ئه‌مشه‌وه کومیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌م شاره میوانداری 2 هونه‌رمه‌ندی نیشتمان په‌روه‌ر و ده‌نگ خۆشی گه‌له‌که‌مان نه‌جمه‌دین غولامی و شه‌هین تاڵه‌بانی کرد و شآدی و خۆشێکی که‌م وێنه‌ی خسته ناو دڵی دانیشتوانی کورد له له‌و ئاهنگه دا.
له سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌که دا له لایه‌ن کامڕان سۆهرابی وه‌ک پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه به خێرهاتنی میوانه‌كان کرا و ئه‌و جار به سروودی نه‌ته‌واییه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد.
دوای ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان نه‌جمه‌دین غولامی هونه‌رمه‌ندی به توانای گه‌له‌که‌مان وێڕای پێرۆزبایی 2ی رێبه‌ندان له وته‌یه‌کی کورت‌دا پێویستی هاوکاری حیزبه‌كانی کوردستانی وه‌ك به‌ردی بنه‌غای یه‌كڕێزی گه‌لی کورد وه‌سف کرد. ئه‌م جار به سروودی "2ی رێبه‌ندان" و جه‌ند گۆرانییه‌كی تر به‌رنامه‌که‌ی درێژه پێدا که له گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی به‌شداران به‌ڕه‌وڕوو بوو.
ئه‌و جار له به‌شی په‌یامه‌كان دا له سه‌ره‌تا دا په‌یامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له شاری برێزبین له لایه‌ن کاک سه‌ڵاح پوورئه‌سه‌د به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له‌م شاره پێشکه‌ش کرا.
پوورئه‌سه‌د له وتاره‌که‌ی خۆیدا باسێکی کورتی له سهرمێژوو و ئامانجه‌كانی کۆمار‌و پێویستی یه‌ك هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن حیزبه‌کانی کوردستانه‌وه پێشکه‌ش کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئه‌گه‌ر دوژمنان واز له کورد بهێنن ، خۆی ده‌توانێت به باشترین شێوه کار و باری حوکمی خۆی به‌رێوه به‌رێت که ده‌سه‌ڵاتی که‌م ماوه به‌ڵام پڕ ده‌سکه‌وتی کۆماری کوردستانی وه‌ک نموونه هێنایه‌وه.
ئه‌م جار په‌یامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له لایه‌ن کاک محمد حه‌مید به‌رپرسی که‌رتی ڕێکخستنی برێزبێنی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان پێشکه‌ش کرا.
دواتر په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان خوێندرایه‌وه.
به دوایی ئه‌ودا په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی کورد له ئه‌یاله‌تی کویزنلهند له لایه‌ن فاتمه ڕه‌شیدی پێشکه‌ش کرا.
دواتر سناتۆر "کڵێرمۆر"دۆستی نزیکی کورد په‌یامی پیرۆزبایی خۆی پێشکه‌ش کرد
ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یامیان ناردبوو بریتی بوون له :
سه‌رۆکی شاره‌وانی برێزبین "کامپل نیومه‌ن".
سایمون فین نوێنه‌ری پارلمانی ئه‌یاله‌تی کوینزله‌ند .
دوای په‌یامه‌کان و پشوودانێکی کورت ژنه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی به توانای گه‌له‌که‌مان شه‌هێن تاڵه‌بانی هاته سه‌ر شانۆ‌و به پێشکه‌ش کردنی چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلکلۆر به‌رنامه‌که‌ی زیاتر رازانده‌وه و پێشوازێکی گه‌رمی لێ‌کرا.
پاشان به نۆره هه‌ر یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان نه‌جمه‌دین غولامی و شه‌هێن تاڵه‌بانی به گۆرانی شاد گه‌ڕی هه‌ڵپه‌ڕکێی ئه‌م شه‌وه‌یان گه‌رمتر کرد.
ئاهه‌نگه‌که له ناو خۆشی و شادی که‌م وێنه‌ی به‌شداران دا دوایی 6 کاتژمێر کۆتایی پێهات.
کومیته‌ی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی کورد له شاری برێزبین هاوکارێکی باشی به‌رێوه چوونی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌یان کرد که پڕ به دڵ سوپاسیان ده‌که‌ین.



