ناوه‌ندی هه‌واڵ:"جۆ بایدن،ی" جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕۆژی ٣ شه‌ممه له وتووێژێکی ته‌له‌فزیۆنی دا ڕایگه‌یاند که کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی تاران به سه‌رکوتی نامرۆڤانه‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خه‌ڵکی ئێران تۆوی له ناو بردنی خۆیان ده‌چێنن. بایدن له وتووێژێک دا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی " ئێم ئێس ئێن بی سی" ئه‌مریکی دا به ئاماژه به سیاسه‌ته‌کانی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به درێژه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسلامی دا و وتی: ئه‌مریکا هاوکات له‌گه‌ڵ دریژه‌ی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ده‌بێ زه‌خت و گوشاره‌کانیش چ له بواری سیاسه‌تی نیوده‌وله‌تی و چ له بواری ئابووری دا بۆ سه‌ر حکومه‌تی ئیسلامی زیاتر بکات و هه‌نگاو بۆ ئابڵوقه‌یه‌کی توندتر که له ڕێگه‌یه‌وه ڕژیمی ئێران به چۆک دا بێنێت هه‌ڵبێنێته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران دژ به ڕژیمی ئیسلامی وتی: هه‌ر له‌یه‌ک ڕۆژی خۆپیشاندنه‌کانی خه‌ڵک و سه‌رکوتی ئه‌و ڕێپێوانه ئاشتی خوازانه‌یه له لایه دام و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژیمی ئیڕانه‌وه، ئه‌و حکومه‌ته ئێعتبار خۆی چ له ناوخۆی ئێران و چ له ناو کۆمه‌ڵگای نیوه‌ده‌وڵه‌تی دا له ده‌ست دا.


