ناسرقادرپوور
ئه‌و باسانه‌ی پۆست مۆدێرنیسته‌کان تایبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی باری بیر‌و کولتووری شارستانی ڕۆژئاوا ده‌خریته به‌ر باس که په‌یوه‌ندی زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ش له نێو نۆسه ران وبیر مه ندانی پۆست مۆدیرنیستدا یاسای تری بۆ پرسیار خستنه ڕو هێناوه ته کا یه وه و شێوه تری بۆ و لام دانه وه داڕشتووه و،به لام له ده ره وه ی ناوه ندی بیری پۆست مۆدیرنیزم وله نێو نه یارانی دا،شێوه کانی بیرکردنه وه ی پۆست مۆدێرنیزم له ئاستی تردا باس له دۆزی زانستی،ئابووری،سیاسی و که لتووری ئه مڕۆماندا ده کرێ.
ئه وی که له م چه ند ڕسته یه داگرینگی پێده دین ئه وه یه که ناوه ڕۆکی نا جۆری و نا کۆکی ئه و پرسیارانه ده رده خه ین که سه بارت به دیارده ی بیری مۆدێرنیزم له ئارادان،به هۆی ئه وپر سیارانه شه وه تێ ده گه ین که جاری مۆدێرنیزم با به تی باسه و ئه م جاره مۆدێرنیزمیش له بزاڤی هه مه جۆ رو بێ هاوتا پێک هاتووه وپێوه ندیێ زۆریشی به شه پۆله ڕوناکبیریی وتێوریه جۆراو جۆره کانی سه رده مه وه هه یه.
ئه م پرسیارانه گه لێ ڕه هه ندی ڕۆشنفکریی و مێتۆدی خۆی هه یه و گه لێ بیری جیاواز و زۆر فکری جۆراو جۆر که به شدارییان له خولقانی کردووه وئاستی بیر کردنه وه ی نه یاران ودۆستانی بیری پۆست مۆدێرنیزمیش نیشان ده دا که به چ شیووه ێک ته ماشای بیره جۆراو جۆره کانی شارستانی ڕۆژئاواده که ن.
ئایاپۆست مۆدیرنیزم به شێکه له پۆست مۆدێرنیته،پۆست مۆدێرنیزم ئه وه نیه که تۆ بیری لێده که یته وه،پۆست مۆدێرنیزم وه ک دێباتێ سه رده میانه ده بێ له ده ره وه ی دێباتی سه رده میانه تیۆرریزه بکرێ،گه ڕان به دووای بنچێنه ی که لتووری شه پۆلی بیری پۆست مۆدێرنیزم‌دا به ره و کوێمان ده بات.
ئه گه ر پۆست مۆدێرنیزم وتاری سه ر ده مییانه یه و دیارده کۆمه لایه تییه نوێکانی کومه لگه ی سه رمایه داری ئه مڕۆیی وهه نووکه ییه کان ئه وه پۆست مۆدێرنیزم هه لوێست گرتن نییه له سه ردیارده کۆنکرێته کانی جیهانی نوێ،بۆ نموونه،منالپارێزی،ژینگه،ئاشتی،ئافره ت! یان ئایدۆ لۆژی نیولیبرالی ونیوه کۆنسیرواتیفه کانی کومه لگه ی مولتی کولتووری سه رده میانه ڕه فتار له گه ڵ ئه و دیارده کۆنکرێتانه دا ده که ن.
زۆرجار ناسێونالیزم له ولاتانی جیهانی سێ هه مدایان له کۆمه لگه لۆکالییه کان دا به کار نابرێ بۆچه وسانه وه ی که میینه کان،به لام ئایا ناسۆنالیزم له م ولاتانه یان له م کۆمه لگایاناداخۆی وه ك وتارێ نوێ ده رده خا،کۆمه لگه ی ئه مڕۆکه شوێنی به به ها چۆلکردووه چ ئه رزشێکی بۆ ئاین داناوه.
جۆره کانی بیر کردنه وه.
له نێو ڕوناکبیران ونووسه راندا ناته بایه کی زۆر سه باره ت به سه رهه لدانی دیارده ی پۆست مۆدێرنیزم له ئاراداهه یه و هه ر بۆیه هه ولده ده ین شێوازێ بگریینه به ر که تێدابه شێ زۆر له ونا کۆکیانه به رچاوخین.
ئه مه ش به وه چاره سه رده که ین که سه ره تا پێدا چونه وه یه ك تا یبه ت به پێشگیری پۆست مۆدێرنیزم وه ك شه پۆ لێکی بیرکردنه وه که له ئارادان.
پێشگری پۆست مانایه کی زه مه نی هه یه وپێشتر له سالی 1939 کۆژیف له خوێندنه وه کانی بۆ هێگل واتای پۆستی وه ك پێشگری بۆ مێژوو واته پۆست مێژوو به کاربردوه ودواتر سالی 1973 کۆمه لناسی ئه م ریکایی دانیال بێل بۆ گوزاره کردن له کۆ مه لگه ی پاش پیشه سازی به کاریبردووه.
له هه ندێ سه راچاوه ی تریشدا ئاماژه به وه ده کرێ که واتای پاش پیشه سازی له سالی 1968 ه وه به کار بردنی له دێباته سۆسێولۆژیه کاندا ئاماده بووه و دواتر گرینگی له به هێزکردنی ئه باسانه شدا دیووه که له لایه ن پۆست مۆدێرنه کانه وه خراونه ته به رباس.
ئه گه ربه جۆریکی تر بچینه نێو باسه که وه ئه وا ئاماژه به وه ده که ین که پۆست مۆدێرنیزم، که هه بوونی ڕوناکبیری و ئاکادیمی خۆی هه یه. یه کێکه له به رچاوترین بیره کانی سه رده م،ئه م بیره زۆر جار وه ك دیارده یه کی مۆد یان مۆدێرن چاوێ لی ده کریت،ئه م بیره ئه گه رمۆدیش بێ به لام جۆره پێویستێه که له پشت دروست بوونییه وه خۆی دیتوه ته وه.
مۆدێرنیزم
مۆدێرنیزاسیۆن پرۆسه‌یه‌كى كۆنكرێت‌و گشت ره‌هه‌ندییه كه به‌شۆڕ‌شى پیشه‌سازیى ژێرخانى (ئابوریى كۆمه‌ڵایه‌تى) ئه‌وروپا هه‌ڵده‌ته‌كێنێ‌و هه‌ڵگیرساندنى بزاڤى رۆشنگه‌رى سه‌رخانى (كولتوورى سیاسى) تایبه‌ت به‌خۆى ده‌خولقێنێ.
