به‌یانی کاتژمێر 10:00 به به‌شداری ده‌یان کوردستانی و ئێرانی و ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به شه‌کاندنه‌وه‌ی ئالای کوردستان و دروشم‌دان و بلاو کردنه‌وه‌ی راگه‌یاندراو و وێنه‌ی 5 شه‌هیدی ئازادی له نێو سوئیسهکاندا خۆ پیشاندانه‌که کۆتایی پێ هات. حیزبه‌کانی به‌شدار له‌و رێپیوانه دا بریتین له:
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمه‌له‌ی شۆرشگێری کوردستانی ئێران
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
کانوونی په‌نابه‌رانی ئیران_سوئیس
له درێژه‌ی خۆ پیشاندانهکاندا کاتژمێر 15:00ی دوانیوه‌رۆی هەمان رۆژ و له هه‌مان شوێندا به به‌شداری کوردستانیانی چوار پارچه‌ی کوردستان و به‌شداری سه‌دان که‌س له کوردستانیانی خاوه‌ن هه‌لوێست، ئه‌و کرده‌وه نا مرۆڤانه و دژه ئینسانیەی به ناو کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیدانه کرا. هه‌ر کام له حیزبه‌کان په‌یامی خۆیان به‌بۆنه‌ی ئه‌و کارەساتە پێشکه‌ش کرد، په‌یامی کومیته‌ی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن کاک جه‌مال ئۆوه‌یسی ئه‌ندامی کۆمیته پیشکه‌ش کرا.
حیزبه‌کانی به‌شدار له‌و رێپێوانه بریتی بوون له
حیزبی دێموکراتی کوردستان
پارتی کرێکارانی کوردستان
سازمانی خه باتی کوردستانی ئێران
له درێژه‌ی ئه‌و نارهزایەتیانهدا زۆرێک له کوردانی تووره و نارازی دژ به له سێداره‌دانی رۆڵەکانی کوردستان، هیرشیان به سه‌ر سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی برد که له ئاکامدا له نێوان پۆلیس و خۆ پیشاندهراندا تێکهه‌لچوون ڕویدا.



