سه‌روان سابیر:
ئه‌مجاره‌ش داسی مه‌رگ گه‌وزی هاویشت و رۆڵه‌یه‌کی دیکه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موکوریانی خسته سه‌ر زه‌وی. له رۆژێکی سارد‌و سڕی زستانی سوئێد، هه‌واڵی مه‌رگی له ناکاوی کاک ته‌های عه‌تیقیم پێگه‌یشت، به‌خۆم نه‌بوو، شریتی عومری رابردووم به‌ره‌و دوا هه‌ڵکرده‌وه‌و گه‌ڕامه‌وه بۆ ساڵه‌کانی سه‌رتای ناسیاویی من وكاك ته‌ها و برایه‌كی به نێوی كاك وه‌هاب.
ئه‌م جوته برایه له پاییزی ساڵی ١٣٣٧ی هه‌تاویی هه‌تا پاییزی ساڵی ١٣٤٠ی هه‌تاویی هاوكلاسم بوون ؛ هه‌ر له‌و کاته‌وه که كاك ته‌هام ناسیوه؛ ئه‌وم وه‌ك مرۆڤێكی روو خۆش و قسه خۆش، هه‌روه‌ها هێدی وبه‌ویقارێکی تایبه‌ت به خۆیم بینیوه، ئه‌و تایبه‌تمندیانه ئه‌ویان كردبوو به خۆشه‌ویست و جێی رێزی هه‌موان.
به‌ڕاستی به منداڵیش هه‌ستان و دانیشتنی كاك ته‌ها زۆر له سه‌رووی ته‌مه‌نی بوو. له كلاسی پێنجه‌م به‌رێوه‌به‌ر( مبصر)ی كلاسه‌كه‌مان بوو، هه‌روه‌ها له كلاسی شه‌شه‌میش چه‌ند مانگێك( مبصر)ی كلاس بوو. له بیرمه ئه‌و رۆژه‌ی ئاغای'' مبلغی'' (رئیس) وئاغای'' صالحیان''(ناظم)ی مه‌دره‌سه‌كه كاك ته‌هایان وه‌ك( مبصر)ی كلاسه‌كه‌مان دیاری كرد، ئاغای مبلغی گوتی:
'' از امروز جناب طه عتیقی را بعنوان مبصر كلاس معرفی می‌كنیم و امیدواریم اخلاق و رفتار ایشان الگو باشد برای همه شاگردان كلاس.''
به‌كار هێنانی و‌شه‌ی جه‌ناب له لایه‌ن رئیسی مه‌دره‌سه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه شووڵی ته‌ڕ و شه‌ق و زلله زمانی رۆژانه‌ی زۆریك له مامۆ‌ستایان بوو، زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌بیسرا .
له هاوێنی ١٣٤٠ وه هه‌تا ١/٧/١٣٦٠واته پاش بێست ساڵ دیسان له ده‌فته‌ری سیاسی حیزب له دۆڵی دێموكرات به دیداری كاك ته‌ها شاد بوومه‌وه و له ماوه‌ی ساڵانی پێشمه‌رگایه‌تیم‌دا هه‌ركات ڕێم له ده‌فته‌ری سیاسی كه‌وتبا سه‌ردانی كاك ته‌هام ده‌كرد.
كۆچی دوایی كاك ته‌ها وه‌ك ره‌فیقێكی دێرینم به‌ڕاستی كزه‌ی له جه‌رگم هێنا، كاك ته‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌فیقێكی له‌مێژینه‌م بوو، نموونه‌ی ئینسانێكی به ته‌واو مه‌عنا بوو، كاك ته‌ها ئینسانێكی ڕاستگۆ‌و بوێر بوو، ئه‌و بێ په‌رده نه‌زه‌راتی خۆی باس ده‌كرد. خۆم به شه‌ریكی غه‌م و په‌ژاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاك ته‌های عه‌تیقی خۆشه‌ویست ده‌زانم ، هه‌زاران سڵاو له رووحی هه‌میشه شادی كاك ته‌ها.
سه‌روان سابیرـ سوئێد ٨/١٠/١٣٨٨