به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانى پرۆسه‌ى مۆدێرنیته، هه‌موو ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و وێنه‌و پێكهاته‌ى نه‌ریتى‌و ئیمپراتۆرییان هه‌ڵگرتبوو. پێكهاته‌كان بریتى بوون له: خێڵ، عه‌شیره، ده‌سه‌ڵاتى میرى‌و ده‌وڵه‌تى ئه‌مپراتۆرى كه له‌هه‌موویاندا موناسباتى ده‌ره‌به‌گایه‌تى‌و شوانكاره‌یى زڵ بوو.. تایبه‌تمه‌ندى سه‌ره‌كى پێكهاته نه‌ریتییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتى تاكده‌نگى‌و زاڵبوونى گوتار‌و كولتورى ئایینى‌و ئاسمانى بوو. به‌وته‌یه‌كى تر له‌م پێكهاتانه‌دا، ئایین ناوه‌ندو ته‌وه‌ره بوو، مرۆڤ و كۆمه‌ڵ له‌په‌راوێزدا بوون‌و له‌خزمه‌ت هێزێكى خــه‌یــاڵى‌و ئاسمانی‌دا بوون.
ده‌سه‌ڵاتى چه‌پێنراوو داخراوى پێكهاته ئایینیه‌كان، رێز‌و حورمه‌تى مرۆڤه‌كانى پێشێل ده‌كردو هه‌موو تێكۆشان‌و تواناییه‌كانى مرۆڤى له‌ئاست خوداى ده‌سكردى مرۆڤدا، له‌خۆ نامۆده‌كرد.
له‌سه‌ره‌تاكانى پرۆسه‌ى مۆدێرنیته‌دا، ده‌سه‌ڵاتى پاوانخوازو سه‌ره‌ڕ‌ۆیى ئایینى ناچار به ریفۆرم ده‌كرێ، پروتستانیزم ره‌وتێكى ئایینى تازه‌یه كه له‌ئاست لقه‌كانى تر‌ى ئایینى مه‌سیحدا، نه‌رم‌ونیانترو ئینسانى تره.
موناسباتى تازه‌ى بورژوازى‌و دۆخى بازاڕ‌و دانوستانى كاڵاكان‌و په‌یوندى نێوان هێزه‌كانى به‌رهه‌مهێنان‌و ململانێى نێوان چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زنجیره فاكتێكن كه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو فه‌رهه‌نگ‌و سیاسه‌ت سێكولاریزه ده‌كه‌ن‌و له‌ئه‌نجامدا ئایین له‌ده‌وڵه‌ت جیاده‌كه‌نه‌وه. به‌جیابوونه‌وه‌ى دین له‌ده‌وڵه‌ت‌و دامه‌زرانى ده‌وڵه‌تى لاییك، به‌شێنه‌یى‌و به‌ئارامى مافه‌كانى تاك‌و كۆمه‌ڵ، ده‌سته‌به‌رده‌كرێن‌و فه‌رهه‌نگى دوگم‌و پاوانخوازى نه‌ریتى‌و ده‌سه‌ڵاتى میله‌تى باڵاده‌ست تووشى كێشه ده‌بى‌و به‌ستێن بۆ فه‌رهه‌نگ‌و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه ده‌ڕ‌ه‌خسێ‌و له‌ئه‌نجامى پرۆسه‌ى خه‌بات‌و ململانێى قووڵى مێژوویى كۆمه‌ڵایه‌تیدا كۆمه‌ڵێكى دیموكراتیكى فره‌ده‌نگ‌و فره‌چه‌شن دروست ده‌بێت.
ئه‌ڵبه‌ت هه‌موو به‌رئه‌نجامه‌كانى مۆدێرنیته پۆزه‌تیڤ‌و ئه‌قڵانى‌و مرۆڤدۆستانه نین، به‌ڵكو له‌درێژه‌ى ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا چه‌ندین دیارده‌ى چه‌وت‌و نگه‌تیڤ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن‌و په‌ره‌ده‌گرن كه زه‌قترینیان ئه‌مانه‌ن:
سه‌قامگیربوونى فه‌رهه‌نگ‌و ده‌سه‌ڵاتى پۆزه‌تیڤیزم، دیارده‌ى ئه‌قڵ ئامێرى، له‌خۆنامۆیى كۆمه‌ڵایه‌تى، شت ئاسایى، جیاوازى چینایه‌تى، سه‌نعه‌ت فه‌رهه‌نگ... كه هه‌ركام له‌م فاكتانه پێویستیان به‌شرۆڤه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌كى قووڵ‌و هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، به‌جۆرێك كه بیرمه‌ندان‌و كۆمه‌ڵناسان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان چه‌ندین مێتۆد‌و شرۆڤه‌و رێگه‌چاره‌ى جیاوازیان ئاڕ‌استه كردووه.
ماركس‌و نیچه‌و بیرمه‌ندانى هاوچه‌رخى ئه‌وان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كى گشتگیرى مێژویى مۆدێرنیته‌یان ئه‌زموونكرد، ئه‌ویش له‌كاتێكا كه ته‌نیا به‌شێكى بچووك له‌جیهان مۆدێرن كرابۆوه. له‌دواى سه‌ده‌یه‌ك كاتێ ره‌وتى گه‌شه‌نده‌ى مۆدێرنیزاسیۆن به‌رایه‌لڕ‌و تۆڕ‌ه‌كانى سه‌رتاسه‌رى جیهانى ته‌نیوه‌ته‌وه‌و هه‌موو تاك‌و كۆمه‌ڵه‌كانى دوورترین‌و په‌رتترین شوێنى دنیاى گرتۆته‌وه، ده‌توانین له‌روانگه‌و مێتۆدى یه‌كه‌م مۆدێرنیسته‌كان زۆر شت فێربین، كه زیاتر په‌یوه‌ندییان به‌چاخ‌و سه‌رده‌مى ئێمه‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر بتوانین خه‌ون‌و ئینتماكانى ئه‌وان وێنابكه‌ین‌و له‌روانگه‌ى ئه‌وانه‌وه سه‌یرى دنیاى خۆمان بكه‌ین، ده‌بینین ژیانمان گه‌لـێ قووڵتر له‌خه‌ونه‌كانمانه، ئه‌وده‌م پێوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى هه‌موو جیهان هه‌ست پێده‌كه‌ین، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه وه‌ك ئێمه له‌ئاست كێشه‌كاندا له‌خه‌بات‌و تێكۆشاندان، ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانانه‌ى كه به‌رۆكى ئێمه‌شى گرتووه. به‌مجۆره روبه‌ڕ‌وى فه‌رهه‌نگێكى مۆدێرنیستى ئێجگار بگۆڕ‌و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بینه‌وه كه له‌ناخى ئه‌م خه‌باته‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ. فه‌رهه‌نگێ كه خاوه‌ن چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌ى هێزى ره‌سه‌ن‌و ژیانبه‌خشه‌و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵى ئاشنابین‌و به هى خۆمانى بزانین به‌ره‌و پێشكه‌وتنمان ده‌بات.
به‌بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌ودۆخه‌ى سه‌ره‌وه‌و دۆخى یه‌كه‌م مۆدێرنیسته‌كان، به‌وئاكامه ده‌گه‌ین كه پاشه‌كشه ده‌توانێ ده‌رفه‌تى پێشڤه‌چوون هه‌موار بكات. لێره‌دا به‌بیرهێنانه‌وه‌ى روانگه‌ى مۆدێرنیسته‌كانى چه‌رخى نۆزده‌هه‌م ده‌توانێ هێزى خولیا‌و دلێریمان پێببه‌خشێ، هه‌تا مۆدێرنیسته‌كانى چه‌رخى بیست‌ویه‌كه‌م بخوڵقێنین. وه‌رگرتنى مۆدێرنیته‌ى پێشوو ئه‌توانێ مۆدێرنیته‌ى ئه‌مڕ‌ۆ بنرخێنى‌و به‌ستێنى فكرى ژنان‌و پیاوانى مۆدێرنى داهاتوو ئاڕ‌استه‌بكات.
