ره‌وشی ژنان له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ربری‌و ئاواتیان خواست که ژنان له هه‌موو دنیا مافی خۆیان وه‌ده‌ست بێنن‌و هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند که ئاماده‌ی هاوکاریی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتن له ئه‌رک‌و ئامانجه‌کانیاندا که پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان بۆ مرۆڤه‌کانه.
باسێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که له‌سه‌ر زیاتر تێکه‌لبوونی کولتووری کوردی‌و نۆروێژی بوو، ناوبراوان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربری بۆ هه‌ر کار ئاسانێک بۆ زیاتر لێک نیزیکبونه‌وه‌ی کولتووره‌کان، که له‌لایه‌ن یه‌کێتی ژنانه‌وه به خالێکی ئه‌رێنی وه‌رگیراو ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوکاری له‌مباره‌وه ده‌ربری.
شایانی باسه که کۆبوونه‌وه‌که یه‌ک کاتژمێری خایاند
