KDPMEDIA: هه‌روه‌ک ده‌زانین هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌هه‌می سه‌رکۆماری له ئێران له واده‌ی خۆی نیزیک بۆته‌وه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش به پێچه‌وانه‌ی خوله‌کانی پێشوو له ناو کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بیر‌و رای جیاوازی لێکه‌وتۆته‌وه. به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و رۆڵ و هه‌ڵوێستی کورد له‌م باره‌وه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمه‌ڵێک پرسیاری به‌ره‌ورووی کۆمه‌ڵێک چالاکی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردۆته‌وه. لێره‌دا سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتوێژی به‌ڕێز حسین به‌خشی راده‌کێشین:
کاک حوسێن به‌خشی له ساڵی 1335ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له دایک بووه. خویندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندی له‌و شاره ته‌واو کردوه. ساڵی 1352، له‌و کاته‌دا که هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبووه 17 ساڵان، بۆ یه‌که‌م جار به تاوانی تێکۆشانی سیاسی له گه‌ڵ کۆمه‌لێک له دۆستانی تری که‌وتۆته به‌ندیخانه‌وه‌و نیزیک به ساڵێک به‌ندکراوه. ساڵی 1357 به دوای به خاکسپاردنی ته‌رمی شه‌هید عه‌زیزی یوسفی سه‌ر له نۆێ له گه‌ل کۆمه‌ڵێک له تێکۆشه‌ران ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه و ته‌حویلی دادگای نیزامیان دراون به‌لام شۆرشی به‌ربڵاوی گه‌لانی ئێران ده‌ربازبوونی ئه‌وان له به‌ندیخانه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه..
له سه‌رووبه‌ندی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش به‌شداری دامه‌زراندنی یه‌کێتی لاوان بووه و له یه‌که‌م چاپخانه‌ی حیزب له مه‌هاباد، کاری چاپی رۆژنامه‌ی کوردستان و بڵاوکراوه‌کانی دیکه‌ی کردوه. وه‌ک نوێنه‌ری لاوانی شار بۆ یه‌که‌م شوورای شار هه ڵبژێردراوه‌و له ده‌وره‌ی دووهه‌می شوورادا وه‌ک ئه‌ندامی حیزب به‌شدار بووه. له جه‌نگه‌ی شه‌ری سێ مانگه‌دا له سه‌ر بریاری حیزب و به هاوکاری و یارمه‌تی کاک که‌ریمی حیسامی رێکخراوی لاوانی حیزبی دێمۆکراتیان دامه‌زراند و به به‌رپرسی رێکخراوه‌که‌ش دیاری کراوه.
کاک حسین پاش شه‌ری سێ مانگه، له کۆنفرانسی شارستانی مه‌هاباد بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی چواری حیزب‌دا هه‌ڵبژێردراوه. له گۆنگره‌دا له نێوان کێشه‌ی دوو لایه‌نی فکری‌دا، لاینگری هێڵی فکری تووده‌ییه‌کان بووه. چه‌ند مانگ دوای کۆنگره و دابڕانی 7که‌س له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به‌ڕێز به‌خشی و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له رێکخراوی لاوان‌دا چالاک بوون پشتیوانیان له‌و دابرانه کردووه‌و به ناوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران (پێره‌وانی کۆنگره‌ی چوار) ده‌ستیان به کار کرد. ئه‌و رێکخراوه پاش 5 ساڵ دابڕان، به بێ ده‌نگی له سه‌ر ده‌ستی غه‌نی بلوریان خزێنرایه ناو حیزبی تووده و ئاداری به سه‌ر پاداره‌وه نه‌ما. له 1990 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چه‌ند که‌سی دا، هاتنه‌ده‌ری یه‌کجاره‌کی خۆیان له حیزبی تووده به نووسراوه راگه‌یاند.
کاک حسین ماوه‌ی 22 ساڵه له ئاڵمان ده‌ژی و له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌ره‌رای کار بۆ بژێوی رۆژانه، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ "هه‌وڵم داوه له فه‌زای سیاسی دوور نه‌که‌ومه‌وه و وه‌ک که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وه‌نده‌ی له بڕستمدایه ژیان و کرده‌وه‌م له پێناو خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌م وه‌گه‌ڕ خه‌م." له 1991 تا 2003 که ئاخر ژماره‌ی هاوار ده‌رچووه، کاک حسین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران و له کارگێرانی ئه‌و گۆڤاره بووه که به داخه‌وه له به‌ر بێده‌ره‌تانی ماڵی و هێندێک گرفتیتر نه توانرا درێژه به وه‌شانی "هاوار" بده‌ن.