ماركس له‌به‌شى یه‌كه‌مى مانیفێستدا دوو جه‌مسه‌ر دیاریده‌كا، كه فه‌رهه‌نگى مۆدێرنیستى سه‌ده‌ى داهاتوو ئاڕ‌استه‌ده‌كاو ده‌یخاته‌گه‌ڕ، له‌جه‌مسه‌رێكدا دنیاى خه‌ون‌و خولیاى به‌رفراوان‌و شۆڕ‌شى به‌رده‌وام‌و گۆڕ‌ِِانى بێپایان‌و داهێنانى هه‌میشه‌یى‌و نوێكردنه‌وه‌ى هه‌موو ره‌هه‌نده‌كان له‌ئارادایه‌و له‌جه‌مسه‌ریى دیكه‌دا دژبه‌رى ئه‌م ره‌وته، یانى نهێلیزم‌و روخاندنى به‌رده‌وام‌و داخلیسكان‌و كۆتایى ژیان‌و ترس‌و سام‌و شه‌وه‌زه‌نگ راوه‌ستاوه. ماركس پیشان ئه‌دات، كه چۆن زه‌ختى هێزه‌كان‌و ئابوورى بورژوازى تانى ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره له‌رایه‌لڕ‌و پۆى ژیانى هه‌موو مرۆڤێكى مۆدێرندا ده‌ته‌نێ.
هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌وتى مێژوودا مۆێرنیسته‌كان چه‌ندین خه‌ون‌و دیمه‌نى گه‌ردوونى ئاخر زه‌مانىیان خولقاند، چه‌ندین دیمه‌ن له‌گه‌شترین شادمانى‌و ره‌شترین ناهۆمێدى. زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانى داهێنه‌ر هاوكات شه‌یداى ئه‌م دوو هه‌سته ناكۆكه بوون‌و له‌پرۆسه‌یه‌كى بێپایاندا له‌م جه‌مسه‌ره‌وه بۆ ئه‌و جه‌مسه‌ره‌كه تاران‌و خلیسكان. هه‌ڵسوڕ‌ِانى سروشتى ئه‌وان، هه‌ست‌و سۆزى ده‌روونێكى به‌رهه‌م ده‌هێنایه‌وه كه بورژوازى مۆدێرنى وه‌گه‌ڕ‌ده‌خست‌و ژیانى پێده‌به‌خشى. ماركس ده‌مانخاته ناخى ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه، به‌جۆرێك كه بۆخۆمان هه‌ست به‌هێزێكى ژیانبه‌خش ده‌كه‌ین كه ژێى گیانمان ده‌له‌رزێنێ‌و له‌هه‌مانحاڵدا تا و له‌رزێكى قورس به‌سه‌ر رۆحماندا زڵ ده‌بێت، كه هه‌موو ساتێ ده‌توانێ له‌نێومان ببات، دواتر ماركس به‌یارمه‌تى هێزو زمان‌و ئه‌ندێشه‌ى خۆىتێده‌كۆشێ هانمان بدات هه‌تا روانگه‌ى ئه‌و قه‌بووڵ بكه‌ین‌و له‌گه‌ڵى كه‌وین هه‌تا پێشكه‌وین‌و به‌دوندى سه‌ركه‌وتن بگه‌ین.
شاگردانى ئه‌فسونگه‌ر، ئه‌ندامانى پرۆلیتاریاى شۆڕ‌شگێڕ، ده‌بوو هێزه‌كانى به‌رهه‌مهێنان كۆنترۆڵ بكه‌ن‌و له‌ده‌ست بورژوازى فاوستى ده‌رى بێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره به‌ئه‌نجام بگات، هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بنه سه‌رچاوه‌و هه‌وێنى جوانى‌و شادمانى‌و ئاوه‌دانى‌و به‌خته‌وه‌رى هه‌مووان مسۆگه‌رده‌كه‌ن‌و مێژووى تراژیكى مۆدێرنیته كۆتایى دێت. مانیفێست به‌هۆى هێزى خولیایى‌و رۆشنكردنه‌وه‌ى چه‌ندین ده‌رفه‌تى سامناك‌و پرشنگدار كه له‌سه‌ر ڕ‌ێى ژیانى مۆدێرندایه، به‌رهه‌مێكى به‌رجه‌سته‌یه، مانیفێست سه‌ره‌ڕ‌اى ناوه‌رۆكه‌كه‌ى، یه‌كه‌م به‌رهه‌مى هونه‌رى مۆدێرنیستییه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت مانیفێست وه‌كو به‌رهه‌مێكى مۆدێرنیستى ستایش بكه‌ین، ده‌بێ له‌بیرمان بێ كه ئه‌م به‌رهه‌مه نه‌ته‌نیا راستییه‌كان‌و خاڵه به‌هێزه‌كان، به‌ڵكو كێشه‌كان‌و زه‌خته ده‌روونیه‌كانیش رۆشن ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان بده‌ینه ده‌ست شه‌پۆله‌كانى دیالكتیكى ماركسه‌وه، وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه چه‌ندین ره‌وتى نه‌ناسراوه نائارامى‌و نادڵنیایى ئێمه به‌ره‌و خۆیان راده‌كێشن، ئێمه له‌نێوان زنجیره كێشه‌یه‌كداو له‌مابه‌ین مه‌به‌سته‌كان‌و قوڵبوونه‌وه‌كانى ماركسدا گرفتار ده‌بین، یانى له‌نێوان ئه‌وه‌ى ده‌یبینێ‌و ئه‌وه‌ى ده‌یخوازێ.
