ناوه‌ندی هه‌واڵ: دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی بابه‌تێک له ڕۆژنامه‌ی " گه‌ڵ" ئۆرگانی حیزبی کمونیستی چین سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ئێران و ناوبردنی نائارامی و ناره‌زایه‌تییه‌کان وه‌ک پیلانی سیاسی ئه‌مریکا، ١١١ که‌س له لێکۆڵه‌وه‌ر و مامۆستایانی پایه‌به‌رزی ئێرانی جێگیر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ باڵوێزی وڵاتی چین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆیان ده‌رحه‌ق به‌و هه‌ڵویسته ناڕه‌وایه ده‌ربڕیوه.
ئه‌و ١١١ که‌سه له نامه‌که‌یاندا نووسیویانه: به بینینی ئه‌و بابه‌ته که به قه‌ڵه‌می " وانگ زیا یانگ" نووسراوه تووشی سه‌رسووڕمان بووین، چونکه له ڕاستی دا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێکی له‌و چه‌شنه‌مان له وڵاتیکی وه‌ک چین نه‌ده‌کرد. گه‌لانی ئێران ڕێز له میژوو و رابردووی وڵاتی چین ده‌گرن و هه‌ر ئاواش چاوه‌ڕوانن که گه‌ل و حکومه‌تی چین ڕێز له گه‌لی ئێران و هه‌ڵوێسته‌کانی بگرێت و ده‌ست له کاروباری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته وه‌ر نه‌دات.
له درێژه‌ی نامه‌ی ئه‌و ١١١ که‌سه دا هاتووه: لامان سه‌یره که چۆنه و له سه‌ر چ بناخه‌یه‌ک حکومه‌تی چین ئاوا پشتیوانی له حکومه‌تێک ده‌کات که چ له ناوخۆی ئێران و چ له ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا به ته‌واوی بێزراوه و دوورخراوه‌ته‌وه و ڕۆژ له دوای رۆژ ته‌ریکتر ده‌بیته‌وه. تۆ بڵێی حکومه‌تی چین به ته‌مای چی بێت و تورکه‌ی بۆ چ قازانجێکی حکومه‌تی خۆ سه‌پینی ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ڵدرووبێت؟ حکومه‌تێک که نه توانی وڵامده‌ری ویست و داخوازییه‌کانی گه‌له‌که‌ی خۆی بێت و بچووکترین سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی ناو خۆیی وڵاته‌که‌ی به ئاگر و ئاسن وڵام بداته‌وه، چۆن ده‌توانێت هیچ قازانجیک به حکومه‌ت و گه‌لی چین بگه‌یه‌نێت.
ئیمه داخوازی له حکومه‌تی چین ده‌که‌ن که له‌وه زیاتر پشتوانی له حکومه‌تیکی خۆ سه‌پێنی وه‌ک حکومه‌تی ئیسلامی نه‌کات و له‌وه زیاتر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌و حکومه‌ته نه فرۆشێت، چونکه ئه‌و حکومه‌ته دڕنده‌یه‌ی که به سه‌ر گه‌لانی ئیران‌دا حاکمه، ئه‌و چه‌کانه بۆ کوشتن و له ناو بردنی گه‌له‌که‌ی به‌کار دێنێت.


