هه‌ر وه‌ك بۆ زۆر كه‌س چاوه‌ڕوان كرابوو‌و، سه‌ره‌نجام پاوانخوازان له درێژه‌ی هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانیان بۆ به چۆكداهێنانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانخوازانه‌ی خه‌ڵك په‌نایان برده به‌ر ئیعدامی نارازی‌یان‌و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌م پیلانه شوومه دا رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ی رابردوو دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی ئاره‌ش ره‌حمانی پوور‌و، محه‌ممه‌د ره‌زا عه‌لی زه‌مانی ئیعدام كردن. ئیعدامی ئه‌و دوو كه‌سه له درێژه‌ی ئه‌و دادگا فه‌رمایشی‌یه دایه كه له چه‌ند مانگ له‌و پێشه‌وه وه‌ك شۆیه‌كی تلویزێونی ده‌ستی پێ كردووه‌و له‌ودا تۆمه‌تباركراوان به"ئاژاوه‌گێری"، "دژایه‌تی له‌گه‌ل خودا" و "به‌ستراوه‌یی به دوژمنان‌و بێگانه‌كان " به كۆمه‌ڵ له دادگا ئاماده ده‌كرێن‌و ئیعترافیان لێ وه‌رده‌گیرێ یان باشتر بڵێین ئه‌و قسانه ده‌كه‌نه‌وه كه له ژێر فشار‌و شكه‌نجه دا ناچار به گوتنیان كراون. ئه‌و دادگا رواڵه‌تی یانه كه له لایه‌ك به ئامانجی چاوترسێن كردنی نارازی یان‌و له لایه‌كی دیكه‌وه به ئامانجی ده‌رخستنی لایه‌نه‌كانی ئه‌و پیلانه كه پاوانخوازان به پیلانی شۆرشی ره‌نگی له قه‌ڵه‌میان دابوو‌و به پێی سێناریۆكه‌ی ئه‌وان ده‌بوو به‌ند كراوان ددان به‌وه دا بنێن كه فێر كراوی ئه‌مریكا‌و ئیسرلئیل‌و بریتانیان، ساز ده‌كران.
ئیعدامی دوو كه‌س له به‌ند كراوان كه تۆمه‌تی به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی دژ به حكومه‌تیان لێدرا بوو له حالێك دایه كه هه‌ر ئێستا چه‌ند كه‌س له خۆپێشانده‌رانی نارازی تۆمه‌تی موحاربه‌یان دراوه‌تا پاڵ وله‌وانه‌یه چاره‌نووسێكی هاوشێوه چاوه‌روانیان بكا.
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ئیعدامانه له راگه‌یه‌ن‌و تریبونه ره‌سمی یه‌كانی ده‌سه‌ڵات دا ده‌ری ده‌خا كه پاوانخوازان ده‌یانه‌وێ كارێك بكه‌ن كه شوێنه‌واری ده‌روونیی ئه‌م كرده‌وه قیزه‌ونه‌یان له‌سه‌ر وره‌ی خه‌ڵكی نارازی هه‌ست پێ بكه‌ن. له خۆرانیه ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی ده‌بیری شورای نیگه‌هبان‌و خه‌تیبی نوێژی هه‌ینیی تاران به به‌رچاوی هه‌موو جیهانیانه‌وه‌و به بێ سڵ كردنه‌وه قسه‌ی دڵی خۆی‌وخامنه‌یی‌و باقی پاوانخوازان ده‌كا‌و ده‌ڵێ: ده‌ستی ده‌زگای دادوه‌ری خۆش بێ‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر زووتر په‌نا بردرابایه‌ته به‌ر ئیعدام رۆژه ره‌شه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمارییان نه‌ده‌دی. هه‌روه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه په‌نا بردنی پاوانخوازان بۆ ئیعدام نیشانه‌ی شكستی پیلانه‌كانی رێژیم وه‌ك قۆڵبه‌ست كردنی به كۆمه‌ڵ، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه، كوشتاری خۆپێشانده‌ران له شه‌قامه‌كان‌و تیرۆری جیابیران‌و تۆمه‌تبار كردنیان به پێوه‌ندی له‌گه‌ل بێگانه‌دایه. پیلان گه‌لێك كه به‌مه‌به‌ستی بیانوو دۆزینه‌وه بۆ سه‌ركوتی هه‌رچی زیاتر‌و ترساندنی خه‌ڵك تاقی كراونه‌ته‌وه‌و ده‌ریش كه‌وتووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن كاردانه‌وه‌ی خراپ له‌سه‌ر وره‌ی خه‌ڵك دابنێن.