بۆ وێنه سه‌یرى تیوَرى ئه‌زمه‌كانى ماركس بكه‌ن: "ئه‌زمه‌كان به‌رده‌وام سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه‌و تێكڕ‌اى كۆمه‌ڵى بورژوازى جار له‌دواى جار زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر شك‌و گومانه‌وه." له‌ژێر زه‌ختى ئه‌م قه‌یرانه به‌رده‌وامانه‌دا "نه ته‌نیا به‌شى به‌رینى به‌رهه‌مه‌كان، به‌ڵكو هێزه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى داهاتوو به‌كرچ‌وكاڵى كاول ده‌كرێن." وادیاره ماكس پێى وایه ئه‌م ئه‌زمانه به‌شێوه‌ى گه‌شنده بورژوازى ئیفلیج ده‌كه‌ن‌و له‌ئه‌نجامدا ئه‌م ده‌زگایه له‌نێوده‌به‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕ‌اى ئه‌مانه ده‌رك‌و شرۆڤه‌كانى ماركس له‌سه‌ر كۆمه‌ڵى بۆرژوازى پیشانده‌دات كه چۆن ئه‌م ده‌زگایه ئه‌توانێت به‌ئاسانى به‌سه‌ر كاره‌سات‌و ئه‌زمه‌كاندا زڵ بێت: "له‌لایه‌كه‌وه به‌كاولكردنى به‌رین‌و بێئه‌ژمارى هێزه‌كانى به‌رهه‌مهێنان‌و له‌لایه‌كى تره‌وه به‌كردنه‌وه‌ى چه‌ندین بازاڕ‌ى تازه‌و ده‌سته‌مۆكردنى بازاڕ‌ه كۆنه‌كان، بورژوازى به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا زڵ ده‌بێت." ئه‌زمه‌كان ده‌توانن ئه‌و خه‌ڵك‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له‌ئاست پێوه‌ره‌كانى بازاڕ‌دا ناكارامه‌ن نابووت بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانن چه‌ندین فه‌زاى تازه‌و شیاو بۆ سه‌رمایه‌دانان‌و ئاڵوگۆڕ‌ى تازه‌تر فه‌راهه‌م بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانن بورژواكان فێرى داهێنان‌و تازه‌گه‌رى بكه‌ن‌و ده‌سه‌ڵاتیان به‌رینتر بكه‌نه‌وه، هه‌تا سانتراڵیزمێكى قایمترو پته‌وتر له‌پێشوو دابمه‌زرێنن. به‌م پێیه ئه‌زمه‌كان ده‌توانن چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى چاوه‌ڕ‌وان نه‌كراوى به‌هێزكردن‌و ته‌یاركردنى سه‌رمایه بن.. ماركس ده‌ڵێت: "ئه‌م ره‌وتانه رێگه بۆ چه‌ندین قه‌یرانى به‌رینترو كاولكه‌رتر هه‌موار ده‌كه‌ن." به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنى تواناكان‌و كارامه‌یى بورژوازى بۆ قازانج بردن له‌بشێوه‌و كاولكارى، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه قه‌یرانه‌كان هه‌تاهه‌تایى بن‌و خه‌ڵك‌و بنه‌ماڵه‌و دام‌وده‌زگاو گوند‌و شاره‌كان كاول بكه‌ن‌و سه‌ره‌ڕ‌اى ئه‌مه‌ش پێكهاته‌ى ژیان‌و ده‌سه‌ڵاتى كۆمه‌ڵایه‌تى بورژوازى هه‌روا ساغ‌و شه‌قڵنه‌شكاو بمێنێته‌وه.
له‌قۆناغێكى دواتردا، ده‌بێ له‌سه‌ر خه‌ون‌و ئینتیماو شرۆڤه‌كانى ماركس توێژینه‌وه بكه‌ین، سه‌یر ئه‌وه‌یه كه خودى بورژوازى بناغه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵه بونیاد ده‌نێ: "گه‌شه‌ى پیشه‌سازى كه بونیادنه‌رى ناوشیارى ئه‌و بورژوازییه، له‌جیاتى ته‌ریكخستنه‌وه‌ى كرێكاران، به‌هاوكارى‌و هاوپشتى، یه‌كیه‌تى ئه‌وان فه‌راهه‌م ده‌كات." یه‌كه گه‌وره‌كانى به‌رهه‌مهێنان كه به‌شێكى جیانه‌كراوه‌ى پیشه‌سازى مۆدێرنن، به‌شێكى به‌رین له‌كرێكاران كۆده‌كه‌نه‌وه‌و لێكیان ده‌به‌ستنه‌وه هه‌تا پێكه‌وه هاوكارى بكه‌ن.. به‌م پێیه كرێكاران فێرده‌بن كه به‌شێوه‌ى كۆیى‌و هاوبه‌ش به‌رنامه دابڕ‌ێژن‌و تێبكۆشن. به‌رى ماركس كۆت‌وبه‌ندى كۆیى كرێكاران كه شێوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى بۆرژوازى له‌وپه‌ڕ‌ى ناوشیاریدا دروستى كردووه. دام‌وده‌زگاىسیاسى خه‌بات‌و تێكۆشان دروست ده‌كات. رێكخراوه‌و سه‌ندیكاكان كه له‌ئاست چوارچێوه‌ى تایبه‌تى‌و ئه‌تۆمیزه‌ى موناسباتى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆرژوازیدا ئاخێز ده‌كه‌ن، سه‌رئه‌نجام ئه‌م ده‌زگایه سه‌رنگوون ده‌كه‌ن!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئینتماو شرۆڤه گشتییه له‌مه‌ڕ مۆدێرنیته دروست بێت، بۆچى ده‌بێت ئه‌و پێكهاته كوێییه كه پیشه‌سازى بۆرژوازى پێكیدێنێ، له‌ده‌سكردو به‌رهه‌مه‌كانى دیكه‌ى بۆرژوازى سه‌قامگیرتر بێت؟ ئایا نابێ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش وه‌كو هه‌موو دیارده‌كانى تر‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه بڕ‌گه‌یى‌و كاتى بێت؟ بۆ له‌ناوچوون دروستكرابێت؟ ماركس له‌ساڵى 1856 دا كرێكارانى پیشه‌سازى به‌گروپێكى تازه‌ڕ‌سكاو له‌قه‌ڵه‌مدا "كه وه‌كو ده‌زگا تازه‌كان به‌رهه‌مى سه‌رده‌مى مۆدێرنن." ئه‌گه‌ر وابێت هاوپشتى، هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌مێكى تایبه‌تدا پته‌وبێت، له‌ئه‌نجامدا وه‌كو ده‌زگاو ئامێره‌كانى كار، یان وه‌كو به‌رهه‌مه‌كانى كار له‌رزۆك‌و ناسه‌قامگیرده‌بێت.
