ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 19ی ژانویه‌ی 2010 هه‌واڵێک له سایته‌کانی "بۆ ڕۆژهه‌ڵات"و "به‌یان"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه که له‌ودا له زمان سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ر به کوردکاناڵه‌وه راگه‌یه‌ندراوه كه، ئه‌و کێشه تێکنیکییانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی کوردکاناڵ دا دروست بوون پێوه‌نديیان به دیدارى هه‌یئه‌تێکی ده‌فته‌ری سیاسيی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له ده‌فته‌ری سیاسیی حدکاوه هه‌یه.
له‌م پێوه‌ندییه دا ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێ:
1) کوردکاناڵ بۆ گه‌یاندنی ڕه‌خنه‌و تێبینییه‌کانی له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی پێوه‌ندیدار به بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی له‌سه‌ر ئاسۆسات، له ڕێگای پێوه‌ندییه‌کانی خۆیه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ.
2) هه‌ر چه‌شنه لێدوانێک چ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و چ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه ئه‌گه‌ر به ئیمزای ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حدک یان به‌ڕێوه‌به‌ريی کوردکاناڵه‌وه بڵاو نه‌کرابێته‌وه جێگای باوه‌ڕ نیه.
3) نێوه‌ڕۆکی ئه‌م هه‌واڵه‌ی له سایته‌کانی "بۆ رۆژهه‌ڵات"و "به‌یان"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ناڕاست و بێ نێوه‌رۆکه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
19ی ژانویه‌ی 2010


