ناوه‌ندی هه‌واڵ:"سرگی لاورۆف،ی " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه ڕۆژی هه‌ینی له برلینی پایته‌ختی ئالمان ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئێران به‌ڕوونی وڵامی داواکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وه‌له‌تی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی نه‌داته‌وه،ئه‌و پرسه بۆ ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌ته‌کگرتووه‌کان ده گوازریته‌وه.
لاورۆف ئه‌و قسانه‌ی پاش کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ " گیدو وستروله" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان دا کرد و وتی: ئێمه بۆ جارێکی دیکه کاربه‌ده‌ستانی ئێران له مه‌ترسی ئه‌و کاره‌یان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه و پێیان ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر زۆر به ڕونی وڵامی پرسیاره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ده‌نه‌وه‌ی ئه‌وا ئیمه ناچارین دۆزه‌که ده‌به‌ینه ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.