ره‌نگه ئه‌مڕ‌ۆ كرێكارانى به‌شى به‌رهه‌مهێنان به‌مانگرتن هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن، به‌ڵام سبه‌ى رۆژ به‌نێو كۆمه‌ڵانى جیاواز و دۆخێكى جیاواز‌و به‌شوێنێكى جیاوازدا پرژوبڵاوده‌بن‌و چه‌ندین نیاز‌و داخوازى‌و ئینتماى جیاواز له‌نێویاندا سه‌رهه‌ڵئه‌دا. به‌ڵام وادیاره دیسان پێكهاته‌ى تاكڕ‌ه‌هه‌ندى بۆرژوازى سه‌قامگیر ده‌مێنێ‌و له‌كاتێكدا لایه‌نى ئینسانى ئه‌م پێكهاته‌یه له‌نێو گه‌رداوى چه‌ندین شه‌پۆلى به‌رده‌وامدا نوقم ده‌بێت، ئه‌ى بۆچى ئه‌و كۆت‌و به‌نده قورس‌و ئینسانییه له‌وه‌ها دۆخێكى سست‌و له‌رزۆكدا گه‌شه‌ده‌كاو پته‌وده‌بێت؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كرێكاران بزاڤێكى كۆمۆنیستى سه‌ركه‌وتوو رێكبخه‌ن‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م بزاڤه‌ش له‌شۆڕ‌شدا سه‌ركه‌وێت، ئه‌و كرێكارانه چۆن ده‌توانن له‌نێوان شه‌پۆلى خرۆشانى ژیانى مۆدێرندا كۆمه‌ڵێكى كۆمۆنیستى سه‌قامگیر دروست بكه‌ن؟
چ شتێ به‌ر به‌و هێزانه ده‌گرێت كه سه‌رمایه‌دارى ده‌كه‌نه دووكه‌لڕ‌و ده‌یفه‌وتێنن، چ مه‌رجێك هه‌یه كه هه‌ر ئه‌و هێزانه كۆمه‌ڵى كۆمۆنیستیش نه‌كه‌نه دووكه‌لڕ‌و نه‌یفه‌وتێنن؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو موناسباتى تازه به‌ر له‌سه‌قامگرتن له‌نێوبچن، چۆن ده‌كرێ دۆستى‌و هاوپشتى‌و هاوكارى دوولایه‌نه درێژه‌ى ببێ؟ ره‌نگه حكومه‌تى كۆمۆنیستى بیه‌وێت به‌سازكردنى له‌مپه‌ر پێش به‌لافاو بگرێت، یان پێش به‌تێكۆشان‌و داهێنانى ئابوورى‌و هه‌ڵسووڕ‌اوى سیاسى فه‌رهه‌نگى‌و تاكى بگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ها سیاسه‌تێك سه‌ربكه‌وێت، ئایا ئامانجى ماركسیستى گه‌شه‌و گۆڕ‌ان‌و ئازادى تاك‌و كۆمه‌ڵ خه‌یانه‌تى پێنه‌كراوه؟ ماركس چاوى له‌داهاتوو بڕ‌یبوو، كۆمۆنیزمى له‌چه‌سپاندنى مۆدێرنیته‌دا ده‌بینى. به‌ڵام كۆمۆنیزم كاتێ ده‌توانێ له‌جیهانى مۆدێرندا شانازى به‌خۆیه‌وه بكات كه هێزو توانا مۆدێرنه‌كان سه‌ركوت نه‌كات، ئه‌و هێزانه‌ى كه به‌ڵێنى ئازادییانى دابوو. له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه ئازادبكات، ره‌نگه شه‌پۆلانى خۆرسكى هێزى جه‌ماوه‌ر له‌پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى نوێ سه‌رڕ‌ێژبكاو له‌پێكهاته‌یه‌كى تازه‌تردا بگیرسێته‌وه.
بۆ چه‌سپاندنى ئه‌و ئامانجانه‌ى كه ماركس پێى وابوو له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌سته‌به‌رده‌كرێن، ده‌بێ سه‌رده‌مێكى هه‌ره‌درێژ له‌چاوه‌ڕ‌وانیدا بین، یان ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێك ئه‌و ئامانجانه بچه‌سپێن، ره‌نگه ته‌نیا ماوه‌یه‌كى كورت درێژه‌بكێشن‌و ئه‌وجار له‌چاوتروكانێكدا له‌نێوبچن، یان به‌رله‌وه‌ى سه‌قامگیربن، به‌بادابچن، یانى شه‌پۆلانى به‌رده‌وامى گه‌شه‌و گۆڕ‌ان به‌خێرایى بیانسڕ‌ێته‌وه..
ئه‌گه‌ر كۆمۆنیزم بیه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى سه‌رقامگیر بكات، ده‌بێ هێزه هه‌ڵسووڕ‌او گۆڕ‌انكاریى خوڵقێنه‌كان سه‌ركوت بكات، یانى به‌و خه‌ون‌و هۆمێدانه‌ى كه ئه‌ویان به‌دیارى هێناوه خه‌یانه‌ت بكات. زۆر جێگه‌ى سه‌رسووڕ‌مانه! وه‌ك ده‌بینین دیالكتیكى مۆدێرنیته‌ى ماركس، تووشى هه‌مان چاره‌نووسى كۆمه‌ڵى بورژوازى ده‌بێت، چونكه چه‌ندین خه‌ون‌و نیاز‌و تێكۆشانى تازه‌و جیاواز ده‌خولقێنێ كه پێكهاته‌ى نوێ ده‌كاته دوكه‌لڕ‌و ده‌یفه‌وتێنێ."( )
له‌چاخى مۆدێرندا سه‌ره‌ڕ‌اى موناسباتى نێوان چینه‌كان‌و كێشه‌ى شۆڕ‌ش‌و قه‌یرانه‌كان، دوو چه‌مكى ئه‌خلاق‌و ناسنامه‌ش گرنگى زۆریان پێئه‌درێ.
"جان ستیوارت میل له‌به‌رهه‌مى به‌ناوبانگى (قازانجگه‌رایى)دا ده‌نووسێ:
قازانجگه‌رایى پێى وایه كردارى مرۆڤ تا جێگایه‌ك شیاوه، كه له‌پێناو زیادكردنى خۆشی‌دا بێت، خۆشى ئامانجى ئه‌خلاقى هه‌مووانه، قازانجگه‌رایى سه‌رچاوه‌ى هه‌موو پرسه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌خلاقه‌و ده‌بێ به‌شێوه‌ى به‌رین له‌به‌رچاوبگیردرێ. راجر كریسپ ده‌نوسێ: قازانج، سه‌ره‌ڕ‌اى گرنگى به‌رینى، ماناكه‌ى روون نیه، باشتر وایه له‌جیاتى قازانج چه‌مكى ئاسایش (Welfare) دابنێن.
كه‌وابوو یاساى ئه‌وپه‌ڕ‌ى قازانج، كاتێ به‌وپه‌ڕ‌ى ئاسایش له‌قه‌ڵه‌م بدرێت ئامانجى ستوارت میل ده‌پێكێ.. میل له‌درێژه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یدا ده‌نووسێ: كۆمه‌ڵ هه‌رچى زیاتر گه‌شه‌بكات‌و نیاز‌و پێداویستییه‌كانى مرۆڤ دابین بكات، تاكه‌كان زیاتر هه‌ست به‌هاوپشتى‌و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. به‌وته‌یه‌كى تر به‌رنامه‌ى مۆدێرنیته دابینكردنى ئاسایش‌و شادمانى‌و كامه‌رانى هه‌موانه.
