ناوه‌ندی هه‌واڵ: لێپرسراوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئوروپا ڕۆژی هه‌ینی داوای له کاربه ده‌ستانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کرد سزای سێداره‌ی ئه‌و ٩ که‌سه هه‌لوه‌شێننه‌وه هه‌لوه‌شێننه‌وه که به هۆی به‌شداریان له ڕێپێوانه‌کانی دوای هه‌لبژاردنه‌کانی ئێران، له لایه‌ن دادسه‌رای شۆڕشه‌وه حوکمی سێداره‌یان به سه‌ر دا سه‌پێندراوه.
" کاترین ئێشتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی ئوروپا، به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک ئێعدامی ئه‌و که‌سانه‌ی به پێلانیکی حکومه‌ت بۆ چاوترسێن کردنی خه‌ڵکی ئێران ناوبرد و ڕایگه‌یاند که ئوروپا دژی سزای سێداره‌یه و له ژێر هه‌ر ناوێک و به هه‌ر بیانوویه‌ک ئه‌و کاره به توندی مه‌حکوم ده‌کات و داوای له ده‌مڕاسته‌کانی ڕژیمی ئیسلامی کرد ده‌ستبه‌جێ ئێعدامی خه‌ڵکی بێ تاوان و جیا بیران ڕابگیرێت.
پێویست به وتنه که ماوه‌یه‌که کاربه‌ده‌سته ورد و درشته‌کانی حکومه‌تی ئیسلامی پڕۆپاگانده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که تاقمێک له‌و که‌سانه‌ی که له ڕێپێوانه‌کانی ئه‌م دوواییانه دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراون ئێعدام ده‌کرێن.