به بروای جه‌نابت چ شتێک هه‌لبژاردنی ئه‌و جاره‌ی سه‌رکۆماری له ئێران ده‌گه‌ڵ ده‌وره‌کانی پێشوو جیا ده‌کاته‌وه؟
له دوو ده‌یه‌ی رابردوو دابه تایبه‌ت دوای نه‌مانی دنیای دوو جه‌مسه‌ری، ئالووگۆری به‌رچاو له بواره‌کانی سیاسی،ئابووری،تێکنۆلۆژی وراگه‌یاندندا پێکهات. به‌ره‌ی دێمۆکراسی وئازادیخوازی رۆژ له رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ .خه‌بات بۆدابینکردنی مافی مرۆڤ و ئازادییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له بڕه‌ودایه. شۆڕشی راگه‌یاندن داکۆکی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک داناوه. نه خه‌لک ته‌سلیمی ژیانی بنده‌ستی ده‌بن و نه ده‌سه‌لاتدارانیش ده‌توانن وه‌ک پێشوو ده‌سه‌لاتی ره‌ها و بێ سنووریان هه‌بێ. که وابوو کۆماری ئیسلامیش له‌و ته‌وژمه به‌دوور نابێ.به‌ڵام گیانسه‌ختی ومانه‌وه‌ی چه‌ندین ساله‌ی ئه‌وان له‌وه‌دایه که له دیارده‌ی ئایین و باوه‌ری مه‌زهه‌بی خه‌ڵک وه‌ک که‌ره‌سه‌ی سیاسی که‌ڵک وه‌رده‌گرن و له گه‌ڵ گۆرانیش به رواله‌ت خۆ رێک ده‌خه‌ن.
ئه‌گه‌ر باسی جیاوازی له نێوان هه‌ڵس و که‌وته‌کانی کۆماری ئیسلامی له رابردوو و ئێستاداسه‌باره‌ت به گرتنه پێشی سیاسه‌تی درۆ و فریودان(پێره‌وی له ته‌قیه) له پێناو مانه‌وه و په‌ره پێدان به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی وه‌لایه‌تی فه‌قێ،دا بکه‌ێن، به‌ڵێ گۆڕان له سیاسه‌تیاندازۆرجار ده‌بینرێ،ئه‌وێش بۆ له‌ڕێسمه‌بردن وله ژیرپێنانی خواست وداواره‌واکانی به‌ره‌ی سکۆلارو ئازادیخوازه. به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره بۆ ئیمه‌ی کورد زیاتر له به‌ر ئه‌وه‌یه که جه‌نابی ،،که‌رووبی،،له گه‌ڵاله 8 ماده‌یه‌که‌یدا،باسی مافی که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌رچه‌ند به ده‌ست و پێ بڕاوی هێناوه‌ته ئاراوه، ناوه‌رۆکی کاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌وره‌یه‌داجیاواز له ده‌وره‌کانی پێشوو نییه،به‌ڵکوو شێوه‌ی بۆچوون به گه‌ێشتن به ئامانجه‌کانیان فه‌رقی هه‌یه،ئه‌وان باش ده‌زانن خالی لاوازیان له کۆی دایه وبۆ چاره سه‌رێشی ده‌بێ له چ تاکتیک و مێتۆدێک که‌ڵک وه‌رگرن،مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به تایبه‌ت له کوردستان سه‌ره‌رای هه‌موو نه‌خۆشییه‌کانی ناو خۆی، له حاڵی په‌ره‌سه‌ندندایه،کۆماری ئیسلامی ناچاره رێگا چاره‌یه‌کی به میتۆدی خۆی بۆ ببینێته‌وه و بیخاته ژێر ڕکێفی خۆی. بۆیه له هه‌ر لایه‌که‌وه که‌وتۆته په‌له‌قاژه.کورد ده‌توانێ ئه‌و ده‌رفه‌ته به قازانجی خۆی بقۆزێته‌وه.
ئه‌رکی حیزب ورێکخراو و که‌سایه‌تییه سیاسیه‌کانی کورده،وێرای به ئاگاکردنه‌وه‌ی خه‌لک، له پێناو به‌ره‌و پێش بردنی قۆناخه‌کانی جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی دا که‌ڵکی لێ وه‌رگرن.