نیچه ره‌خنه‌گرى سه‌رسه‌ختى مۆدێرنیته ئه‌م گوتاره‌ى میلى خسته به‌ر ره‌خنه‌و توانجه‌وه، ئه‌و له‌سه‌ره‌تاى كتێبى (ته‌بارناسى ئه‌خلاق) دا تێكۆشانى "هه‌ندێ له‌ده‌روونناسانى ئینگلیزى" كه ده‌یانه‌وێت، چاكه له‌قازانج‌و ئاسایش ده‌رباوێژن، ره‌تكرده‌وه، ته‌نیا كه‌سێك كه خۆى له‌ئاسایشدا ده‌ژى، وه‌ها بۆچونێكى له‌سه‌ر ئه‌خلاق‌و چاكه هه‌یه.. ئه‌مڕ‌ۆ خاوه‌نشكۆ ئینگلیزییه‌كان له‌بیریان كردووه، كه دوو جۆر ئه‌خلاقمان هه‌یه، ئه‌خلاقى كۆیله‌كان‌و ئه‌خلاقى خودایان. بۆیه چه‌مكى چاكه‌و خراپه، چه‌ندین ماناى ناكۆك هه‌ڵده‌گرن، خودایان ده‌سه‌ڵات‌و ره‌سه‌نایه‌تى‌و سه‌ربه‌خۆیى به‌چاك ده‌زانن، كۆیله‌كان هاودڵى‌و خۆڕ‌اگرى به‌باش ده‌زانن، یانى هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى كه له‌ئایینى مه‌سیحدا ستایش كراون. كۆیله‌كان ده‌زگاى بایه‌خى خۆیان ده‌سازن‌و مه‌سیحییه‌كان قازانج خوازن‌و بیرمه‌ندانى ئینگلیزیش به‌وردى رێكى ده‌خه‌ن‌و وه‌كو ده‌زگایه‌كى گشتگیر به‌سه‌ر دنیادا ده‌یسه‌پێنن. به‌ڵام ئه‌مڕ‌ۆ له‌ده‌روونى هه‌موو مرۆڤێكى مۆدێرندا، شه‌ڕ‌و ناكۆكى دوو چه‌مكى چاكه‌و خراپه، هه‌روا به‌رده‌وامه‌و له‌سروشتى به‌رزى ئینسانی‌دا ئه‌م كێشه‌یه درێژه‌ى هه‌یه‌و ئیتر جێگایه‌ك بۆ ده‌زگاى ئه‌خلاقى ره‌هاو جیهانداگر نه‌ماوه. نیچه له‌دوایین به‌شى كتێبى (سوپێرمان)دا ده‌نووسێ: "ئایا –جه‌ماوه‌ر- منى ده‌رك كردووه؟ ئه‌و شته‌ى كه من ده‌ناسێنێ‌و له‌خه‌ڵكانى تر جیام ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه من ده‌مامكم له‌روخسارى ئه‌خلاقى مه‌سیحى لابردووه." ئه‌و بێده‌نگى‌و بێهه‌ڵوێستى له‌ئاست ئه‌خلاقى مه‌سیحیدا به‌خه‌یانه‌ت ده‌زانێ‌و پێى وایه ئه‌م ده‌زگایه پڕ‌ه له‌ترس، درۆ، دووڕ‌وویى، هه‌ڵه، په‌ستى‌و زه‌بوونى. ئینتماى نیچه چیه؟ هه‌قیقه‌تێكى "سامناك". نرخاندنى سه‌رله‌نوێى هه‌موو به‌هاكان. بیرمه‌ند ده‌بێ به‌هادانانى یه‌كلایه‌نه، نزم‌و بێهووده لابه‌رێ‌و ده‌ورى بنه‌ڕ‌ه‌تى بگێڕ‌ێ، ئه‌و ده‌بێ به‌هایه‌كى به‌رزتر له‌به‌هاكانى ئه‌مڕ‌ۆ بخولقێنێ، ده‌بێ سوپه‌رمان بخولقێنێ.( )
"سوپه‌رمان كه‌سێكه كه له‌ترس‌و سام‌و په‌ستى‌و زه‌بوونى‌و پڕ‌وپوچى به‌دووره‌و خۆى به‌خوداى سروشت ده‌زانێ، هه‌موو ئه‌و ژان‌و ئازار‌و چه‌رمه‌سه‌رییه‌ى كه جه‌ماوه‌رى بێشه‌رم‌و ترسنۆك به‌درێژایى ته‌مه‌ن ده‌یچێژن كه‌متره له‌چركه ژانێكى سوپه‌رمان."( )
كێشه‌یه‌كى تر كه له‌چاخى مۆدێرندا سه‌رهه‌ڵئه‌دا چه‌مكى ناسنامه‌یه، "له‌كۆمه‌ڵى نه‌ریتیداو له‌چاخى پێشمۆدێرندا، كێشه‌یه‌ك به‌ناوى ناسنامه له‌ئارادانه‌بوو. سروشتى مرۆڤ، وه‌كو به‌رهه‌مى خوداوه‌ند فاكتێكى قه‌تیس‌و نه‌گۆڕ‌و سه‌قامگیر بوو.. مرۆڤ له‌چاوى خوداوه ده‌بینراو ناسنامه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مى ده‌زگایه‌كى زه‌به‌ڵاحى متافیزیكى بوو، كه به‌پێى بیروڕ‌اى ئایینى‌و ئه‌ساتیرى دیاری كرابوو، مرۆڤ له‌ده‌زگایه‌كى هێماییدا جێى گرتبوو كه ئامانج‌و ده‌رفه‌ته‌كانى ژیانى ئاڕ‌استه‌ده‌كرد.
تاك وه‌ك ئه‌ندامێكى خێڵ‌و عه‌شیره بوو كه له‌دۆخێكى فه‌رهه‌نگى – كۆمه‌ڵایه‌تى رۆشن‌و به‌رجه‌سته‌دا، ده‌هاته‌دنیاو به‌ده‌گمه‌ن ده‌یتوانى چاره‌نووسى حه‌تمى خۆى بگۆڕ‌ێ. له‌كۆمه‌ڵى پێش مۆدێرندا ناسنامه كێشه نه‌بوو، تاكه‌كان به‌شێوه‌ى رادیكڵ ناسنامه‌ى خۆیان نه‌ده‌گۆڕ‌ى‌و قه‌یرانى ناسنامه بێ‌مانا بوو: "مرۆڤ یان راوچى بوو، یان ئه‌ندامى هۆزێك بوو، هه‌ر ئه‌مه‌و به‌س." به‌ڵام له‌چاخى مۆدێرندا وانیه، ئانتوونى گیدێنز له‌كتێبى (به‌رئه‌نجامه‌كانى مۆدێرنیته)دا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌كۆمه‌ڵى نه‌ریتیدا ناسنامه‌ى مرۆڤ به‌ساده‌ترین شێوه دیاری كرابوو.. به‌ڵام مۆدێرنیته گه‌لـێ ئاڵوگۆڕ‌ى قووڵ‌و به‌رینى پێكهێنا. مرۆڤى مۆدێرن له‌وكاته‌وه‌ى بڕ‌واى به‌ئه‌قلڕ‌و ئه‌ندێشه‌ى خۆى كرد، ئیتر نه‌یده‌توانى ناسنامه‌ى پێشووى قه‌بووڵ بكات، ئه‌م دیارده هه‌موو مرۆڤه مۆدێره‌كانى ده‌گرته‌وه، كه‌سێ كه له‌كۆمه‌ڵى مۆدێرندا بژى، ئیتر ناتوانێ هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى نه‌ریتى ژیان بێ، به‌ڵكو ده‌بێ ناسنامه‌یه‌كى تازه‌و مێژوویى بخولقێنێ.. لێره‌دا هه‌ر هه‌مان پرسى سه‌ره‌كى نیچه سه‌رهه‌ڵئه‌دا: ئه‌م خوڵقاندنه بۆچیه؟ مۆدێرنیته هه‌ڵچوونێكى بێپایانه له‌پچڕ‌ان‌و كه‌رت كه‌رت بوون، فۆرمێكى بێسه‌نته‌ره كه به‌شێوه‌ى ناڕ‌ێك‌و مه‌زه‌نده هه‌ڵنه‌گر شوێنى خۆى ده‌گۆڕ‌ێ، فۆرمێك كه بناغه‌ى نیه، په‌یكه‌ربه‌ندى نیه، به‌پێى یاسایه‌ك یان هۆكارێك دروست نابێت، كه‌وابوو پێناسه‌ى قه‌تیسى ناسنامه‌كان له وه‌ها دۆخێك‌دا ده‌ته‌قێته‌وه. ناسنامه‌ى تاك‌و ناسنامه‌ى كۆمه‌ڵ وه‌ك پێكهاته‌یه‌كى مانایى تۆكمه‌و خۆش قه‌واره، گه‌شه‌ناكات، كۆمه‌ڵو تاك بێ فۆرم‌و بێ سه‌نته‌رن‌و له‌ئاست هه‌موو ئاڵوگۆڕ‌ه ساتییه‌كاندا له‌رزۆكن، ئه‌م فاكته بگۆڕ‌انه كه فۆرم‌و گه‌وهه‌ریان نیه، به‌رهه‌مى چه‌ندین جیاوازى‌و چه‌ندین دابه‌شبوونى فره‌چه‌شنن كه له‌سه‌ر چه‌ندین دۆخى روو له‌گۆڕ‌ان‌و پێشبینى نه‌كراو راوه‌ستاون.
