پێشه‌کی:
له که‌سمان شاراوه نی‌یه که ساڵانێکی دوور و درێژ مامۆستایانی ئایینی رۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه له سه‌ر کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری له وڵاتی ئێران دا، که هه‌م لایه‌نی ئه‌رینی بووه و هه‌میش نه‌رینی. مه‌به‌ست له‌م وتاره هه‌ڵدانه‌وه‌ی چمکێک له‌و دیارده سیاسی کۆمه‌ڵاتییانه‌ن که پێش شۆڕش له ئارادا بوونه‌و پاش سۆڕشیش به کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕه‌وه درێژه‌یان هه‌یه. لێره تێ ده‌کۆشین رۆڵ و پریستیژی مه‌لاکان و په‌یوه‌ندیه‌کانیان به سیستمه‌کانی سیاسیه‌وه گرێ بده‌ینه‌وه و به ده‌ستنیشانکردنی کۆمه‌ڵێک پرسی په‌یوه‌ندیدار، خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانیان له نێو کۆمه‌ڵگای ئێستا دا ده‌ستنیشان بکه‌ین.
له سه‌رده‌می په‌هله‌ویه‌کان دا: به داسه‌پانی رێژیمێ ملهۆڕی ره‌زاخانی و کۆپی کردنی زۆره‌ملی مودرنیته‌ی رۆژئاوایی له وڵاتی دواکه‌وتوی ئێڕان دا، مه‌ڵاکان به کرده‌وه کرانه سێ به‌شه‌وه. به‌شی یه‌که‌میان که پشتیوانیان له شا و رێژیمه‌که‌ی ده‌کرد، به‌ناوبانگ بوون به مه‌لاکانی ده‌رباری و مووچه خۆه‌ری رێژیم بوون. به‌شی دووهه‌میان که دژبه‌ری ر‌ێژیمی پاشایه‌تیان ده‌کرد، خۆازیاری دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی بوون و به کرده‌وه‌ش دژی نیزیک بوونه‌وه له فه‌رهه‌نگی رۆژئاوایی و ئه‌و لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕه‌زاخان و کوڕه‌که‌ی بوون. دوابه‌شیش که بێ لایه‌ن بوون ، خه‌ریک بوون به رێنوێنی و یارمه‌تی کردنی خه‌ڵکه‌وه و له‌و رێگاوه بژیوی ژیانیان دابین ده‌کرد.
مه‌لاکانی ده‌رباری: به هۆی پشتیوانی ئه‌م به‌شه‌یان له دیکتاتۆری په‌هله‌وه‌ی، رێژیم جێگا و ڕێگایه‌کی تایبه‌تی بۆ ره‌خساندبوون که تاراده‌یه‌ک جێی بڕوای لایه‌نگرانی ر‌ێژیمی شا بوون. بێجگه له‌وه‌ش به‌شێک له توێژی خوێنده‌وار و کارمه‌ندی کۆمه‌ڵگاش که هه‌م سکولار بوون و هه‌میش له‌باری ئابووری و دارایی یه‌وه سه‌ر و سامانێکیان هه‌بوو و هه‌میش له باری کۆمه‌ڵایه‌تی و داموده‌زگای ده‌وڵه‌تیه‌وه جێگه و پیکه‌یه‌کیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر کردبوو، لایه‌نگری ئه‌و ده‌سته‌یه له مه‌لاکان بوون. ئه‌رکی ئه‌م ده‌سته‌یه له مه‌لاکان له دوو به‌ش پیک هاتبوو که هه‌م لایه‌نی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو و هه‌م لایه‌نی ئابووری. وتاره‌کانی سیاسی ئایینی ئه‌وان که هه‌م له مزگه‌وته‌کان دا و هه‌میش له بوونه‌کان و حه‌وزه‌کان دا بره‌وی پێ ده‌درا، تێکه‌ڵیک بوو له دۆعا و پاڕانه‌وه بۆ سڵامه‌تی شا و بنه‌ماڵه‌که‌ی و کیشی که‌سایه‌تی هه‌مه‌ڕه‌زایان تا راده‌ی سێوه‌ری خودا له سه‌ر رووی زه‌وی برده پێش. هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بوو که درۆشمه‌کانی ئه‌وده‌م پیک هاتبوون له خودا، شا ، وڵات!