به‌شداری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له هه‌لبژاردنی ئه‌م جاره‌ی سه‌ر کۆماری له کوردستان چون ده‌بینی؟
نه‌ته‌وه‌که‌مان له رۆژهه‌لاتی کوردستان له باروودۆخێکی ناله‌باردان. وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی لاواز و له ئاستی شیاوی خۆی دا نییه. واته ئیراده‌یه‌کی یه‌کگرتوو له ئارادا نییه تا به یه‌ک ده‌نگ و به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو بریارێکی نه‌ته‌وه‌یی بدرێ.
کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد زۆر له‌وه به‌رینتر و ئاڵۆزتره،که به واده‌وبه‌ڵێنی ئه‌م و ئه‌و ته‌نانه‌ت له چاره‌سه‌ریش نیزیک بێته‌وه.
هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کوردچ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه فه‌زایه‌کی ئه‌وتۆیان پێک هێناوه،که خه‌لک له چه‌ند رێیانیدا قه‌رار بگرن،ئه‌وان چاویان له رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانه که به داخه‌وه نه‌یانتوانی به‌رانبه‌ر به‌و مه‌سه‌له‌یه گوتار‌و هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌شیان هه‌بێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ر لایه‌نه‌و سازی خۆی لێداو خه‌ڵکیان تووشی سه‌رلێشێواوی کرد. ئه‌وه‌ی له به‌رچاو نه‌گیرا،به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بوو،له‌م ناوه‌دا کێ تاوانبارتره،باسێکی جیاوازه.ئه‌وه‌ش خه‌سارێکی گه‌وره‌بوو بۆ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان له‌و به‌شه‌ی کوردستان. که وابوو ئه‌گه‌ر خه‌لک به‌شداریش بکه‌ن به زانیاری و ئاگاهێوه نایکه‌ن،هه‌ر که‌سه به پیی دووری و نیزیکی له‌م یان ئه‌و هێز وکه‌سایه‌تی هه‌ڵوێست ده‌گرێ. به نیسبه‌تی سه‌راسه‌ریشه‌وه ئه‌وه‌ی له مێدیاکانه‌وه باسی لێوه ده‌کرێ،ده‌ریده‌خا که رێژه‌ی به‌شداران به به‌راوه‌رد له گه‌ڵ پێشووتر،زیاتر ده‌بێ،زۆریه‌ک له‌و لایه‌نانه‌ی که پێشتر هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کردبوو،و وه‌ک ده‌نگی خامۆش پێناسه کراون له‌و ده‌وره‌یه‌دا به هۆی نارازی بوون له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌حمه‌دی نژادونیگه‌رانی له داهاتووی ئێران به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن،دیاره ئه‌وه‌ش ره‌نگه ببته هۆی دۆراندنی ئه‌حمه‌دی نژاد،به‌لام له سه‌رجه‌می خۆیدا هه‌رچی رێژه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌شدار زیاتر بێ، ئه‌وه‌نده‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌قامگیری زیاتری کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌بێ ومه‌شرووعیه‌ت به‌و نیزامه ده‌دا.
پێگه‌ی ئێستای ئیسلاح ته‌له‌بان و ئوسولگه‌رایان له‌ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی چون ده‌بینی و پێتان وایه کامه‌یان شانسی هاتنه سه‌رکاریان هه‌یه؟
خۆتان ده‌زانن که هه‌ر دوولا باوه‌ریان به وه‌لایه‌تی فه‌قێ و جمهوری وئیسلامی بوونی نیزام هه‌یه وکێشه‌شیان له سه‌ر چۆنێتی پاراستنی نیزام و نیشاندانی رووخسارێکی به هێز و جێگای مه‌تمانه له ئاستی ناوه‌وه‌وده‌ره‌وه دایه. هه‌ر کامیش له‌و بازنه‌یه‌دا بۆ به‌ده‌ست گرتنی ده‌سه‌لات که‌ره‌سه و ئیمکاناتی به‌رفراوانیان له ده‌ستدایه. به نۆبه‌ش له ده‌سه‌لات دابوون. له جۆزه‌ردانی1376 کاتێک، خاته‌می به ده‌نگی 20 میلیۆنی هاته سه‌ر حوکم و پاشان که‌رووبی‌ش له78 سه‌رۆکی مه‌جلسی شه‌شه‌م بوو و دووده‌زگای جێبه‌جێ کردن ویاسادانانیان له‌به‌رده‌ستدابوو.هه‌رچه‌ند فه‌زایه‌کی تا راده‌یه‌ک ئاواڵه‌ی سیاسی باڵی به سه‌ر ئێران‌دا کیشا و خه‌ڵک هه‌وایه‌کی تازه‌یان هه‌ڵمژی،به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ڵێنییه‌کانیان به‌رنه‌سه‌ر،به‌و هۆیه‌وه جه‌ماوه‌رێکی به‌رچاو لێیان کشاوه‌و بواریان بۆ هاتنه سه‌رکاری ئه‌حمه‌دی نیژادله باڵی راست یان به ناو ئوسوولگه‌را خۆش کرد.