له‌ده‌روونى هه‌ركه‌سێكدا چه‌ندین ناسنامه‌ى جیاواز په‌رداخ ده‌كرێ‌و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌كه‌ونه كێشه‌وه، هه‌ركام ئه‌ویدى تووشى كێشه ده‌كاو سه‌نته‌رى لـێده‌ستێنێته‌وه، ناكۆكییه‌كان نه ته‌نیا له‌ده‌ره‌وه‌ڕ‌او له‌ناخى كۆمه‌ڵه‌وه، به‌ڵكو له‌ده‌روونى هه‌ركه‌سێكدا زه‌ق ده‌بنه‌وه‌و به‌گژ یه‌كتردا ده‌چنه‌وه. به‌مهۆیه ناسنامه‌یه‌كى تاك‌و تایبه‌ت ناتوانێ وه‌ڵامى هه‌موو خواست‌و ئینتماو كردارى ده‌روونى كه‌سه‌كان بداته‌وه. ناتوانین كه‌سێك به‌هۆى ده‌ربه‌ستییه‌ك "بۆ وێنه ده‌ربه‌ستى‌و پێگه‌ى چینایه‌تى"یه‌وه بناسین یان به‌پێى وه‌ها فه‌رزێك خواست‌و ئینتماو كرداره‌كانى كه‌سێك پێشبینى بكه‌ین. هیچ ناسنامه‌یه‌كى په‌رداخ كرا‌و ناتوانێ بۆ هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت. به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى تاكه‌كان‌و خه‌باتى ئه‌وان له‌م پێناوه‌دا، بۆچوونى زه‌ینى ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه، به‌ئاسانى له‌هه‌رێمى وشیارى‌و پراتیكى چینایه‌تیدا ناگونجێ. له‌راستیدا وشیارىئه‌وان له‌سه‌ر بارودۆخ‌و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ته‌نیا به‌چه‌مكى چینایه‌تى پێناسه‌ناكرێت. ئه‌مڕ‌ۆ چه‌مكى ناسنامه له‌پرسى سیاسى‌و چینایه‌تى جیابۆته‌وه‌و ره‌نگه بكرێت له‌هه‌ندێ دۆخى خێرا‌و له‌ناكاودا گۆڕ‌انى به‌سه‌ردابێت، پێناسه‌ى ناسنامه به‌فاكتێكى دیار‌و قه‌تیسه‌وه نه‌به‌ستراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر چه‌ندین فاكتى سرك‌و بزێو راوه‌ستاوه. ناسنامه له‌چاخى مۆدێرندا وه‌ك دیارده‌یه‌كى ناسه‌قامگیر، فره‌لایه‌ن‌و ناڕ‌ۆشن‌و شه‌خسى‌و تایبه‌ت ئاڕ‌استه‌ده‌كرێ. ئه‌ڵبه‌ت ناسنامه له‌سه‌رده‌مى مۆدێرندا به‌رله‌وه‌ى دیارده‌یه‌كى تاكى‌و شه‌خسى بێت، كۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش جیاوازییه‌كى گرنگى له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ى چاخى نه‌ریتدا هه‌یه. ناسنامه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ دۆخى تازه‌و گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانى موناسباتى تازه راوه‌ستاوه، كه ئه‌وانیش هێنده سه‌قامگیر نین..
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى مۆدێرنیته‌دا، روانگه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ ناسنامه‌ى مرۆڤ په‌ره‌ده‌گرێت كه له‌ودا مرۆڤ وه‌ك سووژه‌یه‌كى تۆكمه‌و یه‌كگرتوو چه‌قبه‌ستوو ئاڕ‌استه‌كراوه، ئه‌م سووژه‌یه كه له‌كۆتایى چه‌رخى نۆزده‌هه‌مدا به‌رۆشنى ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌نده‌ش تۆكمه‌و یه‌گرتوو نه‌بوو، ئه‌وه‌ى به‌ناوى (قه‌یرانى ناسنامه)وه ناوبانگى ده‌ركرد، هه‌تائێستاش له‌زانستى كۆمه‌ڵایه‌تیداو به‌تایبه‌ت له‌ده‌روونناسیدا له‌ته‌وه‌رى باسه‌كاندایه، به‌شێك له‌ره‌وتى به‌رینى ئاڵوگۆڕ‌ه‌كانه كه پێكهاته‌ى چه‌قبه‌ستووى كۆمه‌ڵى مۆدێرن ده‌گۆڕ‌ى‌و له‌به‌ریه‌ك ده‌یترازێنێ (كێشه‌ى ناسنامه‌ى میله‌تانى بنده‌ست) ئاڵوگۆڕ‌ى پێكهاته‌یى كۆمه‌ڵى مۆدێرن له‌كۆتایى چه‌رخى بیسته‌مدا هه‌موو روانگه فه‌رهه‌نگى، چینایه‌تى، فره‌چه‌شنى، ره‌گه‌زى، قه‌ومى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پچڕ پچڕ ده‌كاو ده‌سه‌ڵاتى كولتوورى ئه‌و چه‌مكانه لاواز ده‌كات.. ئێستا دۆخه‌كه گۆڕ‌اوه، ئیتر ئێمه وه‌كو پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه سه‌یرى خۆمان ناكه‌ین، ئیتر بۆچوونێكى قه‌تیس‌و نه‌گۆڕ‌مان له‌سه‌ر كه‌سێتى خۆمان نیه، وێنا‌و ئینتما كۆنه‌كانمان به‌جێدێڵین، ناسنامه ته‌نیا كاتێك بۆ ناسین‌و قووڵبوونه‌وه به‌كارده‌برێت كه له‌دۆخێكى به‌ئه‌زمه‌دا گیرى كردبێت. ناسنامه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێ له‌نێوان ده‌روون‌و بێروونداو له‌نێوان دنیاى تاكى‌و دنیاى كۆمه‌ڵایه‌تیدا پێوه‌ندى دروست بكات.. پرۆسه‌ى په‌رداخكردنى ناسنامه، به‌رده‌وام ئاڵۆزتر‌و فره‌چه‌شنترو پڕ‌كێشه‌تر ده‌بێته‌وه."( )
"له‌درێژه‌ى پرۆسه‌ى مۆدێرنیزاسیۆندا دیارده‌ى جیهانگیرى به‌رایه‌لڕ‌و پۆى ئه‌لكترۆنیكى سه‌رتاسه‌رى گۆى زه‌وى ته‌نیوه‌ته‌وه، باهۆزى جیهانگیرى چه‌ندین دژكرده‌وه‌ى به‌رگرى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا به‌دیهێناوه كه زیاتر له‌هه‌رێمى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى‌و وڵاتخوازیدا رێكده‌خرێن..
