ناوه‌ندی هه‌واڵ: ڕۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی زمانحاڵی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی له بابه‌تێک دا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران ده‌نووسێت: تاقمێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا به‌رده‌وام کاریان ئه‌وه‌یه که ته‌پڵی شه‌ڕ ئمه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌و تاقمه ئه‌وه‌یه که گشت لایه‌نه‌کان به‌رده‌نه گیانی یه‌کتری و جگه له‌وه‌ش که‌ش و هه‌وایه‌ک له وڵات دا بێننه گۆڕی که هه‌موو هێرشه‌کان ڕووه‌و بنچینه‌کانی نیزامی ئیسلامی بێت و خۆیان له ئاگری ئه‌و شه‌ره ناشه‌ریفانه‌یه دوور بن و له ئاوی لێڵ دا ماسی مه‌به‌سته‌کانیان ڕاو بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ ئیتر ئاگری ناکۆکییه‌کان گه‌یشتووه‌ته گشت ماڵێکی ئه‌م وڵاته و کار گه‌یشتووته جێگایه‌ک که باوک له‌گه‌ڵ کوڕ، دایک له‌گه‌ڵ کچ و برا له‌گه‌ڵ خوشک دا بوونه‌ته دوژمنی یه‌کتری و ته‌نانه‌ت کێشه و دووبه‌رکی درزی خستووه‌ته دیواری به‌ره‌ی ئوسووڵگه‌را و بن ئاژۆه و ده‌ستپێشخه‌ری و ناوبژیوانی لایانگرانی نیزامیش به دوژمنایه‌تی و مه‌ته‌رسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌زانن، هه‌ر بۆیه زۆر به زوویی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێکی ئاشتیخوازانه دا که قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی نیزام و وڵاتی تێدا بیت دژ کرده‌وه له خۆیان نئشان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه واتای مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه!!!!
له‌م ڕۆژانه دا بێ حورمه‌تی و هێرش بۆ شته پیرۆزه‌کان زۆر زیادی کردووه و نابێ شکمان له‌وه دا هه‌بێت که ئه‌و بارودۆخه نه به قازانجی وڵات ونه به قازانجی گه‌له. که‌س نابی له‌و دروشمانه‌ی که دژ به شته پێرۆزه‌کان و نیزام و هتد ... ده‌درێن دڵخۆش بێت، چونکه ئه‌وه به‌زاندنی سنووره ئیخلاقییه‌کانه له کۆمه‌ڵگایه‌ک دا. ئه‌م که‌شی بێ باوه‌ڕی و بی حورمه‌تی کردنه به ڕۆژێک و له پڕ درووست نه‌بووه و ئاکامی کرده‌وه‌ی نا ماقووڵ و ناسه‌وابه که ساڵانیکه گوێیان له ئاست داواکارییه‌کانی گه‌ڵ دا ئاخنیوه و چاویان له ئاست ڕاستییه‌کاندا نووقاندووه.
ئه‌م لافاوه ڕوخینه‌ره که هه‌ستاوه ئه‌گه‌ر بێت‌و پێشی پێ نه گیرێت ئه‌وا هه‌موو شتێیه‌ک له‌گه‌ڵ خۆی دا ده‌بات و نیشتنه‌وه‌ی کارێکی دژواره.