ناوبراو نۆێنه‌ری راسته‌وخۆی خامنه‌یی وجیی مه‌تمانه‌ی سپا و به‌سیج وئۆرگانه‌کانیتری حکوومه‌ته.له ناو توێژی خوارووی کۆمه‌لگادا به تایبه‌ت له گوند و شاره مه‌زهه‌بییه‌کاندا لاینگری زۆری هه‌یه،پشتیوانی ئایه‌تووڵاکان و خه‌ڵکی دواکه‌توو و هه‌روه‌ها ئیمکاناتی ده‌وڵه‌تی،به تایبه‌ت ده‌زگای راگه‌یاندنی له پشته.
ئێستاش هه‌ردوو باڵ یان هه‌ر چوار پالێوراو،به تووندی خه‌ریکی پرۆپاگه‌نده‌ن.له‌و شانۆگه‌رییه‌دا هێندێک شتی سه‌رنجراکێش هه‌یه که له ده‌وره‌کانی دیکه‌دا نه‌بووه،وه‌ک رووبه‌رووبوونه‌وه له سه‌ر تلویزیون و له قاودانی یه‌کتر تا راده‌ی تاوانبارکردن و لێپێچینه‌وه.هه‌روه‌هاهێنانه ئارا و باس کردن له هێندێک گه‌ڵاله و پیشنیاربه تایبه‌ت له لایه‌ن به ناو ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌کانه‌وه له مه‌ڕ مافی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان،مافی ژن،ئاڵوگۆڕی له یاسای بنچینه‌ییدا،مافی مرۆڤ و مه‌سه‌له‌ی ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ...پرۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێ. به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌وجه ته‌بلیغاتییه‌ی که دژی ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌رێ خراوه،و هه‌روه‌ها به‌شداری خه‌ڵکانێکی زیاتر (جاهه‌رکام بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان) له‌و ده‌وره‌یه‌دا،کاندیدی یه‌کێک له به ناو ئیسلاح ته‌ڵه‌به‌کان شانسی بردنه‌وه‌ی زیاتره.
گه‌لاله‌ی که‌روبی بۆ مه‌سه‌له‌ی میلی له کوردستان چون ده‌بینی و پێتان وایه هێزه‌کانی کوردی رۆژهه‌لات ده‌بێ چون ده‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌لاله مامه‌له بکه‌ن؟
وه‌ک ئاگادارن،که‌رووبی له‌ناو ئه‌و چوار که‌سه‌دا، یه‌که‌م که‌س بوو که باسی مافی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هێنا گۆڕێ،به دوای ناوبراودا ئه‌وانی دیکه‌ش که‌م تا کورت ئاماژه‌یان به‌و مه‌سه‌له داوه. هه‌موو ده‌زانین ئێران وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه‌یه و کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه. کوردستان چ له رووی هه‌ڵکه‌وتی جوغرافیایی و چ له باری سیاسیه‌وه گرینگی تایبه‌تی هه‌یه. باکوور و باشووری کوردستان که‌وتوونه‌ته ناو معادلاتی جیهانییه‌وه،له باشوور بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی کوردا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی‌دا،نه‌وت ره‌وانه‌ی بازار کرا.له باکوورله هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندابه میلیون خه‌ڵک ،،نا،،یان به ده‌سه‌لاتی تورک کوت، باراک ئوباما له گه‌ل ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی ،د،ت،پ، کۆ ده‌بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک پێشنیاری جۆرێک له چاره‌سه‌ری دێنه‌پێشێ.