ته‌های عه‌تیقی ساڵی 1327ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌رز و کوردپه‌روه‌ری شاری مه‌هاباد له دایک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له مه‌هاباد ته‌واو کرد و پاش وه‌رگرتنی دیپڵۆم بۆ درێژه‌دانی خوێندن چووه زانستگای ته‌ورێز و له‌وێ لیسانسی جوغرافیای وه‌رگرت. پاشان گه‌ڕایه‌وه مه‌هاباد و وه‌ک مامۆستا له قوتابخانه و ده‌بیرستانه‌کانی ئه‌و شاره ده‌ستی به کار کرد. هاوکات له‌گه‌ڵ کاری مامۆستایه‌تی، به‌هۆی لێهاتوویی له‌بواری راگه‌یاندن و هۆگریی به کاری چاندی و هزری، له رادیۆی مه‌هاباد دامه‌زرا که له‌وێ به‌تایبه‌تی به‌رنامه‌یه‌کی خه‌ڵکپه‌سه‌ندی له بواری رۆشنگه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا به‌ڕێوه ده‌برد.
به‌هه‌ستی و خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونی ته‌های عه‌تیقی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕی په‌هله‌وی‌دا مایه‌ی ئه‌وه‌یان له‌وی‌دا پێک هێنا که وه‌ک که‌سایه‌تی‌یه‌کی ئازادیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ر له‌کاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رانی ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی بۆ گه‌یشتن به ئازادی هاوکار و هاوده‌ست بێ. کاک ته‌ها ساڵی 1358 به ره‌سمی بوو به ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. ئه‌و ژیانی حیزبی و شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی به به‌شداری له سه‌رخستنی ده‌سکه‌وتێکی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه زێده به‌نرخ و پڕشنگداری جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد له ئێران‌دا ده‌ست پێ کرد که بریتی بوو له وه‌ڕێخستنی رادیۆی ده‌نگی کوردستانی ئێران. کاک ته‌ها تا ئه‌و کاته‌ی له کوردستان بوو وه‌ك جێگری به‌رپرسی ئه‌م ئۆرگانه گرینگه که بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م شاخ و ئه‌و دۆڵی ده‌کرد خزمه‌تی کرد و له پاش کۆنگره‌كانی چوار و پێنجی حیزبیش وه‌ک راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا.
ته‌های عه‌تیقی هه‌ڵقووڵاوی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد په‌روه‌ر و شۆڕشگێڕ بوو. خاڵێکی ناوبراو به ناوی که‌ریم خامچی ساڵه‌های ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی له به‌ندیخانه‌کانی رێژیمی شادا تێپه‌ڕاند و چه‌ندین کوڕه خاڵ و کوڕه پووری کاک ته‌ها وه‌ک خوسره‌و خامچی، حه‌سه‌ن، شه‌هاب، یووسف، خوسره‌و، سه‌دیق و برایم ره‌حمانییش له به‌ره‌کانی دیفاع له به‌رامبه‌ر هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستاندا شه‌هید بوون.
به مه‌رگی ناوه‌ختی کاک ته‌های عه‌تیقی، حیزبی دێموکرات و گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌کێک له به‌ئه‌زموونترین تێکۆشه‌ره‌کانی خۆی و خه‌باتگێڕێکی یه‌کجار به‌نرخیان له ده‌ست دا. ته‌های عه‌تیقی مرۆڤێکی تێگه‌یشتوو و به‌فه‌رهه‌نگ و تێکۆشه‌رێکی شێلگیر و به‌بیر و بڕوا بوو که به‌بێ هیچ چاوه‌ڕوانی‌یه‌ک و به‌وپه‌ڕی جیدییه‌ت و سه‌داقه‌ته‌وه خزمه‌تی ده‌کرد. ئه‌و له رۆژه هه‌ره سه‌خته‌کانی خه‌بات و خۆڕاگری‌دا تاڵی و سوێریی ده‌چه‌شت هه‌تا هه‌گبه‌ی پڕ له بیر و روانینی خۆی بخاته خزمه‌ت گوڵ کردنی داری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌ی.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، به‌ناوی خۆی و به نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌و بۆنه تاڵ و دڵته‌زێنه‌وه هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خۆی به هاوسه‌ری به‌ڕێزی کاک ته‌ها، ئه‌سمه‌ر خانمی شه‌ریفی، و ئازیزانی کۆستکه‌وتوو پڕشنگ، گه‌لاوێژ، رزگار و زانیار، به هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی له‌مێژینه‌ی کاک ته‌ها له ریزه‌کانی دێموکڕات‌دا به‌تایبه‌تی له رادیۆ ده‌نگی کوردستان، به خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی شاری مه‌هاباد و به گشتی خه‌ڵکی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێ.
ناو و سیمای ته‌های عه‌تیقی، یادگاری ڕێبه‌رانی شه‌هیدی حیزب، بۆ هه‌میشه له دڵ و ده‌روونی رێبوارانی رێگاکه‌ی و له هه‌ناوی ئه‌ویندارانی ئازادی‌دا ده‌مێنێته‌وه.
به‌رز و به‌ڕێز بێ یادی ته‌های عه‌تیقی شۆڕشگێڕی فازڵ و خۆله‌پێناوی گه‌ل.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
29ی دێسامبری 2009


