حه‌سه‌ن حاته‌می
ساڵی 1372 ی هه‌تاوی و شه‌وێکی ساردی پاییزی بوو. کاتژمێر له نیوه شه‌و لای دابوو. له کتێبخانه‌ی گشتی قه‌ڵای کۆیه‌ی نزیک ئه‌رمۆته (هه‌رمۆته) - به قه‌ولی نه‌مر عه‌وڵای شه‌ریفی "قه‌ڵای دێموکرات"، خه‌ریکی موتاڵا بووم. په‌توویه‌کی سه‌وز و سپی ره‌نگم له خۆم وه‌رگرتبوو و له‌به‌ر فانۆسێک له په‌نا ئاشتارێک دانیشتبووم. په‌نجه‌ره‌کان شۆشه‌یان تێنه‌گیرابوو. له ده‌ره‌وه بای ده‌هات.
له ته‌نێشتم له‌پێش تا بێ شووشه‌ی باریک و نیوه درێژه‌که ڕا، که‌سێک بانگی کردم : ئه‌وه چ ده‌که‌ی به‌و دره‌نگ وه‌خته؟ ڕاچڵه‌کام و چاوم له په‌نجه‌ره‌که کرد. کاک ته‌ها بوو. داوام لێکرد بێته لام، قبووڵی کرد. ده‌رکه‌م لێکردوه. هاته ژوور و ده‌ستمان به قسان کرد. زۆر که‌س به هاتنه‌خواری به ناچاری له قه‌ندیل ناره‌حه‌ت بوون. به‌ڵام کاک ته‌ها زۆرتر له خه‌ڵکانی دیکه ناره‌حه‌ت بوو. بۆ داهاتووی حیزب زۆر به په‌رۆش بوو. ئیزن درابوو خۆی به ی‌و. ئێن. له سوله‌یمانی بناسێنێ. ئه‌و کاره‌شی وه‌ک زۆر تێکۆشه‌ری دیکه نابه‌دڵ بوو و پتری ناره‌حه‌ت ده‌کرد. وه‌کوو خۆی کوته‌نی : شه‌وانه باشی خه‌و لێنه‌ده‌که‌وت و هێندێک جار، له سه‌ربانی قه‌ڵا پیاسه‌ی ده‌کرد یان له حه‌وشه‌کانی قه‌ڵا قه‌ده‌می لێده‌دا.
بنه‌ماڵه‌ی کاک ته‌هام له مێرمنداڵیه‌وه ده‌ناسی. له‌کاتی خوێندنی یه‌کێک له پۆله‌کانی سێ ساڵی یه‌که‌می دبیرستان (ناوه‌ندی)، له‌گه‌ڵ یه‌کێک له براکانی هاوکلاس بووم. دوو گه‌ڕه‌ک ماڵمان لێک دوور بوو. به‌ڵام کاک ته‌هام له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی سێ مانگه دا ناسی. جارێک له‌گه‌ڵ نه‌مران، کاک شوان و جه‌عفه‌ری که‌رووبی له‌ماڵێکی گه‌ڕه‌کی ئاشی مام ئه‌حمه‌دی(وه‌زیری) چاومان پێی که‌وت. کاک ته‌ها له‌گه‌ڵ نه‌مر کاک که‌ماڵی ده‌باغی سێ کاتژمێر قسه‌یان بۆ کردین. ئێمه پێشمه‌رگه‌ی په‌لی شاهۆ بووین. له عه‌مه‌لیاته‌کانی ئه‌وانه و جارجار رۆژانه‌ی دژی داگیرکه‌رانی جیهادی ئایه‌توڵلا خومینی له‌گه‌ل په‌له‌کانی شه‌پۆل، نه‌به‌ز و... له نێو شاری مه‌هاباد زۆر سه‌رکه‌وتوو بووین. دوای ئاگر به‌ستی کاتی ئه‌و شه‌ڕه داسه‌پاوه هێندێک گیروگرفتمان بۆ دروست بوو. به نوێنه‌رایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و نه‌مرانه‌ی باسم کردن چووینه‌وه لای کاک ته‌ها. ئه‌و زۆر به‌جوانی گوێی بۆ قسه‌کانمان راگرت. پاشان ته‌له‌یفونێکی کرد و چه‌ند خوله‌کێکی قسه کرد. دوای ته‌له‌یفونه‌که نامه‌یه‌کی بۆ نووسین. دوو رۆژ دواتر سێ که‌سه‌که‌مان و نه‌مر، ره‌حیمی نادر ئه‌حمه‌دی (خه‌بات) چوونیه دیداری دوکتور قاسملووی نه‌مر له‌ماڵه کاک مونته‌قیمی قازی یاد به‌خێر، هه‌ڵکه‌توو له پشت سیلۆی مه‌هاباد. ماوه‌ی سی کاتژمێر لای ماینه‌وه و رێنوێنی به‌سوودی کردین و قه‌ولی چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌کانی پێداین و...
به هۆی ئه‌وه‌ی کاک ئه‌حمه‌دی شێربه‌گییم پێشتر ده‌ناسی؛ ساڵانێک هاوپۆل بوین، دیپڵۆممان پێکه‌وه وه‌رگرت و نزیکه‌ی 6 مانگی ده‌وره سه‌رتاییه‌کانی ئیجباریش پێکه‌وه بوین. له قه‌ندیل و قه‌ڵا که کاک ته‌ها، کاک ئه‌حمه‌د و خوشکه جه‌جیج پێکه‌وه ده‌ژیان، ده‌چوومه لایان . زۆریان ڕێز ده‌گرتم.
ئه‌و شه‌وه پرسیارێکم له کاک ته‌ها کرد. کوتم: ئایا ڕۆیشتنی مرۆڤیکی شاره‌زای سیاسی، به‌ئه‌زموونی مه‌زنی کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌باتگێڕێکی له‌مێژینه و کادرێکی به‌وه‌جی رادیو بۆشایه‌کی گه‌وره‌یه بۆ راده‌یۆ دنگی کوردستان و ریزه‌کانی حیزبی دیموکڕات نابێ؟ هه‌روه‌ها دوای جه‌نابت به‌رنامه‌ی "ئێمه و گوێکره‌کان" کێ ده‌نووسێ و به‌ڕێوه‌ی ده‌با؟ به بزه‌یه‌کی سارد هاته‌وه سه‌ر قسان و... پێشنیارم پێ‌کرد یارمه‌تیم بدا، فێرمکا، له‌به‌شی به‌رنامه‌که‌ی خۆیدا گڕۆگاڵ بکه‌م. به‌دڵ ئاواڵه‌یه‌وه قبووڵی کرد.
کاتژمێر له سێی شه‌و تێپه‌ڕیبوو. کاک ته‌ها که به‌ڵێنی دا، کوتی: لێره‌به ئێستا دێمه‌وه. دوای ماوه‌یه‌کی کورت، به پێکه‌نینه‌وه و به‌نیوه ته‌لیسێک نامه‌وه گه‌ڕایه‌وه کتێبخانه. به‌هاوکاری کاک ته‌ها و دوکتور خه‌لیقی دوای 3، 4 جار به‌ر‌نامه نووسین، وره‌د ورده هاتمه سه‌ر گه‌ڕ و پتر له دوو ساڵ هاوکاری لاوه‌کی رادیۆ ده‌نگی کوردستان بووم.
یادی تێکۆشه‌ر کاک ته‌های عه‌تیقی به‌ڕێز بێ
بیر‌و هزری سه‌رکه‌وێ و ئاواته‌کانی وه‌دی بێ.
حه‌سه‌ن حاته‌می
7 ی ژانوییه‌ی 2010