له رۆژهه‌لات جووڵانه‌وه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی و خۆ ریکخستنی به شێک له هێزه‌کانی تاراوگه له گه‌ڵ ناوه‌وه‌و هه‌روه‌ها چوونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی داوخوازییه‌کانی خه‌لک هاتۆته ئاراوه، ئه‌مانه وزۆر پارامێتری تر پارسه‌نگی هێزی له ناوچه‌دا به قازانجی کورد گۆریوه، سه‌فه‌ری خامنه‌ی بۆ سنه وده‌ورووبه‌ری ،ئه‌گه‌ر له لایه‌ک بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به قازانجی ئه‌حمه‌دی نژاد بوو،مه‌به‌ستی سیاسی گه‌وره‌تری تێدابوو،که یه‌ک له‌وان لاسایی کردنه‌وه‌ی تورکه‌کان بوو وهه‌روه‌ها کۆ کردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆو زانیاری زیاتر بۆ دارشتنی پیلانی نۆێ له پێناو به لارێدابردنی جووڵانه‌وه‌که‌مان.جا گه‌ڵاله‌ی که‌رووبی ده‌بێ له‌و چوارچێوه‌دا لێک بدریته‌وه. هه‌ل و مه‌رجی کوردستان وه‌زعێکی ئه‌وتۆی خولقاندوه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی مه‌جبوور کردوه دان به به‌شێک له مافه‌کانی کورددابێنێ،به باوه‌ری من حیزب و رێکخراوه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی و رووناکبیری کورد پێویسته وشیارانه و سیاسیانه رووبه رووی ئه‌و پێشهاته بێته‌وه وبه وردبینییه‌وه هه‌لس و که‌وتی له گه‌ل بکاورۆشه‌نگه‌ری و رێنوێنی زیاتر به خه‌لک بده‌ن و بیکه‌نه سه‌کۆیه‌ک بۆ ده‌ربرینی مافه پێشێل کراوه‌کان.
ئایا پێتان وایه که پێویسته ئه‌مجاره‌ش هه‌لبژاردنی سه‌رکۆماری ته‌حریم بکرێ، ئه‌گه‌ر به‌لێ بۆ؟
له سیاسه‌تدا ناکرێ خۆت به هێندیک چه‌مکی له گۆڕان نه‌هاتوو، ببه‌ستێوه. چه‌ندین ساڵه سیاسه‌تی ته‌حریم به‌رێوه ده‌چی، ئاکامه‌که‌ی چ بووه؟ بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ خه‌لکێکی به‌رچاو به‌شداری ده‌کا، ئه‌وه له ئیراده‌ی که‌س دانییه پێشی پێ بگرێ. پاشان ئه‌گه‌ر هاتوو به هه‌ر هۆیه‌ک هێز یان که‌سانێک به‌شدارییان کرد چ ده‌قه‌ومێ ،ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می نه‌بێ لانی که‌می ئه‌و قازانجه‌ی هه‌یه شتێکی سالهایه تابۆیه،تاقی ده‌که‌یه‌وه،خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سکه‌وتیشی هه‌بوو،باشتر، بۆ ئێمه‌ی کورد هه‌مێشه ده‌بێ که‌واسووری پێش له‌شکر بیین؟، هه‌ر ئیمه ده‌بێ بیرووخێنین؟،پێشمان نارووخێ، ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه سووننه‌تییانه که هه‌رکه‌س به‌شداریبکا خایینه و چی وچی بۆ هه‌میشه ده‌بێ بخرێته زبڵدانی مێژۆوه،ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه بیرده‌که‌نه‌وه و خه‌ڵک دژی یه‌کتر دنه ده‌ده‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی کۆرد هه‌لس و که‌وت ناکه‌ن
به نیسبه‌ت ئێمه‌ی کورده‌وه کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌یه، خاکمان دابه‌ش و داگیرکراوه،شیوه‌ی بیرکردنه‌وه‌شمان سه‌قه‌ت کراوه،به‌درێژایی ده‌یان ساڵه هه‌وڵی لاوازکردن و له ناو بردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌ده‌ن. مه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی خاک و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ ئامانجی دوارۆژمان بێ.بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته رێگایه‌کی دوور و درێژ و پڕ ئێش و ئازارمان له پێشه. پێویسته له هه‌ر ده‌رفه‌تێک و ده‌ره‌تانێکی وه‌له‌و بچووک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمان که‌لک وه‌رگرین.
ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زعه داسه‌پاو و تایبه‌تییه نه‌بایه،تاکی کورد چی به‌سه‌ر به‌شداریکردن یان نه‌کردنی هه‌ڵبژاردنێکه‌وه ده‌بوو که هێچ چه‌شنه پێوه‌ندێکی به ئه‌وه‌وه نییه.