كه باس له ئیعدامی چالاكانی ئازادیخواز له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌كرێ جێی خۆیه‌تی ئاورێكیش له كوردستان بدرێته‌وه كه پاوانخوزان له‌وێ به بێ سڵ كردنه‌وه حوكمی ئیعدام به‌سه‌ر تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی كورد دا ده‌سپێنن‌و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. ئێستا نیزیكه‌ی20 كه‌س له تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی كورد له ژێر حوكمی ئێعدام دان‌و ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو دا دوو كه‌س له تێكۆشه‌رانی كورد له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ئیعدام كراون.بۆیه لێره دا جێی خۆیه‌تی كه‌باسی ئه‌م پیلانه نوییه‌ی پاوانخوازان ده‌كرێ ئاورێكیش له سیاسه‌تی شه‌لم كوێرم كه‌س نابوێرمی كۆماری ئیسلامی له كوردستان بده‌ینه‌وه‌و بارودۆخی زۆر ناله‌باری به‌ندییه سیاسییه‌كان‌و به‌تایبه‌تی به‌ندییه مه‌حكوم به ئیعدامه‌كان بده‌ینه‌وه كه نه‌ك رێگایه‌ك بۆ سووك كردنی حوكمه‌كانیان نیه به‌ڵكوو به‌رده‌وام له ژێر سێبه‌ری مه‌رگ دا هه‌ناسه ده‌كێشن.
حیزبی دیموكراتی كوردستان كه له‌مێژه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پیلان‌و سیاسه‌ته سه‌ركوتكه‌رانه‌و دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وروویه وێرای مه‌حكوم كردنی ئیعدامی ئاره‌ش ره‌حمانی پوور‌ومحه‌ممه‌د ره‌زا عه‌لی زه‌مانی، پێی وایه كۆنه‌په‌رستانی ده‌سه‌لاتدار له‌گه‌ڵ ئه‌وه دا رۆژ به رۆژ له پیلانه‌كانیان دا شكست دێنن، زیاتر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر رشتنی خوێنی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران. بۆیه پێی وایه ده‌بێ هه‌وڵی زیاتر بۆ ریسواتر كرانی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی بدرێ‌و ئه‌م هه‌وڵه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌بێ هه‌مه لایه‌نه بێ نابێ زۆرتر له‌سه‌ر ناوه‌ندی ئێران چڕ بكرێته‌وه.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌ش دا هه‌ڵوێستی به‌جێی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ وه‌ك پشتیوانییه‌كی به‌جێ له خه‌باتی ره‌وا‌و ماف خوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران چاو لێده‌كه‌ین‌و به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی موسه‌وی‌و كه‌روبی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌حكوم كردنی ئیعدامی ئه‌م دوو لاوه به تایبه‌تی داواكردن له خه‌ڵك بۆ به‌شداری له خۆپێشاندانی 22ی رێبدان دا به هه‌ڵوێستێكی بوێرانه له قه‌ڵم ده‌دا‌و درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان به ته‌نیا رێگای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی پاوانخوازان ده‌زانێ.
حیزبی دیموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
11ی رێبه‌ندانی 1388
31ی ژانویه 2010