(میهن). له هه‌مان کات دا له باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یارمه‌تی به‌شێک له خه‌ڵکیان ده‌کرد و تا راده‌یه‌ک کێشه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌کردن و هینده‌ش خۆیان خه‌ریک نه‌ده‌کرده خۆ هه‌ڵقورتاندن له ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵکه‌وه. له باری ئابووریشه‌وه لاێنگری سیستمی سه‌رمایه‌دای بوون که ر‌ێژیمی پاشایه‌تی به پشتیوانی ئامریکا و به‌شێک له وڵاتانی ئوروپایی هه‌نگاوی خێرای بۆ هه‌ڵ ده‌گرت و ئه‌وانیش له‌و خێره بێ به‌ش نه‌بوون. به‌گشتی ئه‌م ده‌سته‌یه لاینگرانی خۆیان هه‌بوو و تا راده‌یه‌کیش پریستیژ و که‌سایه‌تی خۆیان له نێو لایه‌نگرانی خۆیان دا پاراستبوو. ئه‌گه‌رچی به‌شێک له هۆکاره‌کانی پریستیژی ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی که له سه‌ره‌وه باس کران، به‌ڵام چۆنکه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان نه‌بوو و به دایمیش له نێو خه‌ڵک دا بوون و گوێ بیستی گله‌یی و گازنده‌کانی خه‌ڵک بوون، پێگه‌ی کۆمه‌ڵایتیان له نێو به‌شێک له کۆمه‌ڵگا دا به‌هێز بوو. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌رچێ، ئه‌مانه دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌و مودڕنیته لاسایی کردنه‌وه‌یه له وڵاتانی رۆژایی نه‌ده‌کرد که ره‌زاخان و کوڕه‌که‌ی هاوردبوویان. به واتایه‌کی دیکه تا ئه‌و کاته‌ی بۆخۆیان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان نه‌بوو و له نێو ده‌رده دڵ و کێشه‌کانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و تیکه‌ڵاوی خه‌ڵک بوون، جێی رێزی به‌شێکی به‌رچاو له کۆمه‌ڵگاش بوون.
مه‌لاکانی خۆازیاری ئیسلامی سیاسی: شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له سه‌ر کۆمه‌ڵگا به جۆرێکی دیکه‌یه و ئه‌وان به که‌ڵک وه‌رگرتن له بیرۆکه‌ی سیاسی ئایدولۆژی دوو کۆمه‌ڵگای، که یه‌کیان کۆمه‌ڵگه‌ی بێ عه‌قڵی و بێ باوه‌ڕی و ئه‌وی دیکه‌شیان کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی بێ، کۆمه‌ڵگایان ده‌کرده دو به‌شه‌وه. ئه‌وان به تیئوری ئیسلامی دوو کۆمه‌ڵگای که یه‌کیان راسته‌قینه‌یه و له‌و دا (عقیده و عبادت)، (شریعت و احکام)، سلوک و اخلاق) ، به ته‌واوی جێ که‌وتبێ و کۆمه‌ڵگای دووهه‌میش ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی ئیسلامی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا و ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ش ده‌نێن ئیسلامی ئه‌مریکی. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له مه‌لاکان له‌سه‌ر ئیسلامی ئه‌مریکی، خوێندنه‌وه‌یه‌که که سه‌ید قوتب وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی فیکری خۆی کتێبی له‌سه‌ر نووسیوه. "سه‌ید قوتب خه‌ڵکی وڵاتی میسره و له‌دایک بووی ساڵی 1906 ی زایینی که به تیئۆریسیونی بیرۆکه‌ی دوو کۆمه‌ڵگای ده‌ناسرێ و ده‌ڵێ: دوو ئیسلام هه‌یه که یه‌کیان راسته‌قینه‌یه و ئه‌وی دیشیان ئه‌مریکییه. ئه‌و ده‌ڵێ: ئیسلامی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه که به دایم له‌شه‌ڕدایه و خه‌زا ده‌گێڕی بۆ دابه‌زاندنی یاساکانی خودایی. ئیسلامی ئه‌مریکیش ئه‌و ئیسلامه‌یه که ته‌نیا سۆچی مزگه‌وته‌کان ده‌که‌نه شوێنی خودا په‌ره‌ستی و ده‌رفه‌ت به مسۆڵمانان ناده‌ن تاکوو بیروڕای خۆیان ببه‌نه نێو کۆمه‌ڵگاوه". به‌و بیرۆکه و روانگه دوو کۆمه‌ڵگایی یه‌وه که ئه‌م ده‌سته‌یه له مه‌لاکان چ پێش سۆڕش و چ پاش شۆڕش هه‌یان بووه، سرۆشتی بوو که پریستژی ئه‌وان له نێو به‌شێکی به‌رین له کۆمه‌ڵگا دا به‌رچاو بێ. چۆنکه هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌که‌وه و ملهۆری و دیکتاۆری ڕه‌زا شا‌و کوڕه‌که‌ی له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌م ده‌سته‌یه له مه‌لاکانی وه‌ک دژبه‌ر یان ئوپۆزۆسیونی ئه‌و رێژیمه داسه‌پاوه، پێناسه کردبوو. ئه‌گه‌ر له چۆنیه‌تی به ئاکام گه‌یشتنی شۆڕشی 1979 و نه‌خش و ڕۆڵی هێزه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی، چه‌پ و مودێرنیته خۆاز تێپه‌رین، ئه‌م ده‌سته‌یه به‌رچاوترین رۆلیان هه‌بووه له کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ده‌وری درۆشمه‌کانی خۆیان. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ هه‌ڵسه‌نگاندنێکش له نێوان مه‌لاکانی ده‌رباری و خۆازیارانی ئیسلامی سیاسی بکه‌ین، ده‌توانین بڵێین که هه‌روو لایان خاوه‌نی رۆڵ و پریستیژ له نێو کۆمه‌ڵگا دا بوون که رۆڵی ده‌سته‌ی خۆازیارانی ئیسلامی سیاسی له بواره‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌وه به‌رچاوتر له‌وانی دیکه بووه. ئه‌مانه هیج کات نه‌یانشاردۆته‌وه که دژی هه‌رچه‌شنه مودێرنیته‌یه‌کن، جا چ لاسایی کردنه‌وه و هاورده بێ، یان خۆماڵی و خۆ رێک خستنه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌م. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ ئاماژه‌یه‌ک به فاکتۆره سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رکه‌وتنی کاتی ئه‌م ده‌سته‌یه بکه‌ین، ده‌بی بڵێین که: دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خوێنده‌واری، دژایه‌تی کردنی ر‌ێژیمی ملهۆری پاشایه‌تی و گێڕانی رۆڵی ئۆپوزۆسیون، تێکه‌ڵاویان له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵگا، گه‌رم و گۆر بوونی شه‌ڕی سارد و دوو ئایدولۆژیای دژبه‌ری رۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و کۆمه‌ڵێک فاکتۆری دیکه، ده‌رفه‌تیکی ره‌خساندبوو تاکوو ئه‌وان ببنه هێزێکی شوێن دانه‌ر و رۆخینه‌ر(برانداز) له گۆڕه‌پانی ململانێ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا. که وابی ئه‌گه‌ر بڵێین خۆشه‌ویستیش بوون، به هه‌ڵه دا نه‌چووینه.
