ئه‌مرو لێره کۆبووێنه‌وه هه‌تا چه‌ند خوله‌کیکی تر ته‌رمی بی گیانی گۆرغه‌ریبێک به‌خاک بسپیرین که تا چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش، له ناومان دابوو. که‌سیک که بارستایی دنیایه‌ک ژین و خۆشه‌ویستی له دڵ‌دا بوو. که‌سێك که بزه‌و خه‌نده‌ی ده‌کرده دیاری سه‌ر لێوی بارگرتووی هه‌موومان. ئه‌مڕۆ لێره‌ین تا ماڵئاوایی یه‌کجاریی له ئینسانێکی ئازاد و به‌رپرس بکه‌ین که چاره‌نووس هه‌لێگرت و زمان به دوای خۆیدا ره‌پیچه‌کی دا، بار‌و کۆچباری له وڵاتی غه‌ریبی و به دوور له زید و کاشانه‌ی لێ خست. گیانی گیانداریی له به‌رداشی رۆژگاردا هاڕی و دڵی گه‌وره‌ی هینده‌ی باڵای کوردستانی له ترپه خست .
کاک ته‌ها ، برای گه‌وره‌م! ماموستای هه‌موو کاته‌کانی ژیان و خه‌بات و ده‌ربه‌ده‌ریم! بۆ پیتوایه بۆ من ئه‌وه‌نده سانا و ساده‌یه له‌سه‌ر تو قسه بکه‌م، دژوارترین ئه‌رکیک که ئیستا به کۆچی خۆت له‌سه‌ر منی کڵۆل و داماو داتناوه قسه کردن له‌سه‌ر تۆیه. وه‌نه‌بێ نه‌زانم له‌سه‌رت بدویم، ده‌زانم، ده‌زانم له‌کوێ‌را ده‌ست پیبکه‌م به‌ڵام نازانم له‌کوێ دا کوتایی پی بێنم.
تو ژیانت له نوخته‌یه‌ک را ده‌ستی پیکرد، له نوخته‌یه‌کیش دا کۆتایی پی هات. ئاخ کاکه! که‌ی کاتی ئه‌و کوچه‌ت بوو، که‌ی کاتی ئه‌و سه‌فه‌ره بیگه‌رانه‌وه‌یه‌ت بوو! بۆ پیت وایه ئه‌و دڵی من له پۆڵایه! ئه‌و دڵی من چه‌نده ده‌بێ هه‌ڵگری ئه‌و زامانه بی، که یه‌ک له دوای یه‌ک وێی که‌وێ! تو به‌لینیت دابوو له‌گه‌ڵ من ژان و ئیشی ئه‌و زه‌مانه دابه‌ش که‌ی! بۆچی ته‌نیات هێشتم و به به‌لینیت وه‌فات نه‌کرد! نه ته‌نیا تۆ مافی ئه‌وه‌ت نه‌بوو به‌ته‌نیا جیم به‌یلی هیچ، باری خۆشت بخه‌یه سه‌ر شانی من، منیش مافی ئه‌وه‌م هه‌بوو ساڵانیکی دیکه له رووناکی هرز و بیرت به‌هره‌مه‌ند بم. منیش ئه‌وه‌ندم به‌ش پی ده‌برا پاش ئه‌و کۆسته گه‌ورانه، تۆ سه‌رپه‌نام بی و دالده‌م ده‌یی. ئه‌ی چۆن دلت هات بی ئینساف به‌جیم بیڵی و ئاوا سووک و ئارام برۆی و داخداری هه‌تا هه‌تاییم که‌ی؟
تۆ مه‌گه‌ر ئه‌و هاورێ به ئه‌مه‌گه نه‌بووی کات و سات و زه‌مانمان پیکه‌وه گرێ ده‌دا، له ته‌نگه‌ژه‌و له رۆژه نه‌هامه‌تییه‌کاندا له ته‌نیشتم بووی و له رۆژه خۆشه‌کاندا قاقات له‌گه‌ڵ لیده‌دام! ئه‌ی بۆ رۆیشتی! چۆن به‌زییت پیم نه‌هات؟! خۆت ئارام بۆی خه‌وتی و نوقمی خاک بووی و منیشت په‌ڵکێشی گلکۆت. تۆ به‌لێنیت دابوو میژووی زیندووی من بی، چیرۆکی نه‌نووسراوه‌ی شه‌و و شه‌ونخونیه‌کانمان بی، نووسه‌ری ئه‌و ئازار‌و مه‌ینه‌ت و سه‌ربورده‌و به‌سه‌رهات و بیره‌وه‌رییانه بی که له ژیانی شاخ دا له‌سه‌ر ڕێمان بوون.