له‌نێو كۆمه‌ڵى ئه‌وروپیدا دیارده‌ى فره‌كولتوورى‌و فره‌قه‌ومى هه‌روا په‌ره‌ده‌گرێ‌و له‌دیارده‌ى ره‌گه‌زپه‌رستى‌و بێگانه‌نه‌ویستیدا خۆده‌رده‌خات، جه‌ماوه‌رى ئه‌وروپى له‌ئاست ده‌وڵه‌تى بان نه‌ته‌وه‌یى‌و فره‌فه‌رهه‌نگیدا له‌سه‌ر ناسنامه‌ى تایبه‌تى خۆیان پێداگرى ده‌كه‌ن.. گه‌ڕ‌ان به‌دواى ناسنامه‌دا وه‌ك مه‌رهه‌مێك له‌ئاست جیهانیبوونى ئابوورى‌و بێبه‌شى سیاسیداو له‌پله‌یه‌كى نزمتردا له‌به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌دا گه‌شه‌ده‌كاو هه‌ڵسوڕ‌انێكى تازه‌ى به شار‌و هه‌رێمه‌كانى ئه‌وروپا به‌خشیوه."( )
ئه‌گه‌رچى زۆرێك له‌بیرمه‌ندان له‌سه‌ر سوژه‌ى چینایه‌تى‌و نه‌ته‌وایه‌تى‌و ناسنامه‌خواز زۆر پێداگرى ده‌كه‌ن، هێربێرت ماركوزه له‌كتێبى (مرۆڤى تاكڕ‌ه‌هه‌ندى)دا روانگه‌كانى ماركس‌و فرۆید تووشى كێشه ده‌كات، به‌پێى ئه‌م روانگه‌یه نه هه‌ر چینه‌كان‌و خه‌باتى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڵكو ململانێ‌و ناكۆكى فكریش به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى (به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى پاوانخواز)ه‌وه له‌نێوچووه. جه‌ماوه‌ر نه هه‌ستیان هه‌یه، نه نه‌ست، (نه Id یان هه‌یه نه Ego)، رۆح‌و گیانیان له‌هه‌ڵسووڕ‌ان‌و تێكۆشانى ده‌روونى بێوه‌ر بووه‌و ئیدى روانگه‌كان، نیازه‌كان‌و ته‌نانه‌ت خه‌ونه‌كانیشیان (هى خۆیان نیه) ژیانى ده‌روونى جه‌ماوه‌ر كه (به‌شێوه‌ى به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى گشتگیر‌و پاوانخواز) ئیداره‌ئه‌كرێ، رێك بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و خه‌ون‌و ئینتمایه رێكده‌خرێ كه ده‌زگاى كۆمه‌ڵایه‌تى بانگه‌شه‌ى ده‌كات، نه خه‌ون‌و خولیایه‌كى دیكه. "خه‌ڵك خۆیان له‌كاڵاكانى خۆیاندا ده‌ناسنه‌وه، ئه‌وان رۆح‌و گیانیان له‌ئۆتۆمبێله‌كانیاندا، له‌نێو ئاوازى ریكۆرده‌كاندا، له‌خانووه شیك‌و مۆدێرنه‌كانداو له‌ئامێرو كه‌ره‌سه‌كانى مه‌تبه‌خدا ئه‌دۆزنه‌وه."
.. مۆدێرنیته به‌رهه‌م‌و ده‌سكردى ده‌زگاكانى خۆیه، ژنان‌و پیاوانى مۆدێرنیش چه‌ند نمونه‌یه‌كى دوباره خوڵقاوى ئه‌ون.. له وه‌ها دۆخێك‌دا كاتێ كه لاوانى خه‌باتكارو رادیكاڵى ده‌یه‌ى 1960 بۆ گۆڕ‌انى دۆخى سه‌رده‌م تێده‌كۆشان، هه‌تا وه‌ها دۆخێك بۆ جه‌ماوه‌ر بڕ‌ه‌خسێنن كه كۆنترۆڵى ژیانى خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن، كولتوورى تاكڕ‌ه‌هه‌ندى رایگه‌یاند:
هیچ جۆره گۆڕ‌انێك ئیمكانى نیه‌و له‌راستیدا ئه‌و جه‌ماوه‌ره ته‌نانه‌ت زیندوش نین. ئه‌م دۆخه سه‌ره‌تاى دوو رێبازى جیاواز بوو: یه‌كه‌میان ده‌یویست گروپێكى پێشه‌نگ بدۆزێته‌وه كه باهۆزى مۆدێرنیته داینه‌گرتبێ‌و له‌م كۆمه‌ڵه‌دا نه‌توابێته‌وه: (توێژى بنه‌ڕ‌ه‌تى بیانیان‌و په‌راوێزخراوان، چه‌وساوه‌كان‌و بێبه‌شانى ره‌گه‌زه جیاوازه‌كان، بێكاران‌و ئه‌وانه‌ى كه ته‌نانه‌ت شیاوى كارگێڕ‌ى نین). ئه‌م گروپانه چ له‌زیندانه‌كانى ئه‌مریكادا بن‌و چ له‌جیهانى سێهه‌مدا بن ئه‌وه‌نده شایسته‌ییان هه‌یه كه رۆڵى پێشه‌نگ بگێڕ‌ن، چونكه وایان دانابوو كه ئه‌مانه چێژى ماچى مه‌رگى مۆدێرنیته‌یان نه‌چێژتووه، ئه‌ڵبه‌ت هه‌وڵه‌كانى ئه‌م ره‌وته له‌ئه‌نجامدا قسر ده‌رده‌چێ، چونكه له‌جیهانى هاوچه‌رخدا "هیچ كه‌س به‌ده‌ر له‌جیهان" نیه‌و له‌ئه‌نجامدا لایه‌نگرانى ئه‌م ره‌وته تووشى نائومێدى‌و پاسیفیسم ده‌بوون.
جگه له‌مه‌ش ماركوزه‌و لایه‌نگرانى پێیان وابوو له‌جیاتى كارگێڕ‌ى نه‌ریتى (چینى كرێكار) كه به‌ته‌واوى تووشى "شت ئاسایى" هاتووه، گروپى روناكبیران، هونه‌رمه‌ندان‌و خوێندكاران ده‌توانن رۆڵى پێشه‌نگ‌و شۆڕ‌شگێڕ‌انه بگێڕ‌ن.( )