مه‌لاکانی بێ لایه‌ن: ئه‌م به‌شه رۆڵێکی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌کانه‌وه نه‌بووه و زیاتر سه‌رقاڵی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و یارمه‌تی کردنی خه‌ڵکانێکه‌وه بوونه که لایانگر و یان موریدیان بوونه. به واتایه‌کی دیکه ئه‌مان وه‌ک توێژیک له کۆمه‌ڵگا دا خه‌ریکی کار و پێشه‌ی دیکه بوونه که په‌یوه‌ندی به باری گوزه‌ران و ئابووری خۆیانه‌وه بووه. ئه‌گه‌رچی رۆڵی ئه‌مان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه‌کانی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رچاو نه‌بووه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵێک بوار دا تاراده‌یه‌ک وه‌ک جێگای بڕوای به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵک ماون و رێزیان لێ گیراوه که وێنه‌یان زۆره.
پاش شۆڕش، ئیسلامی سیاسی و ئاکام:
به پێی ئه‌و پێداچوونه‌وه و لیکدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه که له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌و به‌شانه دا کراوه،ده‌گه‌یینه ئه‌و ئاکامه که بارودۆخی گشتی ئێستا گه‌لێک به زیانی ئه‌م تۆێژه(مه‌لاکان) له نێو کۆمه‌ڵگادا چوونه‌ته پێش. ئه‌وان که تا ئه‌و کات دژبه‌ری ده‌سه‌ڵات بوون و له نێو جه‌رگه‌ی خه‌ڵک دا بوون، پریستیژ و کارتیکه‌ریشیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا زۆر بوو. ئێستا بۆ 31 ساڵ ده‌چێ که ده‌سه‌ڵاتی ئایینی" ئیسلامی سیاسی" به گوێره‌ی بیرۆکه‌ی خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا دا داسه‌پاندۆه و نه‌گ هه‌ر بۆ خۆیان له خه‌ڵک دابڕاون، به‌ڵکوو بنه‌مای سه‌ره‌کی بیرۆکه‌که‌شیان کردۆته پرده‌باز بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان له‌و دوزه‌خه‌ی که بۆ کۆمه‌ڵگایان پێک هیناوه. ئه‌وه‌ی ده‌با نه‌یانکردبا کردیان و ئه‌وه‌ش ده‌با ئه‌نجامیان دابا نه له‌گه‌ڵ بیرۆکه‌ی ته‌سکی ئه‌وان ته‌با بووه و نه‌ش له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌نووکه‌یی. که وابێ کۆمه‌ڵگای ئێستا ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی جاران نی یه که وێنه‌ی خۆمه‌ینی له نێو جه‌رگه‌ی مانگ دا ببینێ. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه که مادام ژیانی مه‌لاکان له په‌نا ئیسلامی سیاسی دا گوازراوه‌ته‌وه بۆ کۆشکه‌کانی دژه بۆمه‌له‌رزه به پاسه‌وانی به‌چه‌ک ته‌یار، ئیتر له ناو جه‌رگه‌ی خه‌ڵک دا نین و هه‌م بۆخۆیان له خه‌ڵک دابڕاون هه‌م شیرازه‌ی ژییانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکیان لێک هه‌ڵته‌کاندوه. له یه‌ک ره‌سته دا، ئیسلامی سیاسی له ئێران به ولایه‌تی فه‌قی و به بێ ولایه‌تی فه‌قیش به‌ره‌و ئه‌سپاردن به ده‌ستی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو ده‌چێ. چوونکه له درێژایی مێژووی ئه‌م ئیمپراتۆریه دا هیج کات به‌ربه‌ره‌کانێ بیری نوێ و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رانبه‌ر سونه‌تگرایی و کۆنه‌پارێزی دا تا ئه‌م راده‌یه‌ی ئێستا له دژ به‌یه‌ک رانه‌وستاون.
2010-02-02 ئێقباڵ سه‌فه‌ری