خۆزگه توانای ئه‌وه‌م هه‌بایه زیندووت که‌مه‌وه، له ئامێزت بگرم، گه‌رمایی له‌شت هه‌ست پیبکه‌م و پێت بلێم؛ کاکه گیان هه‌سته چ کاتی رویشتنه تۆ مه‌گه‌ر له بیرت چۆته‌وه بۆچی پیت نایه ناو ژیانی زانیاری! مه‌گه‌ر نه‌تده‌گووت ده‌بێ زانیار وا پێبگه‌ینم که ئاواتمه، ئه‌ی زانیار چ لێده‌که‌ی، کێ بوو هه‌موو رۆژ و هه‌موو سات و هه‌موو کاتیک له به‌ژن و باڵای ئه‌و تووله نه‌مامه‌ی ده‌روانی، به‌هه‌موو تواناته‌وه ئامیزت پێداده‌گرت و ماچت ده‌کردو گه‌زگه‌ز باڵات ده‌کرد. هه‌سته کاکه، ئه‌وه زانیار له ژوور سه‌رته، چاوه‌ڕێته، ئیشتیای له ئامیزی باوکانه‌ته، به ته‌نیا جێی مه‌هێله.
برا گه‌وره گۆرغه‌ریبه‌که‌م، دوێنێ له‌گه‌ڵ کۆڕێک چووبووین، ئارامگه و جێ خه‌وت بۆ دیاری بکه‌ین، له‌بارترین و خۆشترین جیگامان دیاری کرد بۆ حه‌سانه‌وه‌ت، هه‌رچه‌ند له بێرو میشکم دابوو که پیتخۆش بوو بۆ حه‌سانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایت له ژینگه‌ی له دایکبوونت به خاک بسپیردرێی.
ده‌زانی پۆستی ته‌ته‌ر کاتیک هه‌والی جه‌رگبری ئه‌و کۆسته‌ی پیدام له چ شوێنیکی ئه‌م جیهانه بیویژدانه بووم، گه‌ر زانیبات هیچکات خۆت نه‌ده‌کرده کامیکازی ته‌قاندن و هه‌ڵته‌کانم. ئه‌و رۆژه کاروانێکی بچووکی سه‌رهه‌لگرتوو، رێ‌یان که‌وتبوه گۆرستانی پیرڵاشیزی گۆر غه‌ریبان، بۆ زیاره‌تی گڵکۆی پیرۆزی ئه‌وانه‌ی تۆ له سه‌ر په‌رده‌ی دڵت ناوت نووسیبوون. ده‌چووین پێیان بڵێین، ئه‌وا دیسان به‌خت که‌وته رێمان، بێینه لاتان، به ئه‌سپایی و به چرپه پرێسکه‌ی دڵمان بکه‌ینه‌وه‌و کرنۆش به‌رین و چه‌پکه گوڵی وه‌فاداری له‌سه‌ر سینگی گۆرتان دابنێین.
به‌لام هاوارو سه‌د ها‌وار هه‌والی مه‌رگی له نه‌کاو و کتوپرت، وای له شێره‌ی خۆت نه‌کرد. خۆ تۆ گاڵته‌ت به مه‌رگ ده‌هات، تۆ که مه‌رگت ده‌سته‌مۆ کردبوو، تۆ که ئه‌وین به مانه‌وه به ژیان مه‌ستی کرد بووی! ئه‌ی چون ئه‌و مه‌رگه نامۆیه توانی زه‌فه‌رت پێ به‌رێ و تۆ له من بستینێ؟ نا بریارمان وا نه‌بوو، تۆ نامری، هه‌روه‌ک به‌فر نامرێ، تۆ نامری هه‌ر وه‌ک گۆل نامرێ، تۆ نامرێ، تۆ له مردن به‌هێزتری، تۆ هه‌موو فه‌لسه‌فه‌ی ژیانت تیکه‌لاوێک بوو له ئیمان به ئازادی. هه‌موو ژیانت ته‌رخانی ئازادی بۆ نیشتمانێک کرد که ئازادییان تیدا له خاچ داوه. تۆ له هه‌وه‌ڵ رۆژه‌وه که پێت نایه ئه‌و گۆره‌پانه، سادق و راست بووی له‌گه‌ڵ خۆت و ویژدانت. تۆ یه‌ک ئامانج و یه‌ک بروات هه‌بوو، ئه‌ویش تاودانی ئه‌سپی سه‌رکێشی ئازادی بوو.
نازانم بۆچی ئاوام! له هه‌موو ئه‌و سی ساله‌دا که پیکه‌وه بووین، ته‌نیا یه‌که‌م رۆژی ئاشناییمانم دیته‌وه یاد، ته‌نیا ئه‌و رۆژه که یه‌که‌م چرۆی یه‌کبوونمان لێ شین بوو، له بێرومێشکم دا له هاتوووچۆ دان.
قه‌تم له‌بێرناچێ، 29ی جوره‌ردانی سالی 1359ی هه‌تاوی بوو. ئه‌و رۆژه له نێوانی هات و نه‌هات دا ساخ بوومه‌وه تێکه‌ڵاوی شاخ بم، له زێد‌و کاشانه‌و جێژوانی سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاریم مالئاواییم کرد، به مه‌رجیک یا ئازاد بم و بگه‌ڕێمه‌وه، یا بمرم و قه‌ت نه‌یبینمه‌وه. هه‌موو سه‌رمایه‌ی من، کۆڵه‌پشتێکی ره‌نگ بزرکاوی سه‌ربازی، که چرایه‌کی ده‌ستی، شانه‌و ئاوێنه‌یه‌کی بچووک، جووتێک گۆره‌وی، ده‌ستیک جلوبه‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی و ده‌فته‌رچه‌یه‌کی قه‌واره بچووک و شوشه عه‌تریکی گوڵه‌باخی و گو‌ێزانیک بوو.
له بناری قه‌ڵاتی شای دۆڵی شێخان کۆمه‌ڵێک ئه‌ستیره‌م دی که چاوچاوێنیان له‌گه‌ڵ تریفه‌ی مانگ و کانی ده‌کرد. تۆش یه‌کیک بووی له‌و ئه‌ستێرانه. هه‌ستم به‌خۆشه‌ویستیت له ناخ و ده‌روونم دا کرد. له‌و رۆژه‌وه گه‌رای خۆشه‌ویستیت له دڵم دا چه‌قه‌ره‌ی دا. وای لێکردم تا ئه‌و رۆژه‌ی مه‌رگ مه‌ودام ده‌دا، تا ئه‌و کاته‌ی له نیوان مه‌رگ و ژین‌دا، هه‌ناسه‌یه‌ک یاریم ده‌دا، ئوگرت بم، ئه‌ویندارو سه‌ودا سه‌ری هه‌تا سه‌ری گلکۆت ده‌بم، خاکی گڵکۆت سوورمه‌ی چاوم، باران له تۆ فێری سه‌خاوت بوو، زه‌وی له تۆ فێری به‌ره‌که‌ت بوو.
کاکه گیان هه‌سته بروانه! عاشقانی رێگات و هاورییانی ریگای سه‌ختی خه‌بات له‌و ته‌روتووشیه‌دا ، له دوور و نیزیکه‌وه هاتوونه پای تابووتت، ده‌یانهه‌وێ دوایین ماڵئاواییت له‌گه‌ڵ بکه‌ن. هه‌سته سه‌رهه‌ڵبره‌و چاوێک بگێره، ئه‌وانه‌ی ره‌فیقی سه‌رده‌می مندالیت بوون ، ئه‌وانه‌ی وا هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری رۆژانی سه‌ختی شاخت بوون، ئه‌وانه‌ی وا له ژیانی کۆچبه‌ری و تاراوگه‌وه ناسیتن، هه‌موو لێره‌ن، باوه‌ر ناکه‌ن تۆ ئاوا بیده‌نگ و بێهه‌ست بی، تۆ که ده‌ریا بووی شه‌پۆلت ده‌دا، تۆ که تاڤگه بووی خرۆشت ده‌هات، چۆن ده‌بێ ده‌ریا بێ شه‌پۆڵ بێ؟! تاڤگه چون له حه‌ره‌که‌ت راده‌وه‌ستی؟! تۆ کێ بووی منت کرده دروێشی خوت، تا جه‌زمت بم! هه‌سته هاورێ سه‌ر هه‌لێنه و مڵ هه‌ڵبره به‌و هه‌وره ته‌نیایه بڵێ سووک پێی بڵێ که گه‌یشتیه سێبه‌ره‌که‌ی نمه نمه با ببارێ، گۆر غه‌ریبیکیان له گه‌ڵدایه، تینوویه‌تی و ئاوی ده‌وێ، هه‌سته!
ئاماده‌کردنی: شوکری ته‌ریق


